• نوێ

    الاثنين، 5 أكتوبر 2015

    حوكمی زه‌كات دان به‌ كه‌ناله‌ ئاسمانیه‌كان

    بسم الله الرحمن الرحيم
    إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا وسيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله الله وحده لا شريك له، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله.
    (يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله حق تقاته ولا تموتن إلا وأنتم مسلمون)[آل عمران: 102].
    (يا أيها الناس اتقوا ربكم الذي خلقكم من نفس واحدة وخلق منها زوجها وبث منهما رجالا كثيرا ونساء واتقوا الله الذي تساءلون به والأرحام إن الله كان عليكم رقيبا)[النساء: 1].
    (يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وقولوا قولا سديدا * يصلح لكم أعمالكم ويغفر لكم ذنوبكم ومن يطع الله ورسوله فقد فاز فوزا عظيماً)[الأحزاب: 70 و71].
    أما بعد:
    وه‌كو ئاشكرایه‌ لای هه‌موو موسڵمانێك كه‌ زه‌كات یه‌كێكه‌ له‌ عیباده‌ته‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كان له‌ دینی ئیسلامدا، وه‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلى الله عليه‌ وسلم ) زۆر گرنگیان پێداوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌یان له‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ناده‌ن و چروكی لێده‌كه‌ن ، وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : [قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَاسْتَقِيمُوا إِلَيْهِ وَاسْتَغْفِرُوهُ وَوَيْلٌ لِلْمُشْرِكِينَ (6) الَّذِينَ لَا يُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ (7)] فصلت.
    وه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : (ما من صاحب ذهب ولا فضة ، لا يؤدي منها حقها ، إلا إذا كان يوم القيامة ، صفحت له صفائح من نار ، فأحمي عليها في نار جهنم ، فيكوى بها جنبه وجبينه وظهره ، كلما بردت أعيدت له ، في يوم كان مقداره خمسين ألف سنة ، حتى يقضى بين العباد ، فيرى سبيله ، إما إلى الجنة ، وإما إلى النار " *) وه له‌به‌ر گرنگی و گه‌وره‌یی ئه‌و عیباده‌ته‌ خواى گه‌وره‌ خۆی زه‌كاتی دیاری كردووه‌ و وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌شی دیاری كردووه‌ كه‌ زه‌كاتیان پێ ده‌شێت ، وه‌ دابه‌شكردنی زه‌كاتی نه‌داوه‌ته‌ ده‌ست هیچ كه‌سێك تەنها خۆی نەبیت وه‌كو ئه‌فه‌رموێت : [إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ]التوبة(60) .
    ابن كثير(رحمة الله) ده‌فه‌رموێت :- ( كاتێك خوای گه‌وره‌ باسی ڕه‌خنه‌و لۆمه‌ی مونافیقه‌ نه‌زانه‌كانی كرد كه‌ ده‌یانگرت له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) له‌باره‌ی دابه‌ش كردنی زه‌كات و خێردا ، ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ خۆی دابه‌شی كردوه‌ و حوكمه‌كه‌ی دیاری كردوه‌ و نه‌یداوه‌ته‌ ده‌ستی هیچ كه‌سێك ، كه‌وابوو پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خواى گه‌وره‌ بكات و زه‌كاته‌كه‌ی به‌ گوێره‌ی فه‌رمانی ئه‌و دابه‌ش بكات تاوه‌كو دڵنیابێت له‌وه‌ى كه‌ ئه‌و عیباده‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌ جوانی ئادا كردوه‌ و دوو دڵ نه‌بێت تیایدا ، وه‌ ئه‌وه‌ی ده‌مه‌ویت زیاتر له‌م باسه‌دا تیشك بخه‌مه‌ سه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا ووشه‌ی( وفي سبیل الله ) كه‌له‌ئایه‌تى زه‌كاتدا باسكراوه‌ كێ دەگرێتەوە‌ و به‌كێ ده‌وترێت ؟
    بێگومان زانایان له‌ باره‌ی( وفي سبیل الله ) بوونه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌ ، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن هه‌موو كار و كرده‌وه‌ و ڕێگایه‌كی خێر ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ببێته‌ مایه‌ی ڕازی بوونی خوای گه‌وره‌ و سه‌رخستنی دینه‌كه‌ی,وه‌ سوود بگه‌یه‌نێت به‌ دین و دونیای موسڵمانان ،وه‌ هه‌ندێكی تریان ده‌ڵێن نه‌خێر ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ تێده‌كۆشن و ده‌جه‌نگن له‌ پێناوی خوادا و سه‌رخستنی دینی ئیسلام ، وه‌ هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ته‌نها باسكردنی ( وفي سبیل الله ) له‌م بابه‌ته‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و خیلاف و جیاوازییه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ كه‌وتۆته‌ نێوان ئه‌هلی سوننه‌وه‌ له‌ كوردستاندا ، كه‌ به‌داخه‌وه‌ وای لێهاتوه‌ وگه‌یشتۆته‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ هه‌ركه‌سێك ڕه‌خنه‌ له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بگرێت ئه‌وا تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌ دڵنه‌خۆش و ئاژاوه‌ چی و توندو تیژ ، به‌ڵكو گه‌یشتۆته‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ هه‌ندێ كه‌س سنووری شه‌رعیان به‌زاندوه‌ و ده‌ستیان كردوه‌ به‌ جنێوی ناشرین و قسه‌ی بێ مانا, وه‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێ ئایه‌ت به‌سه‌ر یه‌كتردا كه‌وا خوای گه‌وره‌ بوَسه‌ر كافرو بێ باوه‌ره‌كان دایبه‌زاندوه!!‌، وه‌ وای لێهاتوه‌ بۆت نیە رەخنە لە كەسانی ئەهلی سوننە بگریت وەك ئەوەی معصوم بێت لە تاوان, وه‌ نابێت ڕه‌خنه‌یان لێ بگیردرێت ئه‌گینا له‌ سوننه‌ت دەردەچیت و دەبیتە كۆمه‌ڵێكی بیدعه‌كار!! ، به‌لاَم ئه‌مه‌ زیاتر هۆكاره‌كه‌ی تێنه‌گه‌یشتنه‌ له‌ دینی خوای گه‌وره‌, هەروەها چۆن ده‌بێت موسڵمان جنێو بدات ، ئه‌ی نازانی خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : :[وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ كَذَلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ مَرْجِعُهُمْ فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ](108) الأنعام، موسڵمان نابێت ڕووبه‌ڕوو جنێو به‌كافر بدات ئه‌ی چۆن ده‌بێت جنێو به موسڵمانێك بده‌ی كه‌ مه‌نهه‌جی له‌گه‌ڵ تۆدا یەكە؟!!! ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ هه‌ندێ بابه‌تدا خیلافی له‌گه‌ڵ تۆدا یان له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌تدا هه‌یه‌ ، وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رمووێت : (ليس المؤمن بالطعان ، ولا اللعان ، ولا البذيء ، ولا الفاحش ") وه‌ده‌فه‌رمووێت : (سباب المسلم فسوق ، وقتاله كفر) ، برای خۆم خیلاف و جیاوازی فیقهی له‌ كۆنه‌وه‌ بووه‌ و هه‌ر ده‌بێت ، له‌ نێوان پێشینی چاكی ئه‌م ئوممه‌ته‌یشدا هه‌بووه‌ و كه‌سیان یه‌كتریان تۆمه‌تبار نه‌كردووه‌ و جنێویشیان نه‌داوه‌ به‌ یه‌كتری,وه‌ ناكرێت ئێمه‌ له‌هه‌ر بابه‌تێكی فیقهیدا خیلاف بكه‌وێته‌ نێوانمانه‌وه‌ ئیتر ده‌ست بكه‌ین به‌ قسه‌كردن به‌یه‌كتری ، وه‌كو شێخ الاسلام (رحمه‌الله) ده‌فه‌رمووێت ( ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو موسڵمانێك له‌ بابه‌تێكدا خیلاف كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌ ئیتر سه‌ربكێشێت بۆ هه‌جر كردن و په‌یوه‌ندی پچڕاندن له‌ نێوانیاندا ، ئه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك برایه‌تی نه‌ده‌ما له‌ نێوان ئیمانداراندا )، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ باوه‌ڕمان پێیه‌تی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ كه‌سێك معصوم و پارێزراو نیه‌و قابیلی هه‌ڵه‌یه‌ جگه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ، وه‌هه‌موو كه‌س شایه‌نی ئه‌وه‌ یه‌ كه‌هه‌ڵه‌ بكات ,جا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ له‌ عه‌قیده‌دا بێت یان له‌ مه‌نهه‌دا بێت یان له‌ ئه‌خلاق و ڕه‌وشت دا بێت یان له‌بابه‌تێكی فیقهیدا بێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)
