دواى ئەوەى سعودیە کۆنگرەیەکى بۆ موعارەزەى سوریا بەستکۆمەڵە بەناو ئیسلامییە بەرهەڵستکارەکانى سوریا لە کۆتا بەیاننامەیاندا ئیمزایان لەسەر کۆتا بەیاننامەى کۆنگرەى ریاز کردو تیایدا تەئکیدیان لەسەر دەوڵەتى مەدەنى و عەلمانى و پاراستنى دامەزراوەکانى ئەو دەوڵەت و سوپاکەى و پاراستنى مەزهەبو بیردۆزە جیاجیاکان و کەمینە جیاوازەکان کردەوە..!!
ئەوان لە بەیاننامەکەدا دژى هەر جەنگاوەرێکى بیانى وەستانەوە کە لە سەراپاى خاکى سوریادا دەجەنگێت..!
هەروەها پشتیوانى خۆیان بۆ بەیاننامەى جنێف دەربڕى بۆ ئەو دانوستانانەى لە نێوان موعارەزەو نیزامى ڕژێمى سوریادا دەکرێت.. وە ئەوەیان دەربڕى کە هەر جۆرە توندڕەوییەک ڕەت دەکەنەوە بە هەموو جۆرو شێوەکانى و سەرچاوەکانییەوە ..!!
ئەوان پابەند بووونى خۆیان دوپات کردەوە بە شێوازى دیموکراتى لە ڕێگاى نیزامێکى فرەحیزبى..!
0 التعليقات:
إرسال تعليق