ئەو كاتەی گورگەكان بوونە شوانی مێگەل و وەلی ئەمری بە ناهەقی میللەتانی موسڵمان.... ئەو دەمەی لە جیاتی بە ئاگابوونیان لە حاڵ و بارودۆخی نەتەوەی ئیسلام و هەوڵدان بۆ زیاتر سەربەرزی نیشاندان لە ئاست بێ بروایان و نەرم و بە شەفەقەت بوون لە بەرامبەر موسڵماناندا.... بوونە سەگی هارو كەوتنە گیانی بانگخوازان و لەو لاشەوە فسیان دادا لە بەرامبەر گاورو جولەكەداو بوونە گەنەو لەمپەری رێگای بانگەواز.... ئەو دەمانەی لە جیاتی هەوڵدانیان و پێشبڕكێیان لە عیبادەت و شەونوێژو چاكەخوازی و زانستی شەرعی و جیهادو رزگار كردنی نەتەوە ژێر چەپۆكەكان....
بوونە بەندەی دینارو دونیاو كەوتنە پێشبڕكێ كردن لە سامان پێكەوەنان و بەرزكردنەوەی قەسرو رازاندنەوەی دیوەخانەكانیان و كەوتنە راكەراكە بە دوای لاكی تۆپیوی سەر ئەو زبڵدانانەی خواناسانی زوو شەقیشیان بۆ تێ هەڵنەدرا نەكو قاچیان پیس بێت...ئا لەم كاتانەدا دەبینی حاڵی موسڵمانان رۆژ بە رۆژ لە بەرەودواوە چوندایەو خواناسان و بانگخوازانی ئەم رێگایەش زیندانەكان جێیانەو میللەتی رەش و رووتیش نانەرەقەشی چنگ ناكەوێت بیخوات و نەتەوەكانیش دەبنە موچەخۆرو چاوبەرەو ژووری ئەوروپاو زلهێزە داگیركەرە خوانەناسەكان و ئەو دەمەش وەك ئەمرۆ دەبینی هەرزانترین گۆشت گۆشت و خوێنی موسڵمان و كڕنوشبەرانی ئوممەتی ئیسلامە.... چونكە میللەت بە دەستی خۆی گورگانێكی كردۆتە دەم راست و پێشەنگ كە هەموو پێوەرێك دەخوێننەوە تەنها پێوەری عەقیدەو ئیمان نەبێت..
0 التعليقات:
إرسال تعليق