    فه‌رموویه‌تی :{ " كل بني آدم خطاء وخير الخطائين التوابون} به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام نه‌بین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ و دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆماندا بنێین و په‌شیمان بینه‌وه‌ و ته‌وبه‌ی لێ بكه‌ین وه هه‌ركات بۆمان ڕوونكرایه‌وه‌ ، یان خۆمان بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ڵه‌ین په‌شیمان بینه‌وه‌,وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رمووێت ( وخير الخطائين التوابون) ، كه‌ وابوو ده‌بێت ته‌حه‌مولی خیلاف بكه‌ین و ئاسایی بێت به‌لامانه‌وه‌ وه‌لاَمی یه‌كتری بده‌ینه‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی زانستی و به‌ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتێكی زۆر جوانه‌وه‌ ,وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ ئاسایی بێت به‌ لایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌لاَم درایه‌وه‌ له‌هه‌ر بابه‌تێكدا بێت ، وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ی كه‌ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا هه‌یه‌ كه‌ ئایا ( وفي سبیل الله ) واته‌ زه‌كات دان به‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان و ڕادیۆ و گۆڤار و باقی ڕێگه‌كانی تری بانگه‌وازی ئیسلام ده‌گریته‌وه‌ یان نا ؟
    ئه‌وه‌نده‌ی له‌ به‌ڵگه‌شه‌رعیه‌ روونه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دروست نیه‌ ئه‌و كاره‌ خێرانه‌ به‌ ماڵی زه‌كات بڕواته‌ ڕێوه‌ ،وه‌ دروست نیه‌ زه‌كاتی بۆ كۆبكرێته‌وه‌ وه‌هه‌ر كه‌سێك پاش زانینی حوكمه‌كه‌ی و ڕوون بونه‌وه‌ی بچێت زه‌كاته‌كه‌ی سه‌رف بكات له‌و كاره‌ خێرانه‌دا ئه‌و ا زه‌كاتی له‌سه‌ر لاناچێت وه‌ پێویسته‌ دووباره‌ی بكاته‌وه‌ ،وه‌ ئه‌مه‌یش قه‌ناعه‌تی ئێستامان نیه‌ به‌ڵكو چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش له‌سه‌ر مینبه‌رو ده‌رسه‌كاندا باسی ئه‌و بابه‌ته‌مان كردوه‌ و به‌توندی وه‌لاَمی ئه‌وانه‌مان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌دروستیان ده‌زانی ,وه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌مان خستۆته‌ ڕوو له‌ باره‌ ی نا دروستی ئه‌و فه‌توایه‌وه‌، وه‌هه‌موو ساڵێكیش لە وتار و وانەكانماندا باسمان كردووه‌ , ئه‌ویش به‌هۆی چه‌ند به‌ڵگه‌و فه‌توایه‌كی ڕوون و ئاشكراوه‌یه‌ كه‌ له‌زانایانه‌وه‌ هاتووه‌ له‌وانه‌ :-
    1 - ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌كاتیان پێ ده‌شێت خواى گه‌ وره‌ له‌ قورئاندا ڕوونى كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌شت كۆمه‌ڵن وه‌كو ده‌فه‌رموێت: [إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ](60)التوبة}وه له‌ {مختار الصحاح}دا هاتووه‌ {و إن زدت على ((إن)) ((ما)) صارت للتعيين كقوله تعالى :[إنما الصدقات للفقراء ] الآية, لأنه يوجب اثبات الحكم للمذكور ونفيه عما عداه . واته‌ :وشه‌ى {إن}له‌زمانى عه‌ره‌بیدائه‌گه‌ر ووشه‌ى {ما}ی بۆزیاد بكه‌ین،ئه‌وا بۆدیاریكردن ده‌بێت ،له‌به‌رئه‌وه‌ ی واجبی جێگیربوونی ئه‌و حوكمه‌ ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوای ( انما )ه‌وه‌ باس كراوه‌ ، وه‌جگه‌ له‌و ناگرێته‌و ه‌.
    كه‌واته‌ ووشه‌ی ( إنما ) ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ نابێت زه‌كات بدرێت به‌ جگه‌ له‌و هه‌شت كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ له‌ قورئاندا باس كراون ، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا ( إنما ) و ئه‌و هه‌شت كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ باسی كردوون هیچ مانا و سودێكی وای نامێنێت ، وه‌ ئه‌و وشه‌ی ( إنما) یه‌ ده‌بێته‌ زیاده‌ و بێ سوود ( په‌نا به‌خوای گه‌وره‌ ) ، وه‌ حاشای فه‌رمووده‌ی خواى گه‌وره‌ كه‌ پارێزراوه‌ له‌ زیاده‌ و كه‌می له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ .
    2 – شيَخ ابن عثيمين ( رحمه‌ الله ) لة ( الشرح الممتع ) دا ئه‌فه‌رمووێت :- ( وفي سبیل الله )تایبه‌ته‌ به‌ جیهاده‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هیچ مه‌عاشێكیان نیه‌ له‌ ( بیت المال ) دا و خۆیان ته‌رخان كردوه‌ بۆ غه‌زاكردن ، ئه‌مانه‌ به‌شیان ئه‌درێت له‌ زه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێویستیه‌كانی خۆیانی پێ جێ به‌جێ بكه‌ن ,وه‌ ئه‌وه‌نده‌یان پێ ئه‌درێت كه‌ به‌شیان بكات بۆ جیهاده‌كه‌یان ، ئه‌مه‌یه‌ واتای ( وفي سبیل الله ) به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن :- مه‌به‌ست له‌ ( وفي سبیل الله ) واته‌ :- له‌ پێناوی ڕیگای خوادا - هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی چاك و خێره‌ ، جا له‌سه‌ر ئه‌م ته‌فسیره‌ هه‌ر شتێك مه‌به‌ست پێی ڕه‌زابوونی خوابێت ، ده‌یگرێته‌وه‌ ، وه‌كو :- دروست كردنی مزگه‌وته‌كان وه‌ چاككردنی ڕێگا و بانه‌كان ، وه‌ دروستكردنی قوتابخانه‌كان ، وه‌ چاپ كردنی كتێبه‌كان ، وه‌ جگه‌ له‌مانه‌یش له‌و كرده‌وه‌ خێرانه‌ی كه‌ ئه‌بنه‌ هۆی نزیك بوونه‌وه‌ پێی له‌ خوای گه‌وره‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌بنه‌ هۆی گه‌یاندن و نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ حه‌ێر ناكرێن و له‌ ژماره‌ نایه‌ن.
    به‌لاَم ئه‌م وته‌یه‌ لاوازه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌كه‌ ته‌فسیربكه‌ین به‌و مانایه‌ ، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ( إنما ) كه‌ بۆ دیاریكردنه‌ سوودی نامێنی ، ئه‌مه‌ له‌ڕووی ووشه‌ی ( إنما ) وه‌ ,واته‌ :- له‌ ڕووی له‌فزه‌وه‌ .
    وه‌ له‌ ڕووی مانایشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌ گشت گیر بكه‌ین بوَ ئه‌و كرده‌وانه‌ی له‌ خوای گه‌وره‌ نزیكمان ده‌كه‌نه‌وه‌ ، ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌بێ گومان زه‌كاتیان پێ ده‌شێت بێ به‌ش ده‌بوون له‌ زه‌كات ، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر بزانن زه‌كاته‌كه‌یان ئه‌گه‌ر مزگه‌وتێكی پێ دروست بكرێت ئه‌وا له‌سه‌ریان لاده‌چێت ، ئه‌وا ده‌ست پێشخه‌ریان بۆ ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
    - هه‌م زه‌كاته‌كه‌یان له‌سه‌ر لاده‌چێت
    - وه‌ سوده‌كه‌یشی ده‌مایه‌وه‌ تا ڕۆژی قیامه‌ت .
    بۆیه‌ وته‌ی ڕاست و دروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ( وفي سبیل الله ) تایبه‌ته‌ به‌ تێكۆشان له‌ پێناوی خوادا , ( به‌ده‌ستكارییه‌وه‌ ).الشرح الممتع
    3- وه‌ پرسیار كرا له‌ شێخى پایه‌ به‌رز الشیخ محمد بن صالح العثيمين ره‌حمه‌تى خواى لێبىَ , سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانى پاره‌ى زه‌كات بۆ دروست كردنى مزگه‌وت , به‌ڕێزیان وەڵامیان دایه‌وه‌ و وتى : دروست نیه‌ زه‌كات به‌كاربهێنرێت بۆ جگه‌ له‌و هه‌شت جۆر و تاقمانه‌ نه‌بێت كه‌ خواى گه‌وره‌ باسیانى كردووه‌ , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ به‌شێوه‌ى حه‌سڕ – وا به‌سته‌ و قه‌تیس كردن له‌سه‌ر ئه‌و تاقمانه‌ باسى كردوه‌ ئه‌ویش به‌كارهێنانى وشه‌ى (إنّما) – كه‌ ده‌فه‌رموێت ( إنما الصدقات ......) , بۆیه‌ دروست نیه‌ به‌كاربهێنرێت بۆ دروست كردنى مزگه‌وت و فێركردنى زانست و هاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌ , به‌لێم خێر و چاكه‌ى سوننه‌ت - جگه‌ له‌ زه‌كات – باشتر وایه‌ له‌ به‌سوودترین شت دا به‌كاربهێرێت.
