• نوێ

    الأربعاء، 6 أبريل 2016

    ئەزانیت موچەی سەرۆك و پەرلەمانتاران چەندە؟!...

    ئای هاواریان كرد دەنگمان پێ بدەن...!!
    ئای كڕوزانەوە تا كورسی زیاتر بەدەست بهێنن...!!!
    زۆریان ووت: بچینە حكومەت و پەرلەمان مافی هەژارو ستەملێكراوان دەستێنینەوە...!!
    ئەوەتا گەیشتن بە مەرامیان...كەچی بینیمان تەنها شینی هەریسەكە بوو هیچی تر..!!
    باشە ئەو كورسیانە ئەوەندە چەورە تا دین و ئیمانی بۆ بدۆڕێنرێت ئەگەر هەشیان بوبێت؟!!!
    وەرن بزانن موچەی سەر تا خواری پۆستە حكومی پەرلەمانییەكانی ئەم وڵاتە چەندە, كە لە زمان و زانیاری خۆیانەوە وەرگیراوە:
    عێراق:
    1-سەرۆك كۆمار موچەكەی: 120 ملیۆن دینارەو بنەرەتییەكەی 12 ملیۆنە.
    2- جێگرەكانی كە سێ جێگری هەیە یەكی  100 ملیۆن دینار موچەیانە.
    3-سەرۆكی پەرلەمانی عێراق 90 ملیۆن دینار موچەكەیەتی.
    4-پەرلەمانتار: موچەكەی 38.300.000دینارە كە 5 ملیۆنی ئەصلی و
    5 ملیۆنی دەرمالەو 1.900.000 هەزاری دەرمالەی میواندارییە. وە هەریەكێك لە پەرلەمانتاران 30 پاسەوانی هەیەو هەر پاسەوانێك 915 هەزاری هەیە كە دەكاتە 26 ملیۆن دینار بۆ 30 پاسەوانەكەی..!
    كەواتە سەرجەم موچەكەی دەكاتە:  38ملیۆن و 300 هەزار دینار دەخرێتە سەر حسابەكەی..!!

    پەرلەمانی كوردستان:
    1-موچەی پەرلەمانتارو وەزیر یەكی 8.085.000 دینارە, كە ئەصڵییەكەی 5.600.000 دینارەو 500.000 دیناریش وەردەگرن لە بری بەشدار بوونیان لە لیژنەكاندا كە هەریەكەیان لە دوو لیژنەدا بەشدارن و بەمەش 1 ملیۆنی تر دەچێتە سەر حسابەكەیان, جگە لەمەش 1 ملیۆنی دەرماڵە بۆ سەیارەكانیان وەردەگرن.
    وەزیر جگە لە معاشەكە نەسرییەی هەیە كە هەموو موچەكەیان دەگاتە نزیكەی 25 ملیۆن دینار..!!
    2-جگە لەمانە لە كوردستاندا 333 ئەندام پەرلەمانی خانەنشین هەیە كە هەریەكەو 6.400.000 دینار موچەی هەیە..!
    3- هەروەها تا ئێستا لە خولەكانی پێشوی ئەو دار الندوەیە 163 وەزیر خانەنشین كراوەو یەكی 6.400.000 دینار موچەی هەیە.
    لە كۆتاییدا:..
    ئیتر چاك بزانن ئەم هەموو زمان لوسە چۆن لە گۆ كەوتن و بۆچی نوزەیان نەماوە..!!
    ئەو كۆمەڵە بەناو بانگخوازە چۆن ئاڵودە بوون بە دونیاو باخ و ژن و ڕابواردنەوە.
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئەزانیت موچەی سەرۆك و پەرلەمانتاران چەندە؟!... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top