هاوەڵی خۆشەویست ئەبو سەعیدی خودری (ڕەزای خوای لێ بێت) دهفەرموێ: پێغهمبهری خوا (ﷺ) فهرموویهتی: « الصَّلاَةُ فِى جَمَاعَةٍ تَعْدِلُ خَمْسًا وَعِشْرِينَ صَلاَةً، فَإِذَا صَلاَّهَا فِى فَلاَةٍ، فَأَتَمَّ رُكُوعَهَا وَسُجُودَهَا: بَلَغَتْ خَمْسِينَ صَلاَةً ». (حدیث صحیح) رواه أبو داود والحاكم وابن حبان و صححه الشيخ الألباني في صحیح سنن أبي داود [٥٦٠] وفي صحيح الجامع [٣٨٧١]وفي صحيح الترغيب والترهيب [٤١٣].
واتە: نوێژ بە کۆمەڵ " جەماعەت " یەکسانە بە بیست و پێنج (٢٥) نوێژی بەتەنها، وە ئەگەر ئەو نوێژە لە بیابان و دەشتایی ئەنجامی بدات و ڕکوع و سجودی بەتەواوی بەجوانی ئەنجام بدات، ئەوا پاداشتی پەنجا (٥٠) نوێژی بۆ دەنوسرێت.ڕونکردنەوە/
ئەم فەرموودەیە باس لە پاداشتێکی زۆر گەورە دەکات، کە بەهۆی تەنها یەك نوێژێکەوە بەدەست دەهێنرێت، ئەویش ئەنجامدانی نوێژە لە بیابان و دەشتدا.
هۆکاری ئەم پاداشتە زۆرە ئەوەیە کە:
(١) مرۆڤی موسڵمان کاتێك گەشت و سەیران دەکات ماندو بونێکی پێوە دیارە.
(٢) هەروەها دەگونجێت هۆکارەکەی ئەوە بێت کە دوور دەبێت لە ڕیایی و بەرچاوی، چونکە کەس نایبینێت..!!
(٣) وە دەگونجێت لەکاتی ئەنجامدانی ئەو نوێژەدا مەلایئیکەتی خوای گەورە ئامادەی بێت. والله اعلم.
کەواتە پێویستە مرۆڤی موسڵمان لەکاتی سەیران و گەشتدا، ئەو پاداشتە گەورەو زۆرە لەدەست خۆی نەدات..
0 التعليقات:
إرسال تعليق