    مجموع فتاوى و رسائل ابن عثيمين, بةرطى (18) لاثةرة (407).
    4 - ئایا خه‌رج كردنی زه‌كات بۆ دروستكردنی مزگه‌وت ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ ( وفي سبیل الله ) له‌باره‌ی زه‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ری جێ به‌جێ ده‌بێت ؟
    ج / دروستكردنی مزگه‌وت ناچێته‌ ژێر ئایه‌تی ( وفي سبیل الله ) له‌به‌رئه‌وه‌ی زانایانی ته‌فسیر له‌باره‌ی ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌وه‌ فه‌رموویانه‌ ته‌نها مه‌به‌ست پێی جیهادكردنه‌ له‌ پێناوی خوادا ، وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بڵێین مه‌به‌ست به‌ ( وفي سبیل الله ) هه‌موو ڕێگه‌ خێریه‌كانه‌ ئه‌وا ئه‌و حه‌سرو دیاریكردنه‌ی له‌ وشه‌ی ( إنما ) دا هاتووه‌ هیچ سوودێكی نه‌ده‌بوو ، وه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین گشتگیره‌ و هه‌موو خێرێك ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و ئایه‌ته‌ به‌نیسبه‌تی سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه‌ ( إنما ) به‌بێ سوود ئه‌مێنێته‌وه‌ و ,پاشان ئه‌گه‌ر دروست بێت سه‌رف كردنی بۆ مزگه‌وت ئه‌وا ئه‌بێته‌ هۆی په‌ك خستنی خێر ، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی پیسكه‌ن ، وه‌ ئه‌گه‌ر ببینن دروستكردنی مزگه‌وت و ڕێگه‌خێریه‌كان زه‌كاتی پێده‌شێت ئه‌وا زه‌كاته‌كه‌یان بۆی ده‌برد و فه‌قیر و هه‌ژاره‌كان به‌ فه‌قیری و پێویسته‌كی به‌رده‌وامه‌وه‌ ده‌مانه‌وه‌,
    مجموع فتاوى ابن عثيمين
    5 - رێكخراوێكى خه‌یری هه‌یه‌ هه‌ندێك فێرخوازى عیلم پىَ ى هه‌ڵده‌ستن وه‌ كارى ئه‌م رێكخراوه‌ هه‌ڵسانه‌ به‌ خزمه‌ت كردنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌ نێوان خه‌ڵكى دا له‌ ڕێگاى هه‌ندێك توێژه‌ره‌وه‌ به‌ ئاماده‌ كردنی چه‌ندین لێكوَڵینه‌وه‌ له‌ سوننه‌ت ,وه‌ ته‌حقیق كردنى چه‌ندین ده‌ست نووسی (فه‌رمووده‌), وه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ خۆرایی ,وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ خه‌یرییه‌ له‌ هه‌نگاوى بنیاتنان و دروست كردن دایه‌ پێویستیه‌كى زۆرى له‌ به‌خشین و مه‌سره‌ف ده‌وێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌و رێكخراوه‌دا كار ده‌كه‌ن,ئایه‌ به‌خشینى (زه‌كات) دروسته‌ بۆ ئه‌م رێكخراوه‌؟ فه‌توامان بۆ بده‌ن خواى گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌
    وه‌لام: دروست نیه‌ زه‌كات بدرێته‌ ئه‌و رێكخراوه‌ى كه‌ باسكرا وه‌ هه‌روه‌ها رێكخراوه‌ خێرخوازییه‌كانى تریش له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌خشینى (زه‌كات) خواى په‌روه‌ردگار دیارى كردووه‌ له‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ى كه‌ په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: ((إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ.....))
    وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ حه‌سره‌ و وا ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ نابێت زه‌كات بدرێته‌ غه‌یرى ئه‌وانه‌ى كه‌ باسكرا.
    فتاوى اللجنة الدائمة – المجموعة الثانية .مجلد (8) ص (402)
    عضو عضو عضو رئيس
    بكر أبو زيد صالح الفوزان عبدالله بن غديان عبدالعزيز آل الشيخ
    ..............................................................................................
    6 -بێگومان ته‌زكیه‌ی به‌ڕێزتانمان بینی له‌باره‌ی گۆڤاری التوحید و كۆمه‌ڵی سوننه‌ی محه‌مه‌دى له‌ ميسر , وه‌ خواى گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌ ,به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌ ئایا دروسته‌ به‌خشینیان پىَ بدرێت له‌ خێر و زه‌كات له‌به‌ر پێویستیان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گۆڤاره‌ ده‌عم بكرێت و به‌رده‌وام بێت له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى بیروباوه‌ڕى یه‌كتاپه‌رستى؟ داوا ده‌كه‌ین له‌ به‌ڕێزتان وه‌ڵامى ئه‌م نوسراوه‌مان بده‌نه‌وه‌.
    وه‌لام: دروست نیه‌ زه‌كات بدرێت بۆ ده‌عم كردنى گۆڤارێكى دینى وه‌ هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ له‌ كارى بانگه‌وازیدا , له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌خشینى زه‌كات حه‌سر كراوه‌ به‌و هه‌شت تاقمه‌ى كه‌ باسكراوه‌ له‌ فه‌رمووده‌ى خواى په‌روه‌ردگار كه‌ ده‌فه‌رمێت : ((إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللّهِ وَابْنِ السَّبِيل)) و صلى الله على نبينا محمد و آله وصحبه و سلم.
    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية و الإفتاء
    مجلد (8) صفحة (408) فتاوى اللجنة الدائمة المجموعة الثانية
    عضو...... عضو...... عضو... نائب الرئيس.... الرئيس
    بكر أبو زيد..عبدالعزيز آل الشيخ...صالح الفوزان... عبدالله بن غديان...عبدالرزاق عفيفي...عبدالعزيز بن عبدالله بن باز
    .....................................................................
    7- ئایا به‌خشینى زه‌كات دروسته‌ بۆ بانگخوازان به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌ها هه‌ژار بن یان ده‌وڵمه‌ند؟
    وه‌ڵام:....ئه‌مه‌ ده‌چێته‌ ژێر فه‌رعى ته‌فسیر كردنى قه‌ولى خواى په‌روه‌ردگار له‌ ئایه‌تى دابه‌شكردنى زه‌كات ((إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ.... )) )) تا كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌ وه‌ (في سبیل الله) دوو قه‌ول هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن زانایانه‌وه‌ قه‌ولى مه‌شهور مه‌به‌ست پىَ ى تێكۆشه‌رانه‌ له‌ پێناو خودا, وه‌ قه‌ولێكى تریش هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌نجامدانى حه‌جه‌ له‌ پێناوى خودا له‌به‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ى (لو أنّك أحججتها لكان ذلك في سبيل الله)
    وه‌ له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى ئیمامی ئه‌حمه‌د,ئه‌مما فراوان كردنى واتای (وفي سبیل الله) به‌وه‌ى كه‌ بڵێى شمولى هه‌موو ڕێگا خه‌یرییه‌كان ده‌كات به‌وه‌ى كه‌ له‌ پرسیاره‌كه‌دا هاتووه‌ بۆ كه‌سانێك بێت كه‌ خۆیان یه‌ك لایی كردۆته‌وه‌ بۆ بانگخوازى وه‌ هه‌روه‌ها بۆ بنیاتنانى مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌ و قوتابخانه‌ و ....هتد ,جائز كردنى به‌خشینى زه‌كات بۆ ئه‌مانه‌ ده‌بێته‌ فه‌رع بۆ گشتگیر كردنى ماناى (و في سبیل الله) به‌ماناى ڕێگاى خه‌یر, ئه‌م ته‌فسیركردنه‌ ته‌فسیركردنێكى داهێنراوه‌ پێشینى چاكى ئه‌م ئوممه‌ته‌ به‌م شێوه‌یه‌ لێكدانه‌وه‌یان بۆ نه‌كردووه‌.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ته‌فسیركردنه‌ پێچه‌وانه‌ى ماناى ئاشكراى ئایه‌ته‌كه‌یه‌, كه‌ به‌خشینى زه‌كاتى حه‌سڕكردووه‌ له‌و هه‌شت تاقمه‌ى كه‌ باسى كردووه‌.....له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌و جه‌معیه‌ خه‌یرییانه‌ ده‌كه‌ن به‌وه‌ى دوو سندوقیان هه‌بێت,سندوقێك بۆ زه‌كات وه‌ سندوقێك بۆ خێرى عام (گشتى) ,سندوقێكیان بۆ هه‌ژار و تێكۆشه‌ران له‌ پێناوى خوا (الجهاد في سبیل الله) وه‌ سندوقه‌كه‌ى تریان به‌ر فراوان بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خۆیان یه‌كلایی كردۆته‌وه‌ بۆ كارى بانگخوازى.
