لە شارۆچکەى ڕەواندوز چەتەکانى دەزگاى پاراستن هێرش دەکەنە سەر مامۆستایەک بە ناوى (جێگر)و هەوڵى سەربڕینى ئەدەن, بەڵام داى ئەوەى کەسوکارى بە هانایەوە دەچن لە ژێر دەستى ئەو دڕندانە ڕزگارى ئەکەن, تاوانى تەنها ئەوە بووە ناڕەزایى دەربڕیوەو بۆ داواکردنى مافى خۆى و داواى موچەکەى بە تەماى خۆپیشاندان بووە...
مەبەست شارباژێڕى
لە لایەکى ترەوە پەروەردەى قەزاى دەشتى هەولێر (بنەسڵاوە) فۆرمێکى زانیارى بەسەر مامۆستایانى سنوورەکەدا دابەش کردووەو داواى کردووە بە زوترین کات پڕى بکەنەوە...کە تیایدا داواى ئاشکرانى ئینتیماى حیزبى دەکات...ئەمیش تەنها بۆ ترساندنى مامۆستایان تا دەنگى ناڕەزاییان کپ بکرێتەوەو چاوترسێن بکرێن...!!
لە شارى سلێمانیش ڕۆژى 5شەممە لە لایەن کۆمیتەکانەوە کۆبوونەوە بە زۆربەى بەڕێوەبەرکان دەکرێت و زۆر بە توندى داواى بێ دەنگ بوون و ناڕەزایى دەرنەبڕین و وەستاندنى خۆپیشاندانەکان دەکرێت...ئەگەر نا ئیجرائاتى توند دەگیرێتە بەر...!! بەم جۆرەش لە دەڤەرى سەوز دەنگە کەساس و ستەمدیدەکان خامۆش دەکرێت...!!
بەڵام دڵنیاین..کە بەم جۆرە تا سەر بۆ هیچ طاغوتێک نەچۆتە سەر..تا بۆ ئەمانە چێتە سەر...
میللەتى داماو..بخۆ..بە دەردت بێت...ئەوە ئەو حکومەتە بوو خۆت دروستت کرد..بە خوێنى خۆت پارێزگارى لە سەرکردە موجریمەکانى دەکەیت...تۆ تەنها پەیژەیەکیت و تەنها پێت ڕەوا نابینن وەک مرۆڤیش بژیت...!!
0 التعليقات:
إرسال تعليق