• نوێ

    الأحد، 14 فبراير 2016

    خەواریج كێن ؟

    بەداخەوە لەم سەردەمەدا زیاتر لەجاران موسوڵمانان دابەش بوون بۆ چەند گروپێك و تائیفەیەك و تۆمەت بەسەر یەكتردا دەبەخشنەوەو دوژمنانی خواو پێغەمبەرەكەی ( صلی الله علیە وسلم ) بەخۆیان خۆش دەكەن ! جا تۆمەتێك كە لەمڕۆدا یەكتری پێ تۆمەتبار دەكەن و بەهۆیەوە دوژمنان بەخۆیان خۆش دەكەن ، تۆمەتباركردنی یەكدی یە بە خەواریج و لە ئایین دەرچوون ! ئایا هەر بەڕاستی خەواریج هەن ...؟

    وەئەگەر هەن ، بەدیاریكردن كێن .... ؟ خەواریج ئەو كۆمەڵ و گروپە بووە لەسەر خەلیفەی چوارەم عەلی كوڕی ئەبو تاڵیب دەرچوون ، وە لە دواتریشدا چەند گروپێكی دیكەیان لێ جیابوویەوە . جا ئەوەی موافەقەتی خەواریج بكات لە ئینكاریكردنی تەحكیم و تەكفیری ئەهلی كەبائیر و گوفتار بەمانەوەیان بەهەمیشەیی لە دۆزەخدا و دەرچوون لەسەر پێشەواگەلی موسوڵمانی ستەمكار و ڕێگەدان بە ئیمامەتی گەوەرە لە غەیری قورەیشدا ، ئەوا لەوان ئەژمار ئەكرێت ، وەك ئەوەی ( ابن حزم ) ڕوونی كردووەتەوە ، وەئەمە دەقی وتەكەیەتی : (... ومن وافق الخوارج في انكار التحكيم ، وتكفير اصحاب الكبائر ، والقول بالخروج على ائمة الجور وان اصحاب الكبائر مخلدون في النار ، وان الامامة في غير قريش فهو خارجى ) ( الفصل 2 - 90 ) .  
    وە شێخول ئیسلامیش دەربارەی ئەسڵی وتەی خەواریج فەرموویەتی : (أصل قول الخوارج انهم يكفرون بالذنب ، ويعتقدون ذنبا ماليس بذنب ، ويرون اتباع الكتاب دون السنة التى تخالف ظاهر الكتاب وان كانت متواترة ويكفرون من خالفهم ويستحلون منه لارتداده عندهم مالا يستحلونه من الكافر الاصلى ، كما قال النبي صلى الله عليه وسلم فيهم : (( يقتلون أهل الاسلام ويدعون أهل الاوثان )) ، ولهذا كفروا عثمان و عليا و شيعتهما، وكفروا أهل صفين - الطائفتين - في نحو ذلك من المقالات الخبيثة) (مجموع الفتاوی) ( 3 - 355 ) .                                           
      واتە: ئەصلی وتەكەیان ئەوە بوو موسوڵمانانیان بە تاوان تەكفیر دەكرد و هەندێك شتیان بە تاوان دەزانی لە هەمان كاتدا تاوانیش نەبوو ، وە پەیڕەویكردنی قورئانیان بەواجب و پێویست دەزانی ، وە رەدی سوننەتیان دەكردەوە ئەوەی كە پێچەوانەی زاهیری قورئان بوو ئەگەر موتەواتیریش بوایە ، وە ئەوەشی موخالەفەی ئەوانی بكردبایە ، ئەوا تەكفیریان دەكرد و خوێن و ماڵیان حەڵاڵ دەكرد ئەوەی لەكافری ئەصڵی حەڵاڵیان نەدەكرد ، لەبەر هەڵگەڕانەوەی لە ئایین لەلایان ، وەك ئەوەی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دەربارەیان فەرمویەتی : ئەهلی ئیسلام ئەكوژن و واز لە كافران و بێباوەڕان دەهێنن .
    وە دیسان فەرمویەتی : (الخوارج ايضا باينوا جميع المذاهب فيمااختصوا به من: التكفير بالذنوب ، ومن تكفير علي رضي الله عنه ، ومن اسقاط طاعة الرسول فيما لم يخبر به عن الله ، وتجويز الظلم عليه في قسمه والجور في حكمه ، واسقاط السنة المتواترة التي تخالف ما يظن انه ظاهر القران، كقطع يد السارق من المنكب ، و أمثال ذلك ) ( منهاج السنة النبوية : 3 / 460 ) .         
    ئەوەی شێخول ئیسلام باسی كردووە لە تەكفیر بە تاوان و لە تەكفیری عەلی و لە ئیسقاتی گوێڕایەڵی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم لەوەدا هەواڵی داوە لە خواوە و رێپێدانی ستەم لە پێغەمبەرەوە لە دابەشكردن و ، جەور لە حوكم و بڕیاردانیدا و ئیسقاتی سوننەتی موتەواتیرە ئەوەی پێچەوانەی زاهیری قورئان بێت بە گومانی ئەوان ، وەك بڕینی دەستی دز لە شان و لە بنەوە ، وە هاو شێوەی ئەوە ، خەواریج لە هەموو ڕێبازەكان جیا ئەكاتەوە ، چوون ئەوە لە تایبەتمەندی ئەوان بوو. 