    ............................................................................
    8- قوتابخانه‌یه‌كى خه‌یرى هه‌یه‌ بۆ له‌به‌ركردنى قورئان هه‌ڵده‌سێت به‌ وانه‌ وتنه‌وه‌ و قورئان وه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئافره‌تان وه‌ ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ زیاتر له‌ (500) قوتابی له‌خۆ ده‌گرێت و (20) مامۆستا وانه‌یان پێ ده‌ڵێنه‌وه‌, وه‌ (800)ڕیاڵ تایبه‌ت كراوه‌ بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك له‌ مانگێك دا وه‌ ئه‌و قوتابخانه‌ خه‌یرییه‌ له‌ توانایدا نیه‌ ئه‌و پارانه‌ بدات وه‌ خه‌ریكه‌ داده‌خرێت له‌به‌ر نه‌بوونى خه‌رجى,پرسیار لێره‌ دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا به‌خشینى زه‌كات بۆ ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ دروسته‌ وه‌كو ڕاتبێك دابه‌ش كرێت به‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌وێدا كار ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ دروست بێت ئایا دروسته‌ ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ حیجز بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رج بكرێت له‌ مانگه‌كانى داهاتوو دا؟فه‌توامان بۆ بده‌ن خوا جه‌زاتان بداته‌وه‌.
    وەڵام ‌: ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت ئه‌وه‌ دروست نیه‌ زه‌كاتیان پێ بدرێت وه‌ك ڕاتب بۆ مامۆستایان و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ هه‌ڵده‌سن به‌ كار و بارى ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ وه‌ بۆ هیچ شتێكیش له‌ پێداویستیه‌كانى ئه‌و قوتابخانه‌یه‌, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م لایه‌نه‌ى كه‌ باسكرا له‌ خه‌رجى شه‌رعى زه‌كات نیه‌.
    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية و الإفتاء
    عضو عضو عضو الرئيس
    بكر أبو زيد... صالح الفوزان ... عبدالله بن غديان .... عبدالعزيز آل الشيخ
    مجلد (8) ص (402)
    ....................................................................
    9- له‌ پرسیارێكى درێژدا كه‌ ئه‌مه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌تى كه‌ ده‌ڵێت پارچه‌یه‌كى زه‌وى هه‌یه‌ كه‌ دانراوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى فێرگه‌یه‌ك بۆ فێربوونى قورئان و زانسته‌كانى تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى (سه‌له‌فى ێالح), وه‌ پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌ ئایه‌ دروسته‌ پاره‌ى زه‌كات و ێه‌ده‌قه‌ بدرێت به‌و فێرگه‌یه‌, وه‌ خه‌ڵكى ڕاسپێردرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زه‌كات بۆ ئه‌م فێرگه‌یه‌؟
    وه‌لێم: دروست نیه‌ زه‌كات بدرێت بۆ بنیاتنانى ئه‌و فێرگه‌یه‌ى كه‌ باسكراوه‌,وه‌ بۆ هیچ پرۆژه‌یه‌كى تریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌رجى زه‌كات دیارى كراوه‌ له‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ دا كه‌ ده‌فه‌رموێت: ((إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ ....))
    وه‌ ده‌كرێت پاره‌ى بۆ سه‌رف بكێت له‌ پاره‌ى خێرخوازى .
    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية و الإفتاء
    عضو عضو عضو الرئيس
    بكر أبو زيد...صالح الفوزان..عبدالله بن غديان...عبدالعزيز آل الشيخ
    مجلد (8) ص (403)
    .....................................................................
    10- حوكمى خه‌رج كردنى زه‌كات چیه‌ بۆ رێكخراوى له‌به‌ركردنى قورئان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌ پێویستیه‌كى زۆرى به‌ یارمه‌تى دانى ماددى هه‌یه‌ بۆ پشت به‌ستن پىَ ى له‌ دواى خواى په‌رده‌ردگار وه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون و گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌ به‌رامبه‌ر كتابی خواى په‌ردوه‌رگار؟
    وه‌لێم:خه‌رج كردنى زه‌كات خواى گه‌وره‌ دیارى كردووه‌ له‌ هه‌شت تاقمدا, دروست نیه‌ زه‌كات سه‌رف بكرێت له‌ غه‌یرى ئه‌وانه‌دا وه‌ له‌وانه‌ش كه‌ پرۆژه‌ى له‌به‌ركردنى قورئانه‌ چونكه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌و هه‌شت تاقمه‌ نیه‌ زه‌كاتى بۆ خه‌رج بكرێت, به‌لێم ئه‌گه‌ر قوتابی هه‌ژار یان مامۆستاى هه‌ژارى تێدا بێت ئه‌وا دروسته‌ زه‌كاتیان پىَ بدرێت له‌به‌ر هه‌ژارییان نه‌ك له‌به‌ر كاره‌كه‌یان.
    اللجنة الدائمة
    عضو....غضو....عضو....نائب الرئيس....الرئيس
    عبدالعزيز آل الشيخ...صالح الفوزان...عبدالله بن غديان...عبدالرزاق عفيفي...عبدالعزيز بن عبدالله بن باز
    ........................................................................
    11– وه‌ ئه‌م ته‌فسیركردنه‌ به‌م شێوازه‌ گشتگیریه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر نیه‌ له‌ پێشینی چاكی ئه‌م ئوممه‌ته‌وه‌ ( السلف الصالح ) وه‌كو شێخ ناصرالدین الالبانی ( رحمه‌ الله ) فه‌رموویه‌تی له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ خێرییه‌ گشتیه‌كان و ئاماده‌ كردنی بانگواخوازی بۆ ئیسلام و مه‌سره‌ف كردن بوَ قوتابخانه‌ شه‌رعیه‌كان و جگه‌ له‌مانه‌یش ، شێخ فه‌رموویه‌تی : ( ته‌فسیركردنی ئایه‌تی زه‌كات به‌و مانا فراوان و گشتگیرییه‌ بۆ هه‌موو كرده‌وه‌ خێریه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم – له‌هیچ كه‌س له‌ سه‌له‌فه‌وه‌ – نه‌هاتووه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته‌ به‌و شێوازه‌ بوایه‌ كه‌ ( صديق حسن خان ) ده‌یڵێ ئه‌وا هیچ سوودێكی گه‌وره‌ نه‌ده‌ما له‌ حه‌ێركردن و دیاریكردنی ئه‌و هه‌شت كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا ، وه‌ ئه‌گه‌ر وابوایه‌ ده‌توانرا هه‌موو كارو كرده‌وه‌یه‌كی خێری بخرایه‌ته‌ ناو ته‌فسیری (و في سبیل الله ) وه‌كو دروست كردنی مزگه‌وته‌كان و هاوشێوه‌ی مزگه‌وت.
    وه‌ هیچ كه‌س له‌ زانایانی موسڵمان ئه‌مه‌یان نه‌وتووه‌ – زه‌كات بۆ دروستكردنی مزگه‌وت و هاوشێوه‌ی له‌كاری خێر – به‌ڵكو ( أبوعبید ) له‌ كتابی ( الأموال ) فه‌رموویه‌تی : ( قه‌رزدانه‌وه‌ له‌باتی مردوو ، وه‌ كفن بۆ كڕینی ، وه‌ دروستكردنی مزگه‌وته‌كان و هه‌ڵكه‌ندنی جۆگه‌ ئاوه‌كان و ئه‌وه‌ی له‌مانه‌ ده‌چێت له‌جۆره‌كانی چاكه‌ ، ئه‌وا بێگومان كه‌ سفیان و زانایانی عێراق و جگه‌ له‌مانیش له‌ زانایان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌كات بۆ ئه‌مانه‌ ده‌رناچێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و هه‌شت كۆمه‌ڵه‌نین – كه‌ باس كراون له‌ قورئاندا - وه‌ ئه‌مه‌یش وته‌ی ڕاست و دروسته‌،وه‌ ئه‌وه‌ی زه‌كاتی پێ ئه‌درێت وه‌كو (و في سبیل الله ) سێ جۆرن :-
    جۆری یه‌كه‌م :- ئه‌و كه‌سانه‌ی تێده‌كۆشن له‌ پێناوی خوادا .
    جۆری دووه‌م :- ئه‌و شتانه‌ی بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی شه‌ڕن – وه‌كو چه‌ك و سواری و .... .
    جۆری سێیه‌م :- حه‌ج كردن – له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی ڕاستی پێغه‌مبه‌ری(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له‌سه‌ره‌ كه‌ حه‌ج جیهاده‌ .
    .............................................................
