زۆر جار دیمه‌نی له سێداره‌دانمان بینیوه... به تایبه‌ت له وڵاتی رافیزهی شیعه‌ی ئێران‌دا كه هه‌ندێك جار به‌سه‌ر بانده‌كانی تلیاك فرۆش و پیاوكوژان و... زۆربه‌ی جاریش به‌سه‌ر شوێنكه‌وتوانی رێبازی هه‌قی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌تدا ده‌یسه‌پێنێت....
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای باسی ئێمه‌یه ئه‌و ساته ترسناك و پڕ له ناسۆره‌یه كه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه له سێداره ده‌درێت... ئاخۆ ترپه‌كانی دڵی چه‌ند جار لێ بدات له خوله‌كێكدا... ئاخۆ چه‌ند ئاواتی دووری هه‌بێت و له‌و ده‌مه‌دا له لێواری له گۆڕنان و سڕینهوهیدایه.....ئاخۆ چ بیر‌و باوه‌ڕێكی هه‌بێت و چ هه‌ڵوێستێك بنوێنێت.... ئێمه له مێژوودا نمونه‌ی زۆر كه‌سمان بینیوه كه له كاتی بردنیان به‌ره‌و سێداره‌و مه‌رگدا پێكه‌نیون و زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ركه‌وتنیان لێ بینراوه‌و به زمانی حاڵ و مه‌قال وتویانه: (فزت ورب الكعبه)....ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت دیمه‌نی گه‌نجێكه له ده‌می له سێداره دان و ماڵئاوایی كردن‌دا پێده‌كه‌نێت... به‌ڵێ وه‌ك كه‌سه بهزیوهكان ناگری بۆ دونیایه‌كی پڕ له ناسۆری‌و میحنه‌تی... خۆزگه ئه‌و پێكه‌نینه له ئیمان و باوه‌ڕه‌وه بێت و تاواناكهی له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كه دینداری راسته‌قینه‌یه نه‌ك له‌سه‌ر تاوانی خراپ.... خوای گه‌وره‌ش خۆی زاناتره به دڵه‌كان
0 التعليقات:
إرسال تعليق