• نوێ

    الأحد، 13 ديسمبر 2015

    بە چاوی خۆت ببینە زانکۆکەیەكی تەبشیری و بە گاور کردن لە کوردستان دەکرێتەوە..!!

    لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان زانکۆیەکی کاسۆلیکی کرایەوە. وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و زانكۆیه‌ ژماره‌ی‌ زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێم ده‌بێته‌ (١٥) زانكۆو یه‌ك لقی‌ زانكۆو نۆ په‌یمانگه‌ی‌ تایبه‌ت.

    ئەمە ناونیشانی ئەو هەواڵەیە کە لە ڕاگەیاندراوێكیدا وەزارەتی ناوبراو لە لایەن دكتۆر یوسف گۆرانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگەیاند له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی (زانكۆی كاسۆلیكی له‌ هه‌ولێر) ، كه‌ ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌8-12-2015، له‌كه‌مپی زانكۆكه‌ له‌شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
    له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ نوێنه‌رایه‌تی نێچیرڤان بارزانی به‌شداری تێدا كردبوو، ژماره‌یه‌ك له‌ڕاوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، نوێنه‌ری زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان ومامۆستایانی زانكۆ و نوێنه‌ری ڤاتیكان و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ساقیفه‌ی ئیتاڵیاو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌پیاوانی ئاینی و لێپرسراوانی حكومی ناوچه‌كه‌ ئاماده‌یبون، چه‌ند وتارێكی تێدا پێشكه‌ش كرا.
    لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: ئه‌و زانكۆیه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌ساقفه‌ی‌ ڕۆماوه‌ پشتگیریده‌كرێت و ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ زانكۆ كاسۆلیكیه‌كان، ئه‌و زانكۆیه‌ جگه‌ له‌گرتنه‌خۆی‌ خوێندكاره‌ ئاواره‌ مه‌سیحیه‌كان، له‌هه‌مانكاتدا ده‌رگای‌ به‌ڕوی‌ پێكهاته‌ جیاكانی‌ كوردستان كراوه‌ ده‌بێت، هه‌موو خوێندكارێك كه‌ ئاره‌زوو بكات ده‌توانن له‌و زانكۆیه‌ درێژه‌ به‌خوێندن بدات، تێیدا خوێندن به‌زمانی‌ ئینگلیزی‌ ده‌بێت‌و به‌نوێترین ستاندارد وانه‌كان ده‌وترێنه‌وه‌، وه‌ك قۆناغی‌ یه‌كه‌میش، زانكۆكه‌ چوار به‌شی‌ له‌خۆگرتووه‌، كه‌ بریتین له‌( كارگێڕی‌ كار، ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری‌، زمان‌و دراساتی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌).

    شایەنی باسە بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زانكۆیه‌ك به‌ناوی زانكۆی (كاسۆلیكی) لێره‌ ده‌كرێته‌وه‌...!!
    له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا (مه‌تران نونزیو گالنتینۆ) ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ساقیفه‌ی ئیتاڵیا و، مه‌تران به‌شار متی ورده‌ سه‌رۆكی ئه‌ساقفه‌ی هه‌ولێر و، سه‌رۆكی زانكۆی كاسۆلیكی له‌هه‌ولێر و، چه‌ند لێپررسراویكی دیكه‌ی زانكۆكه‌ وته‌یان پێشكه‌ش كرد...
    دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی وتاره‌كانیش له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژێنه‌وه‌ی زانستی و، كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ، زانكۆی كاسۆلیكی له‌ هه‌ولێر به‌ڕه‌سمی كرایه‌وه‌.





    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بە چاوی خۆت ببینە زانکۆکەیەكی تەبشیری و بە گاور کردن لە کوردستان دەکرێتەوە..!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top