    12 – ئیجماع و یه‌ك ده‌نگی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ی له‌سه‌ره‌ ( أبو حنیفة و مالك وشافعی و أحمد ) ، كه‌ نابێت زه‌كات بدرێت به‌مزگه‌وت بۆ دروستكردنی ، وه‌ نابێت كفنی مردووی پێ بكڕدرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌كات كه‌سه‌كانی كه‌ پێیان ده‌شێت دیاریكراون ( حاشية العابدين – والمغنى – ورحمة الامة ، والمدونة ).وه‌یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ (و في سبیل الله ) ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ جیهاد ده‌كه‌ن به‌لاَم خیلافیان تێدا ئایا ئه‌درێت به‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و فه‌قیر یان ته‌نها به‌ فه‌قیره‌كانیان ، ڕبو حنیفه‌ ئه‌فه‌رموێت ته‌نها بۆ فه‌قیره‌كانه‌ ، به‌لاَم مالك و شافعی و أحمد ده‌ڵێن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و فه‌قیره‌ .
    ( المجموع شرح المهذب -و الشرح الكبير -و بدائع الصنائع -والتحقيق ) وه برِوانه كتيَبى : ( إجماع الأئمة الأربعة واختلافهم – لإبن هبيرة البغدادي الحنبلي )
    ............................................................................................................
    13– وه شيخ الاسلام بن تيمية ( رحمة الله ) دةفةرموويَت : (( الذين ليسوا من الأصناف الثمانية فإن هؤلاء لا يجوز أن يعطوا من الزكاة بإجماع المسلمين )) واته‌ : ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌و هه‌شت كۆمه‌ڵه‌ی زه‌كات نین ، ئه‌وا نابێت به‌شیان بدرێت له‌ زه‌كات به‌یه‌ك ده‌نگی زانایان .
    ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ده‌عوه‌ كردنیش هه‌ر جیهاده‌ ئه‌وا ده‌ڵێین جیهادكردني غه زا ئیجماعی له‌سه‌ره‌ كه‌وا دروسته‌ وه‌ گه‌وره‌ترین ڕێگه‌ی خوای گه‌وره‌ یه‌ وه‌كو ابن تیمیة ( رحمه‌ الله ) ده‌فه‌رمووێت :- جیهادكردن گه‌وره‌ترین ڕێگه‌ی خوایه‌ به‌به‌ڵگه‌ی قورئان و سووننه‌ت و ئیجماعی زانایان ، وه‌ حه‌ج كردنیش له‌ ووته‌ی ڕاستی زانایاندا ئه‌ویش جیهاده‌ وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌رمووی : (( الحج من سبیل الله )) ، ( مجموع الفتاوى ).
    ...............................................................................
    14 – وه‌ له‌ (( المغني )) دا هاتووه‌ و ده‌فه‌رموێت : جگه‌ له‌وانه‌ی خواى گه‌وره‌ باسیانی كردوه‌ ، دروست نیه‌ خه‌رجكردنی زه‌كات بؤ ( دروست كردنی مزگه‌وت و ...... چاككردنی ڕێگه‌ و ..... هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌ له‌و چاكه‌ و خێرانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ باسی نه‌كردووه‌ ).
    ............................................................................
    15– وه‌ پرسیاركرا له‌ شیخ ابن باز ( رحمه‌ الله )
    س / هه‌ندێك له‌ دامه‌زراوه‌ ئیسلامیه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان هه‌ڵده‌ستن به‌ كردنه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌وره‌ی شه‌رعی له‌ ئه‌وروپا ، له‌ چه‌ند شوێنێك كه‌وا زۆر زۆر پێویستیان به‌وه‌یه‌ فێری سه‌قافه‌ت بكرێن ، وه‌ فێری عیلمی شه‌رعی و عه‌قیده‌ی ڕاست و دروست بكرێن . وه‌ ئه‌م دامه‌زراوانه‌ داوای یارمه‌تیدانی ئه‌م به‌رنامه‌ بانگه‌وازییه‌ ده‌كه‌ن ، وه‌ ئایا ئه‌م یارمه‌تیدانه‌ ئه‌چێته‌ ژێر ته‌فسیری ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی خواى گه‌وره‌ وه‌(وفي سبیل الله ) .؟
    ج / ئه‌و ده‌ورانه‌ی كه‌ باس كران و هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌یش ناكه‌ونه‌ به‌ر ته‌فسیری ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی خواى گه‌وره‌ ( وفي سبیل الله )وه‌ له‌وانه‌ ناژمێردرێن كه‌ له‌و كۆمه‌لاَنه‌ن زه‌كاتیان پێ ده‌شێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ جیهاد ده‌كه‌ن له‌ پێناوی خوادا – واته‌ : ته‌نها ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ ده‌كه‌ن ، نه‌ك ئه‌وانه‌ی ده‌عوه‌و بانگه‌واز ده‌كه‌ن .
    به‌لاَم ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سانێك له‌ مامۆستاكان یان قوتابیه‌كان فه‌قیر و هه‌ژار بوون ئه‌وا به‌شی ئه‌درێت له‌ زه‌كات وه‌كو فه‌قیرێك – نه‌ك وه‌كو موجاهیدێك له‌به‌رئه‌وه‌ی خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : ([إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ]التوبة(60)
    ( مجموع فتاوى ابن باز – مجلد 14 – الصفحة 298 ) .
    ...................................................................................
    16- من كه‌سێكم زه‌كاتى ماڵه‌كه‌م كۆكردۆته‌وه‌ وه‌ به‌كارم هێناوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى ڕێگه‌ى دێیه‌كه‌, كه‌ ئه‌و دێیه‌ كه‌وتۆته‌ سه‌ر شاخه‌كه‌, وه‌ هیچ ڕێگه‌یه‌كیشیان نیه‌ , وه‌ زۆربه‌ى خه‌ڵكى دێیه‌كه‌ (گونده‌كه‌) هه‌ژارن و پاره‌یان نیه‌ , تكام وایه‌ تێم بگه‌یه‌نن له‌م شێوازى زه‌كات ده‌ركرنه‌ , وه‌ ئایه‌ زه‌كاته‌كه‌م شوێنى خۆى گرتووه‌ و له‌سه‌رم لاچووه‌ یاخود نا؟ وه‌ هه‌ر بۆ زانیارى به‌ڕێزیشتان من خۆم یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زۆر پێویستیم به‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێگه‌یه‌یه‌.
    وه‌لێم: ئه‌و زه‌كاته‌ى كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ داوته‌ و ده‌رت كردوه‌ جێى خۆى نه‌گرتوه‌ و ده‌رنه‌چووه‌ , به‌ڵكو ئه‌وه‌ ته‌نها ێه‌ده‌قه‌ و چاكه‌یه‌كه‌ كه‌ كردووته‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه‌ , له‌سه‌رته‌ جارێكیتر زه‌كاتى ماڵه‌كه‌ت ده‌ر بكه‌یت و به‌كاری بهێنیت و سه‌رفی بكه‌ى له‌و ڕێگه‌ و شوێنه‌ شه‌رعیانه‌ى خۆى كه‌ باس كراوه‌ له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ى قورئان ((إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللّهِ وَابْنِ السَّبِيل)) واته‌: به‌ راستى و بىَ گومان زه‌كات ته‌نها بۆ هه‌ژاران , و نه‌داران , و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كارمه‌ندن به‌سه‌ریه‌وه‌ , و به‌و موسوڵمانه‌ نوێیانه‌ى كه‌ هێشتا باوه‌ڕ جێگیر نه‌بووه‌ له‌ دڵیاندا , وه‌ بۆ ئازادكردنى كۆیله‌كان , وه‌ بۆ یارمه‌تى دانى قه‌رزاران , وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یشه‌ كه‌ له‌ پێناو خودا جیهاد ده‌كه‌ن , وه‌ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و رێبوارانه‌ش كه‌ پاره‌یان لىَ ده‌بڕێت و نه‌دار ده‌كه‌ون – دابه‌ش كردنى زه‌كات به‌و شێوه‌یه‌ فه‌رزه‌ له‌ لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌ له‌ گه‌ردنى بڕواداران , وه‌ خوداش زانا و دانایه‌ له‌ هه‌موو كاره‌كانیدا.
    وبالله التوفيق : وصلى الله على نبينا محمد و آله وصحبه وسلم.
    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية و الإفتاء.
    فتوى رقم (2306),مجلد (10) صفحة (43)
    عضو..........عضو......النائب الرئيس.......الرئيس
    عبدالله قعود....عبدالله غديان....عبدالرزاق عفيفي..عبدالعزيز بن باز
    ..........................................................................
