
واتە: نزیكە زەمانێك بێت بەسەرتاندا بەهۆی تاقیكردنەوەكانەوە خەڵكی لە بێژەنگ بدرێت تیایداو تا وای لێ دێت تەنها كۆتەڵەو پۆخڵەو خراپەكان بمێننەوە كە پەیمان و ئەمانەتەكانیان تێكەڵاو كردووەو خراپ بووە(واتە هەردەمەی لەسەر پەیمان و بەڵێنێكن و زوو زوو دەیشكێنن), (وەدەچن بەناو یەكداو لەیەكتر جیاناكرێنەوە بەجۆرێك) بە وێنەی ئەمەیان لێ دێت: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) پەنجەكانی كرد بە ناو یەكدا.
وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا كاتێ ئەمە ڕوویدا ئێمە لەو ڕۆژەدا چۆن بین و فەرمانی چیمان پێ دەكەیت؟
فەرموی: ئەو شتەی بە چاك و باشی دەزانن وەری دەگرن و ئەوەشی بە خراپی دەزانن وازی لێ دەهێنن و ڕوو دەكەنە كاروباری تایبەتی خۆتان و خەریكی چاكردنی خۆتان و كەسوكارتان دەبن و چاكردن و خەریك بوون بە كاری عامی خەڵك واز لێ دێنن.
بڕوانە شەرحی فەرمودەكە لە (عون المعبود شرح سنن أبي داود) محمد شمس الحق العظيم آبادي أبو الطيب11/334.
0 التعليقات:
إرسال تعليق