• نوێ

    الاثنين، 18 أبريل 2016

    بەشەكانی موالاتی كافران...

    لەكاتی خوێندنەوەی پەرتووكی شەرحی كیتابی تەوحید، لەدانانی شێخى پایەبەرز عەلی خضیر، ئەم ڕوونكردنەوە ودابەشكردنەم دەربارەی موالاتی كافرەكان خوێندەوە، دوای هەڵوێستە لەسەركردن، هەستمكرد زۆر زۆر گرنگە و، لەكەم شوێن ئەم ڕوونكردنەوەیە دەست دەكەوێت ، بۆیە پێم باش بوو وەریبگێڕمە سەر زمانی كوردی ، بۆ ئەوەی كەسانێكی تریش سوودی لێببینن.

    شێخ دەفەرمووێ[1]‌: موالاتی كافرەكان دابەش دەبێت بۆ دوو بەش:
    1- موالاتی گەورە: ئەمەش حوكمەكەی كوفرە وخاوەنەكەی لە دین ئەباتە دەرەوە و، چوار جۆریشە:
    أ- خۆشویستنیان لەبەر ئایینەكەیان، ئەگەر كافرەكانت خۆش ویست لەبەر ئایینەكەیان ئەوە كوفرە، قسەكەی پێغەمبەر ئیبراهیم بەڵگەیە لەسەری:]إِنَّنِي بَرَاءٌ مِمَّا تَعْبُدُونَ [[الزخرف: 26]، وەلە فەرموودەشدا هاتووە:« وكفر بما يعبد من دون الله »، هەروەها ئەم وتەیەی خوای گەورەش بەڵگەیە لەسەری:] لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ... [[المجادلة: 22].
    ب- سەرخستنیان بەسەر موسڵمانان، ئەگەر كافرەكانمان بە چەك یا بە ماڵ یان بە نەفس سەرخست و لەگەڵ ئەواندا شەڕمانكرد دژی موسڵمانان ئەوە موالاتی گەورەیە.
    ج- شوێنكەوتن وموافەقەكردنیان لەسەر كوفرەكانیان بۆ نموونە وەكو ئەوان پەرلەمانات ودیموكراتییەت دابنێین.
    د- هاوپەیمان بوون لەگەڵیان دژی موسڵمانان، چونكە یەكێك لە واتاكانی (ولي) هاوپەیمانیەتییە. وەكو هاوپەیمانی ئیبنو ئەبی سەلول لەگەڵ هێندێك جوولەكەكان.
    2- موالاتی بچووك: حوكمەكەی ئەوەیە كوفری بچوكە یان یەكێكە لە تاوانە گەورەكان، كەواتە بكەرەكەی لە دین دەرناكات بەڵام كوفری بچوكە یاخود یەكێكە لە تاوانە گەورەكان.
    ئەم بەشە مەرجەكەی ئەوەیە دڵ ڕقی لێیان ببێتەوە وخۆشی نەوێن، بەڵام وێنەكانی ئەمانەن:-
    1- بۆ نموونە كردنیان بە برادەر بەبێ‌ خۆشەویستی وهاوپەیمانی وسەرخستن وپشتگیریكردنيان ،بەڵكو برادەراتییەكی تاكەكەسییە لەپێناوی دونیا ، بەڵام دۆستایەتی دەوڵەتەكان ناچێتە ژێر ئەم خاڵە هەروەكو ئەوەی دەوڵەتێكی ئیسلامی دۆستایەتی دەوڵەتێكی كافر بكات، چونكە ئەمە هەڵگەڕانەوەیە لەبەر ئەوەی واتای پشتگیری وهاوپەیمانییە.
    2- ڕووخۆش بوون بۆیان بەبێ‌ خۆشویستن وهاوپەیمانی وسەرخستن.
    3- خۆچوواندن پێیان لە جەژنەكانیاندا نەك لە كوفرەكانیان.
    4- موداهەنەكردن ولەگەڵ ڕۆیشتن وموافەقەكردنیان لە جگە لە كوفریەكانیان.
    5- ئامادەبوون لە جەژنە دونیاییەكانیان نەك دینی ، چونكە چەژنە دینیەكان حوكمێكی تری هەیە.
    6- ئاگاداركردنیان لەسەر هێندێك كاروباری ئیمانداران بەبێ‌ خۆشویستن وجاسووسیكردن وخیانەت ، لەكاتێكدا ئەم ئاگاداردنە زەرەری بۆ موسڵمانان نەبێ‌ ، وەبەبێ‌ پشتیوانیكردن وسەرخستن ، بەڵگەی ئەمەش چیڕۆكەكەی حاتەبی كوڕی ئەبی بەلتەعەیە.
    7- ڕێزگرتنیان و، لەپێشەوە دانانیان لە كۆڕو كۆبوونەوەكان ونزیككردنەوەیان.
    8- یارمەتیدانیان بەبێ‌ سەرخستن ، بەڵكو یارمەتیدانێكی تاكەكەسی كەمه، هەروەها بەسەردا هەڵگوتنیان.
    9- كردنیان بە دەست وپێوەند و، ڕاوێژپێكردنیان بەبێ‌ پشتیوانیكردن ویارمەتیدان.
    10- بەكرێگرتنیان بەبێ‌ پێویستی.
    11- نیشتەجێبوون لەگەڵیان و، زۆركردنی ژمارەیان بەبێ‌ پشتیوانیكردن ویارمەتیدان وسەرخستن .



    [1] المعتصر شرح كتاب التوحيد ، للشيخ علي بن خضير الخضير، ص:42-43.


    نووسینی: شێخ علي الخضیر خوای گەورە ئازادی بكات


    ئا/باران موسليم
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بەشەكانی موالاتی كافران... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top