    17- ئایه‌ دروسته‌ كتێبی ئاینى و شه‌رعى ببه‌خشى به‌ كچێكى تازه‌ پێگه‌یشتوو كه‌ تازه‌ خواى گه‌وره‌ هیدایه‌تى داوه‌ و بووه‌ به‌ حیجاب و بالێپۆش یاخود به‌ كوڕه‌ گه‌نجێك كه‌ تازه‌ خوا هیدایه‌تى داوه‌ بۆ ڕێگاى هه‌ق و ئیمان له‌ پاره‌ى زه‌كات؟
    وه‌لێم : دروست نیه‌ كتێب بكڕدرێت له‌ پاره‌ى زه‌كات وه‌ ببه‌خشرێت و بدرێت به‌ هه‌دیه‌ , به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێویستن و له‌و كه‌سانه‌ن كه‌ زه‌كاتیان بۆ دروسته‌ له‌وانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ باسیانى كردوه‌ له‌ قورئانه‌ پیرۆزه‌كه‌ى : خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ....] الآية.
    وبالله التوفيق – وصلى الله على نبينا محمد و آله و صحبه و سلم.
    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية و الإفتاء
    مجلد (10) ص (44)
    عضو.....عضو.....النائب الرئيس.....الرئيس
    عبدالله قعود....عبدالله غديان....عبدالرزاق عفيفي..عبدالعزيز بن باز
    .........................................................................
    18 - پرسیار :- ئایا دروستە مزگەوت یان قوتابخانە دروست بکەی بە پارەی زەکات؟
    وەڵام :- نەخێر دروست نیە لەبەر ئەوەی ئەو کارە ناچێتە ژێر ئەو هەشت صنفەی کەخوای پەروەردگار باسی لێوە کردوە لە قورئانی پیرۆزدا
    19- پرسیار :- ئایە دروستە زەکات بدرێت بۆ دروستکردنی مزگەوت چونکە خوای گەورە دەفەرموێت: وَفِی سَبِیلِ الله ؟
    وەڵام :- ئەوەی راست و دروستە مەبەست بەئایەتی [وَفِی سَبِیلِ الله ] لە لای زانایان بریتیە لە کێ ؟ لە کەسێک کەلە غەزادا بێت و جیهاد بکات لەڕێگای خوادا
    بۆیە زەکات نادرێت بە مزگەوت وه نادرێت بە قوتابخانە لەلای جمهوری زانایان وە هەندێک لە المتأخرکان ئەڵێن دروستە بدرێ بە پڕۆژە خەیریەکان
    بەڵام ئەم قسەیە قسەیەکی مرجوحە پێچەوانەی بەڵگەکان و دەلیلەکانە وە ئەوەی کە پێشینان لەسەری بونە
    مجلدی ١٤ لاپەرەی ٢٩٧
    20- هەندێک لە دەزگا متمانە پێکراوەکان لەخولی شەرعی و زانستی لە ئەوروپا دەکەنەوە لەو ناوچانەی کەوا زۆر پێویستییان بەوەیە کەوا فێری زانستی شەرعی و بیرو باوەڕی
    ڕاست و دروست بن وە ئەم دەزگایانە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانیان پێویستیان بە دەعم و یارمەتی هەیە ئایا ئەم یارمەتیە دەچیتە ژێر باری ئەو وتەیەی
    خوای گەورە دەفەرموێت وَفِی سَبِیلِ الله زەکاتیان بدرێتێ ؟
    لەوەڵامدا :- ئەم جۆرە خولانەی کەباست لێوە کرد وە هاوشێوەی ئەمانە ناچێتە ژێر ئەو ئایاتەی کە خوای گەورە دەفەرموێ وَفِی سَبِیلِ الله
    چونکە ناچێتە ژێر صنفی أهلی زەکاتەوە چونکە مەبەست بە وَفِی سَبِیلِ الله ئەوانەن کە تێدەکۆشن لەپێناو خوای پەروەردگاردا
    بەڵام ئەگەر مامۆستاکان یان فێرخوازەکان فەقیر بون ئەوە دروستە زەکاتیان پێ بدرێ لەبەر هەژاریەتیەکەیان
    خوای گەورە دەفەرموێت إِنَّمَا الصَّدَقَتُ لِلْفُقَرَآءِ وَالْمَسَکِینِ
    مجلدی ١٤ لاپەڕەی ٢٩٨
    21- لە فەتوای ژمارە ١٥٣٥٣ دا لیژنەی دائمە لەلایەن الجمعة الخیریة بۆ مناڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت نامەیەک ئاراستە کراوە کە
    ئایە لەوەی کەوا دەڵێ خێرخوازێک پارچەیەک زەوی پێشکەش کردوین وەکو زەکاتی زەوی و زارەکەی هەروەها ماڵ و سامانەکەی لەپاش ئەوەی
    کەوا خەمڵاندویەتی کە ئەمە قیمەتی زەکاتەکەیەتی داویەتی بە ئێمە تاوەکو ئێمە بۆ مەبەستی تایبەتی خۆمان بەکاری بهێنین
    ئایە ئێمە دورستە ئەو زەکاتە قبوڵ بکەین ؟؟
    یەکەم :- دەڵێت زەکات خوای پەروردگار دیاری کردوە دەدرێت بەکێ کەلەو هەشت صنفەیە بۆیە زەکات بۆ دروستکردنی بینایەک دروست نیە
    کەبەمەبەستی پڕۆژەی جەمعی خەیریە چونکە ئەوە ناژمێرێت لەو هەشت صنفانەوە وە هەروەها با ئەو جەمعیەش خەڵکی هەژار
    و فەقیر و دەوڵەمەن چونکە ئەڵی لەبەر ئەوەی ئەو جەمعیە خەڵکی فەقیر و دەوڵەمەنی تیا کۆ ئەبێتەوە وە زانایانیش فەرمویانە
    زەکات نادرێت بۆ دورستکردنی مزگەوت وەهەروەها بۆ دروستکردنی دیوار و شورا بۆ دەوری گۆڕستان وە هەروەها
    کتێبیشی پێ طبع ناکرێ پاشان ئەو زەویەی ئەو پیاوە بەتەمایە بیداتە زەکات بۆجەمعیەکە لەبری ماڵەکەی ئەمە دروست نیە
    چونکە واجب لەسەر خاوەن زەویەکە ئەوەیە کە بیفرۆشێت وە جەمعیەکە بکا بە وکیل بۆ فرۆشتنی ئەو کاتە کە پارەکەی وەرگرت
    ئەو کاتە زەکاتەکەی دەربکات بیداتە ئەو فەقیر و هەژارانەی کەوا لەو جەمعیە و کات دەبەنە سەر وبالله التوفیق
    مجلدی ٨ لاپەڕە ٤١١
    كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌ركه‌وت له‌م بابه‌تدا له‌ فه‌تواى ئه‌و زانا بەڕێزانەوە ئه‌وه‌یه‌ : -
    1 – ته‌فسیركردنی (و في سبیل الله ) بەو مانا فراوانەی كە باس كرا له‌هیچ كه‌س له‌ سه‌له‌فه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ وه‌كو ( شیخ الالبانی ) فه‌رمووی، وه‌ ئێمه‌ش به‌ خۆمان ده‌ڵێین سه‌له‌فی واته‌ : شوێنكه‌وتنی ئه‌وان له‌ كرده‌وه‌ و تێگه‌یشتنمان له‌ فه‌رمووده‌كانی خواو و پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ، وه‌ هه‌موو تاكێكی سه‌له‌فی ئه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌ڵێین ( الكتاب والسنة بفهم السلف الصالح من هذه الأمة ) . وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)ده‌فه‌رموێت : ( خير الناس قرني ثم الذين يلونهم ثم الذين يلونهم ) واته‌ : خێرترله‌ عیلم و كرده‌وه‌دا, وه‌ ئه‌وان له‌ هه‌موو كه‌س شاره‌زاترن به‌ماناكانی قورئان ,وه‌ له‌ هه‌موو كه‌سیش زیاتر كرده‌وه‌یان پێ كردووه‌.
    2 – ته‌فسیركردنی ئایه‌ته‌كه‌ به‌و شێوازه‌ تەفسیرێكە كە لە سەلەفەوە نەهاتووە وه‌كو شێخ ئه‌لبانی فه‌رمووی ,وه‌ عبدالله كوری مسعود -رضی الله عنه- فه‌رمویه‌تی : ( اتبعوا ولا تبتدعوا فقد كفيتم ) سنن الدارمي .
    وكل خير في اتباع من سلف – وكل شر في ابتداع من خلف
    3 – وه‌نزیكه‌ له‌وه‌ی ئیجماع و یه‌ك ده‌نگی له‌سه‌ربێت له‌ سه‌له‌فه‌وه‌ وه‌كو شێخ ابن باز فه‌رمووی .
    4 – ئه‌گه‌ر ئایه‌ت به‌و شێوازه‌ گشتگیرییه‌ ته‌فسیربكه‌ین ئه‌وا ووشه‌ی ( إنما ) هیچ مانایه‌ك و سوودێكی نامێنێت ,وه‌كو شێخ ابن عثیمين فه‌رمووی، وه‌ قورئانیش هیچ ووشه‌یه‌كی تێدا نیه‌ بێ مانا و بێ سوودبێت .
    5 – وه‌ ئه‌مه‌ زوڵم و سته‌م كردنه‌ له‌ فه‌قیر و هه‌ژار و خواردنی به‌شی ئه‌وانه‌ وه‌كو ابن عثيمین ( رحمه‌ الله ) ، فه‌رمووی .
    6-ته‌فسیركردنی ئایه‌تی زه‌كات به‌و مانا فراوانه‌ ، ئه‌بێته‌ هۆی بانگه‌شه‌ كردن بۆئه‌نجامدانی عیباده‌ت به‌ گومانه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك له‌و زانایانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن دروست نیه‌ زه‌كات بدرێت به‌ جگه‌ له‌و هه‌شت كۆمه‌ڵه‌و ئه‌وانی تریش كه‌ ده‌ڵێن دروسته‌ ، هیچ كامیان گومانی نیه‌ به‌ موجاهید و فه‌قیر و هه‌ژار ده‌شێت ، وه‌ هه‌ردوو لایان یه‌ك ده‌نگن ، به‌لاَم خیلاف و جیاوازییان تێدایه‌ كه‌ ئایا هه‌موو كارێكی خێر ده‌گرێته‌وه‌ یان نا ، وه‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ فه‌توا ده‌ده‌ن بۆ خه‌ڵكی له‌باره‌ی دروستی ئه‌و كاره‌وه‌ هه‌ر خۆیان له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كانه‌وه‌ به‌ خه‌ڵكی ده‌ڵێن خۆتان له‌ گومان بپارێزن ، وه‌ عیباده‌ته‌كانتان به‌ جوانی و به‌دڵناییه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن وه‌كو له‌ باسی زه‌كاتی ( سه‌ر فیتره‌ )دا به‌خه‌ڵكی ده‌ڵێن : گومانی تێدانیه‌ كه‌ به‌خواردن ده‌ره‌چێت ، به‌لاَم گومانی تێدایه‌ كه‌ به‌ پاره‌ ده‌رئه‌چێت یان نا ، بۆیه‌ خۆتان له‌ گومان بپارێزن و به‌یه‌قینی ئه‌و عیباده‌ته‌ ئه‌نجام بده‌ن ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و هاوه‌لاَنی خواردنیان داوه‌ له‌ ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ دا، جا ئێمه‌یش ده‌ڵێین ، زه‌حمه‌ت نه‌بێت ئه‌توانن له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)یان له‌ هاوه‌لاَنه‌وه‌ به‌ڵگه‌ بێنن كه‌ خۆیان به‌كرده‌وه‌ هه‌ستابن به‌ زه‌كات دان به‌ هه‌موو ڕێگا خێریه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی مزگه‌وتێكیان دروست كردبێت به‌پاره‌ی زه‌كات .؟ ئه‌ی بۆچی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌یش لایه‌نی یه‌قین ناگرن و خه‌ڵكی ڕزگارناكه‌ن له‌و دوو دڵی و خیلاف له‌و عیباده‌ته‌ گه‌وره‌یه‌دا ؟
    ئه‌ی بۆ له‌ لایه‌نه‌كانی تردا به‌خه‌ڵكی ده‌ڵێن شوێن سه‌له‌ف بكه‌ون به‌لاَم له‌مه‌دا وا ناڵێن ؟
    ( دع ما يريبك إلى ما لا يريبك) ، ( فمن اتقى الشبهات فقد استبرأ لدينه ولعرضه) ، (وقال حَسَّانُ بن أبي سِنَانٍ ما رأيت شيئا أَهْوَنَ من الْوَرَعِ دَعْ ما يَرِيبُكَ إلى ما لَا يَرِيبُكَ).
    له‌ كوێن ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام له‌ وتاره‌كانیاندا به‌رده‌وام باسی زوهدو وه‌ره‌ع بۆ خه‌ڵكی ده‌كه‌ن,ئه‌ی بۆ له‌م كاره‌دا وه‌ره‌عتان به‌كار نه‌هێنا قال تعالى: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لا تَفْعَلُونَ (2) كَبُرَ مَقْتاً عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لا تَفْعَلُونَ } الصف 2 ,
    ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئێمه‌ ده‌عوه‌ و بانگه‌وازی ته‌وحید و سووننه‌ت بلاَوده‌كه‌ینه‌وه‌ و خه‌ڵكی فێری دینی ڕاسته‌قینه‌ ده‌كه‌ین و قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بلاَوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ناو موسڵماناندا ، وه‌ ئه‌مانه‌ش هه‌مووی به‌بێ گومان جیهاده‌ و تێكۆشانه‌ له‌ پێناوی خوادا، ئه‌وا ده‌ڵێین ئه‌م گومانه‌ی ئێوه‌ له‌ چه‌ندین لاوه‌ وه‌لاَم ئه‌درێته‌وه‌ :
    1 – به‌ڵێ ڕاسته‌ ئه‌و كرده‌وانه‌ هه‌مووی به‌شێكن له‌ جیهاد و تێكۆشان له‌ پێناوی خوادا به‌لاَم وه‌كو پێشتر له‌ فه‌توای زانایان بۆمان ده‌ركه‌وت له‌ناو سه‌له‌فدا وه‌كو ئیجماع وایه‌ كه‌ (و في سبیل الله ) ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌ خودی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌نه‌فسی خۆیان جیهاد ده‌كه‌ن ، به‌لاَم خۆ ئێوه‌ ئه‌و زه‌كاته‌ ناده‌ن به‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ ووتاریان له‌ كه‌ناڵه‌كانه‌وه‌ بلاَو ده‌كرێته‌وه‌ .
    2 – ئه‌ی مزگه‌وت دروست كردن جیهاد نیه‌ ، وه‌ بۆ بانگه‌وازی ته‌وحید و سوننه‌ت نیه‌ ، ئه‌ی بۆ زانایان ده‌ڵێن نابێت له‌ پاره‌ی زه‌كات دروست بكرێت ؟!!!
    3 – به‌ ئیجماع و یه‌ك ده‌نگی هه‌موو لایه‌ك واجبه‌ له‌ هه‌موو ئاوه‌دانیه‌ك دا به‌ گوێره‌ی پێویست مزگه‌وتی تێدابێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانایان ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ كه‌ زه‌كات بدرێت به‌ مزگه‌وت ,وه‌ ده‌ڵێن دروست نیه‌ ، ئه‌ی خۆ دانانی كه‌ناڵی ئاسمانی نه‌ فه‌رزه‌ و نه‌ سوننه‌ته‌ ئیتر چۆن پێی ده‌شێت ؟!!! ئه‌گه‌ر هه‌بێت و به‌جوانی و له‌سه‌ر سووننه‌ت بڕوات و نه‌بێته‌ هۆكاری ته‌فره‌قه‌ و ( الولاء والبراء ) ی له‌سه‌ر بنیات نه‌نرێت ، ئه‌وا شتێكی باشه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌بێتیش ئه‌وا هیچ زه‌ره‌رێكی ئه‌وتۆ ناكه‌ین و كه‌سیش تاوانبار نابێت.
    4 – ئایا لای هه‌موو خاوه‌ن زانستێك ڕوون و ئاشكرا نیه‌ كه‌ ( واجب ) له‌ پێشتره‌ تاوه‌كو ( سوننه‌ت ) باشه‌ خۆ یارمه‌تیدانی فه‌قیر و هه‌ژار واجبه‌ و له‌ پێشتره‌ بوَیه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سه‌ره‌ تاوه‌ باسی فه‌ قیرى كردوه‌ ,. به‌لاَم دانانی كه‌ناڵ سوننه‌تیش نیه‌ ئه‌ی چۆن پێشی ده‌خه‌ن به‌سه‌ر به‌شی فه‌قیر و هه‌ژاردا ,ئه‌ى بۆ نه‌هاتنه‌ سه‌ر شاشه‌ى كه‌ ناڵه‌كانتان پێش داواكردن بۆكه‌ناڵه‌كان داوابكه‌ن بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ ره‌ش ورووت و فه‌قیره‌ی ئه‌مساڵ هه‌یه‌,ئه‌ى ئێوه‌ نه‌بوون له‌سه‌ر مینبه‌ رو كه‌ناڵه‌وه‌ فرمێسكتان ده‌رژاندو ده‌گریان و ده‌تانگوت خه‌ڵكی وا فه‌قیرو هه‌ژارمان هه‌یه‌ ده‌ستی كردوه‌ به‌گریان و گوتویه‌تی مامۆستا حه‌زئه‌كه‌م مانگی ره‌مه‌زان بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خێر مان پێده‌كات,ئه‌ی بۆ نه‌هاتنه‌ سه‌رشاشه‌ی كه‌ناڵه‌كان وبانگه‌وازیان بۆبكه‌ن وبڵێن خه‌ڵكینه‌ بڕیارمان داوه‌ ئه‌مساڵ هه‌ستین به‌كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات وخێر بۆ ئه‌و هه‌موو فه‌قیرو هه‌ژاره‌ ی له‌ولاَته‌كه‌ماندا هه‌یه‌,به‌تایبه‌تی له‌ئه‌م ساڵدا فه‌قیروهه‌ژار و ده‌ست كورت و داماو گه‌لێك زۆره‌,بۆ ئاوا به‌زووی ئه‌و هه‌موو داماوه‌تان له‌بیر كرد؟!!!,خۆ خواى گه‌ وره‌ له‌ پێش جیهاد كردندا باسی فه‌قیرى كردوه‌-بروانه‌ ته‌فسیرى فتح القدیر,وه‌جگه‌ له‌ویش له‌ته‌فسیره‌ ناوداره‌كان.
