• نوێ

    الجمعة، 6 نوفمبر 2015

    ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌عس هه‌بووه‌

    شه‌وی ڕابردوو له‌ میانه‌ی به‌شداری له‌ به‌رنامه‌ی تاوتوێ له‌ كه‌ناڵی NRT مشیر گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌عس هه‌بووه‌ ووتی بۆچی ڕه‌وابیت بۆحیزبه‌كانی تر بۆ ئێمه‌ ڕه‌وانه‌بێت.

    ئه‌م قسانه‌ی موشیر گه‌ڵاڵی ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه‌ ده‌مێكه‌ ده‌شاردرێنه‌وه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌قیاده‌كانی ئێستای كۆمه‌ڵ سه‌رده‌مێك په‌یوه‌ندیان به‌ستبوو له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس به‌بێ ئاگاداری ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و مه‌كته‌بی سیاسی ،وه‌ ئه‌م قسانه‌ی موشیر گه‌ڵاڵی به‌ ته‌واو كه‌روو پشتیوانی به‌هێزی قسه‌كانی ئیحسان علی عبدالعزیز داده‌نرێت كه‌ ده‌مێكه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ به‌وه‌ی كه‌ كه‌سانێك له‌ڕابردوو په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێریان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ڕژێمی عه‌فله‌قی سه‌دام حسین و بۆئه‌وه‌ش ئاماده‌ی خۆی نیشاندا كه‌ ئاماده‌یه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگای شه‌رعی بۆ سه‌لماندی ڕاستی قسه‌كانی.

    سامان رؤوف



    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌عس هه‌بووه‌ Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top