    وتەیان لە كوفردا :
    گوفتار بە كافر بوونی ئەهلی كەبائیر دەكەن و ئەوەشی موخالەفەیان بكات لە بیدعەكەیاندا خوێن و ماڵی حەڵال دەكەن. شیخ الاسلام فەرمویەتی : (... والخوارج أول من كفر المسلمين، يكفرون بالذنوب، ويكفرون من خالفهم في بدعتهم ، ويستحلون دمه وماله )( مجموع الفتاوى) ( 19 / 151 ) ، ( 12 / 470 ) .
    واتە خەواریج یەكەم گرووپ بوون موسڵمانانیان تەكفیر دەكرد ... هتد .
    وە دیسان فەرمویەتی : ( الخوارج قد كفروا عثمان و عليا ، وجمهور المسلمين من الصحابة والتابعين ) ( مجموع الفتاوى ) ( 4 / 153 ) .
    واتە : خەواریج تەكفیری عوسمان و عەلی و جمهوری موسڵمانانیان لە یاوەران و شوێنكەوتوانیان دەكرد. وە ئەویش و زانایانی دیكەی وەك ( الاشعری ) و ( البغدادی ) و ( الاسفرائینی ) و ( ابن حزم ) و (الملطی ) و ( الشهرستانی ) و ( الرازی ) و ( السكسكی ) و هی دیكە باسی ئەوەیان كردووە كە خەواریج ئەیانوت : هەركەسێك تاوانی گەورە ئەنجام بدات ، كافر ئەبێت، نەجدیەكانیان نەبێت ، ئەیانوت كوفری نیعمەتی كردووە .

    وتەیان لە ئیماندا :
    وە لە ( ئیمان ) یشدا دەڵێن : بێگومان ئیمان كۆی ئەوەیە خواو پێغەمبەرەكەی صلی الله علیە وسلم فەرمانیان پێكردووە ( ئەوەیان تەواوە ) ، جا كاتێك هەندێكی ڕۆشت ، ئەوا هەمووی ئەڕوات ، ئەوەی فەرمانپێكراوێك تەرك بكات ، یاخود قەدەغە كراوێك ئەنجام بدات لە ئیمان دەردەچێت و داخڵی كوفر دەبێت و بەهەتا هەتایی لە ئاگریشدا دەبێت . ( ئەوەیان موخالەفەی عەقیدەی ئەهلی سوننەیە ) .

    وتەیان لە ( وەعید ) دا :
    وە لە ( وەعید ) یشدا دەڵێن : ئەهلی كەبائیر لە ئاگردا سزا دەدرێن وەك سزادانی كافران ، وە بەهەتا هەتایی لە ئاگریشدا ئەمێننەوە ئەگەر لەسەر ئەوە بمرن بە بێ تەوبەكردن ، ئیللا نەجدیەكانیان نەبێت ، چون ئەوان ئەڵێن كوفری نیعمەتی كردوە وەك باسمان كرد .

    وتەیان لە شەفاعەتدا :
    وە لە شەفاعەتیشدا ئینكاری شەفاعەت دەكەن بۆ ئەهلی كەبائیر .

    وتەیان لە سوننەتدا :
    وەلە سوننەتیشدا : پەیڕەویكردنی سوننەت ڕەد دەكەنەوە ، ئەوەی وا دەزانن موخالەفەی زاهری قورئان بێ‌ وەك ڕەجم و نیسابی دزی و كوشتنی مورتەد ، وە دەڵێن : لە قورئاندا رەجم وكوشتنی مورتەد نییە ، وەك ئەوەی ( ابن تیمیە ) لێیانەوە نەقڵی كردوە ( مجموع الفتاوی ) ( 13 / 48 ، 49 ) ، ( 20 / 166 ) .                        
    خوێنەری بەڕێز ، هیچ سەیر نەبێت بەلاتەوە ئەگەر لە كوردستانیشدا خەڵكێك پەیدا بووبێت ئینكاری ڕەجم و كوشتنی هەڵگەڕاوە ( مرتد ) بكات و بڵێت : ڕەجم لە قورئاندا نییە ، هەروەها كوشتنی مورتەد لە قورئاندا نییە ، چوون پێشین و سەلەفی تالیحی هەیە لە خەواریج .
        
    وتەیان لە سزای گۆڕدا :
    ئەڵێن : سزای گۆڕ نیە و ئینكاری لێ‌ دەكەن ، هەر وەك ئەوە ، ئینكاری لەژیانی بەرزەخیش دەكەن .

    وتەیان لە ئیمامەتدا :
    دانیان بە ئیمامەتی ئەبوبەكر و عومەر و عوسماندا دەنا پێش ئەو ڕووداوگەلەی رەخنەیان لێدەگرت ، وە دانیان بە ئیمامەتی ( عەلی )یشدا دەنا بەر لە ( تەحكیم ) . وە تەكفیری عوسمان و عەلی و ئەسحابول جەمەل و دوو حەكەمەكەیان دەكرد ، وە تەكفیری ئەوەشیان دەكرد دوو حەكەمەكەی بەڕاست دادەنا ، یاخود یەكێكیانی بەڕاست دادەنا ، یاخود رازی بوو بە تەحكیم . وە ئیمامەتیان لە قورەیش و هۆزەكانی دیكەشدا لە غەیری قورەیش بە دروست دەزانی .

    وتەیان لە دەرچون لەسەر ئیمامەكانی موسڵمانان :
    دەرچونیان لەسەر ( حاكم ) ی موسڵمانان بە دروست دەزانی كاتێك ستەم بكات ، یاخود فیسق و تاوان بكات .

    وتەیان لە بینینی خوادا :
    نەفی بینینی خوایان دەكرد بە چاو لە ئاخیرەتدا .

    وتەیان لە كەلام و فەرمایشتی خوادا :
    ئەڵێن : قورئان و فەرمایشتی خوا ( مەخلوق ) ە وەك ئەوەی ئیمامی ئەشعەری باسی كردوە .

    وتەیان لە قەدەردا :
    تێیاندا هەیە نەفی ئەكات و تێیاندا هەیە ئیسباتی ئەكات و تێیاندا هەیە تەفصیلی ئەدات .

    ئەمە هەندێك لە بیرو باوەڕو وتەكانیان بوو بە كورتی و گوشراوی ، وە ئەگەر باسی مەقالاتی گروپەكانی خەوارج بكەین ، ئەوە شتی زۆر سەیرو سەمەرە دەبینیت . وە بۆ ئەوە بڕوانە : ( مقالات الاسلامیین ) ، و ( الملل والنحل )، و ( اعتقاد فرق المسلمین والمشركین ) ، و ( الفرق بین الفرق ) ، و ( التبصیر فی الدین ) ، و ( المواقف ) ، و ( التنبیه والرد ) ، و ( البرهان ) ، و ( الفصل ) ، و ( منهاج السنة النبویة) ، یاخود ( الموسوعة المفصلة ) .
    خوێنەری بەڕێز ، ئەگەر ویستت حوكم بدەیت بەسەر گروپێك یاخود كۆمەڵێكدا ، ئەوا بیروباوەرو وتەكانی لەگەڵ بیروباوەرو وتەكانی خەواریج بەراورد بكە ، جا ئەگەر موافیق بوون ئەوا مەحكومی بكە بە خەواریج ، وە ئەگەر موافیق نەبوون ، ئەوا لە خوا بترسە ... جا لە دوای ئەوە گوێ بۆ قسەی هیچ عیمامەبەسەرو خاوەن شەهادە و بڕوانامەیەك هەڵمەخەو بەناووناوبانگ و عیمامە و جل و بەرگی مەلایەتی و شەهادە و بڕوانامەی هیچ كەسێك فریو مەخۆ و خۆشت بە پرسیار كردن لێیان خەریك مەكە . وەبزانە ئەگەر گروپێك یاخود كۆمەڵێك فەرمودەو سوننەتی پێغەمبەری خوای ( صلی الله علیە وسلم ) رەد دەكردەوەو خاوەنی ئەو بیرو باوەرو وتە گەلە بوو ، وە لەگەڵ ئەوەشدا عوسمان و عەلی و جمهوری یاوەرانی تەكفیر دەكرد و كاری بە كافرانەوە نەبوو ، ئەوانیش كارییان بەوەوە نەبوو چیدەكات بیكات و .... هەتا دوایی ، ئەوە خەواریجین.
    خوێنەری بەڕێز ، ئەوەی باسمان كرد قسەی زاناگەلێك و پێشەواگەلێكە لە زانایان و پێشەوایانی موسڵمانان كە بۆ خوا صوڵحاو بوون و پارە و پوڵ و هەڕەشە و گوڕەشە و ترس و لەرز و فشار و لە دەستدانی پۆست و ناو و ناوبانگ و هیچ شتێك كاری تێیان نەكردووە و بە ئارەزووی پاشاو دەسەڵاتدارانی ڕۆژگار فەتوایان نەداوە و ئایینیان لە بەرژەوەندی هیچ پاشاو دەسەڵاتدارێكدا بەكار نەهێناوە .

    ئارام علي 
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: خەواریج كێن ؟ Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top