    وه‌ده‌ڵێن یارمه‌تی دانی ده‌عوه‌ و بانگه‌وازی ته‌وحید و سوننه‌ت واجبه‌ ، وه‌ ئێمه‌ش ده‌عوه‌ ده‌كه‌ین بۆ ته‌وحید و سوننه‌ت ,وه‌ دژایه‌تی شیرك و بیدعه‌ ده‌كه‌ین بۆیه‌ واجبه‌ یارمه‌تیمان بدرێت و زه‌كاتمان پێ بدرێت . ئه‌مه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنه‌ :
    1 – ئێمه‌ باسی یارمه‌تیدانی ده‌عوه‌ ناكه‌ین به‌ڵكو ده‌بیت سه‌یری ئه‌سڵی دانانی كه‌ناڵ بكه‌یت ، كه‌ ئایا واجبه‌ یان نا ؟ ، وه‌ گومانی تێدا نیه‌ وه‌كو پێشووتر باسمان كرد كه‌ دانانی كه‌ناڵ نه‌ واجبه‌ و نه‌ سوننه‌ته‌ .بۆیه‌ نابێت پێش بخرێت به‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئه‌و هه‌موو فه‌قیر و هه‌ژاره‌دا .
    2 – ده‌بێت یارمه‌تی دانی ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ به‌ پاره‌ ى خێر و خێرات بێت نه‌وه‌ك له‌ زه‌كات.
    3-باشه‌ خۆ زانایان له‌ ته‌فسیری وفي سبيل الله دا فه‌رموویانه‌:هه‌موو كارێكی خێر ده‌گرێته‌وه‌,وه‌ كو چاككردن و دروست كردنی ڕێگاوبان و ئاو وئاوه‌ ڕۆو پردو جگه‌ له‌ مانه‌یش,ئه‌ی بۆ وه‌ كو عه‌داله‌تێك فه‌توا ناده‌ن و به‌خه‌ڵكی و ناڵێن(خه‌ ڵكینه‌ زه‌كاته‌ كانتان بده‌ن به‌ شاره‌ وانیه‌كان با ئه‌و هه‌موو پرۆژانه‌ ی كه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ پێی ته‌واو بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ پاره‌یان نیه‌ تاوه‌كو ئیشه‌كانیانی پێ به‌ڕێوه‌ به‌رن)خۆ ئه‌مانه‌یش هه‌موو كاری خێرن و بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی موسڵمانانه‌!!!!.
    4- ئه‌ى بۆ چی لۆمه‌ی ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ن كه‌وا ده‌ڵێن زه‌ كاتی سه‌ر فیتره‌ به‌پاره‌یش ده‌رده‌چێت,خۆ ئه‌وانیش هه‌ر وه‌كو ئێوه‌ ده‌ڵێن له‌به‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی موسڵمانانمانه‌,وه‌ هه‌ردوولاتان به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان به‌ ده‌سته‌وه‌ نیه‌,ئیتر بۆچی بۆ ئێوه‌ دروسته‌ به‌لاَم بۆ ئه‌وان درووست نیه‌؟!!!.
    وه‌ فه‌توادان به‌و شێوازه‌ كۆمه‌ڵێك زیانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا :
    1 – ئه‌بێته‌ هۆی ته‌فره‌قه‌ی زیاتر له‌ نێوان ئه‌هلی سوننه‌دا .
    2 – زوڵم و سته‌م كردن و زیان لێكه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ له‌و هه‌موو فه‌قیر و هه‌ژاره‌ی هه‌یه‌.
    3 – داخستنی كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت هیچ زیانێكی ئه‌وتۆ نادات له‌ موسڵمانان ، به‌لاَم له‌م ساڵدا خه‌ڵكی زۆر هه‌ژار و ده‌ست كورتن ئه‌گه‌ر زه‌كات و خێریان نه‌درێتێ ، ئه‌وا حاڵیان زۆر خراپترده‌بێت و زیانێكی گه‌وره‌یان پێ ده‌گات ، بۆ نموونه‌ به‌لای كه‌مه‌وه‌ هه‌ر كه‌ناڵێك سالاَنه‌ پاره‌ یه‌ كی زۆرو خه‌یاڵی پێویسته‌ كه‌به‌ چه‌نده‌ها ده‌فته‌ر دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ ئه‌م ساڵ بدرێت به‌و هه‌موو گه‌نجه‌ موسڵمانەی كه‌ ماڵیان پێكه‌وه‌ ناوه‌ و قه‌رزارن و ئیش و كاریان ده‌ست ناكه‌وێت یان له‌به‌ر خوێندن ناتوانن ئیش بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر بدرێت به‌وان ئه‌وا ده‌عوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر نیه‌؟ ، بۆ ئه‌وه‌ی چاویان له‌ده‌ستی كه‌س نه‌بێت ؟ .
    وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ خه‌مخۆری دینی خه‌ڵكین ,ئه‌وا ئه‌و هه‌موو پاره‌ زۆره‌ی كه‌ په‌یداتان كردوه‌ بیده‌ن به‌و خه‌ڵكه‌ فه‌قیروهه‌ژاره‌ تاوه‌كو به‌ هۆی ئه‌و پاره‌یه‌وه‌ دینداری و عیباده‌تی پێبكه‌ن بۆ خوای خۆیان ,له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌بوونی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان هۆكارێكه‌ بۆ عیباده‌ت كردنی خوای گه‌وره‌,وه‌كو أبو واقد اليثي دة‌فه‌رموێت:{ئێمه‌ هه‌ر كاتێك وه‌حى دابه‌زیبایه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌چوین بۆ لاى , ئه‌ویش بۆمانى باس ده‌كرد وه‌ رۆژێكیان پێمانى فه‌رموو: بىَ گومان خواى گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تى: (إنا أنزلنا المال لإقام الصلاة و إيتاء الزكاة) رواه أحمد }
    واته‌: (بىَ گومان ئێمه‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانمان داگرتوه‌ بۆ سه‌ر زه‌وى بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى به‌ هۆیه‌وه‌ بتوانن نوێژه‌كانیان به‌ جوانى ئه‌دا بكه‌ن و زه‌كاتى ماڵه‌كانیان بده‌ن ), ئه‌ى براى خۆم سه‌یر بكه‌ چۆن ماڵ ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ى به‌هۆیه‌وه‌ خوا په‌رستى ئه‌نجام بدرێت.
    وه‌ خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت : { لإِيلافِ قُرَيْشٍ (1) إِيلافِهِمْ رِحْلَةَ الشِّتَاءِ وَالصَّيْفِ (2) فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَذَا الْبَيْتِ (3) الَّذِي أَطْعَمَهُمْ مِنْ جُوعٍ وَآمَنَهُمْ مِنْ خَوْفٍ (4) }
    قریش: ١ - ٤
    تێبینی /
    ئه‌م بابه‌ته‌ بابه‌تێكی فیقهیه‌ و ئیجتیهادییه‌ و هیچ كه‌سێكی پێ ده‌رناچێت له‌ سوننه‌ت –وه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه‌ باسمانكرد- به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ چه‌ند گه‌نج و مامۆستایه‌ك به‌شێوازێكی زۆر ناشرین و حه‌ماسى و دوور له‌هه‌موو ئاداب و ره‌وشتێكی (طالب العلم) و زانستیانه‌ باسی ئه‌و بابه‌ته‌یان كرد ,وه‌ هه‌ستان به‌ تۆمه‌تباركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌توای نادروستی ئه‌و كاره‌یان ده‌ركرد ، وه‌ تۆمه‌تباریان كردن به‌ دڵ نه‌خۆش ، وه‌ ئه‌مانه‌ شت له‌ دڵیاندایه‌ و حاقیدن و به‌گوێره‌ی نه‌فسی خۆیان فه‌توا ئه‌ده‌ن و ئه‌وه‌ی نه‌فسیان پێی ڕازییه‌ ئه‌وه‌ ده‌ڵێن نه‌ك ئه‌وه‌ی خوا پێی راِزییه‌, وه‌ ئایه‌تانێك كه‌ بