بە فەرمانی وەزاری کە ئیمزاى کەمال موسلیمى وەزیرى ئەوقافى سەر بە گۆڕ‌انى لەسەرە لە بەرواری 11/10/2015 جولەکەکانی کوردستان نوێنەرایەتیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی عەلمانی هەرێم پێدرا..
مەریوان نەقشبەندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌سوودوه‌رگرتن له‌یاسای ژماره (5)ی مافی پێكهاته‌كان كهلهمانگی نیسانی ئه‌مساڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه "به‌فه‌رمانێكی وه‌زاری له‌به‌رواری 11/10/2015 جوه‌كانی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیه‌وه پێدرا و كاری ئه‌م نوێنه‌ره پێشكه‌شكردنی پرۆژه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و نوێنه‌رایه‌تی جوه‌كانی كوردستان ده‌بێت له‌بۆنه ره‌سمیه‌كاندا".
راشیده‌گه‌یه‌نێت: "هه‌ر له‌هه‌مان بهروار بههائیهكانی كوردستانیش نوێنه‌رایه‌تیان دیاریكراو ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی 7 ئاین و بیروباوه‌ڕی ئاینی به‌ره‌سمی نوێنه‌ریان هه‌یه. كاكه‌یی و شیعه‌كانی كوردستانیش داواكاری نوێنه‌رایه‌تیان پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كردوه، به‌ڵام هێشتا ره‌زامه‌ندیان بۆ نه‌دراوه".
0 التعليقات:
إرسال تعليق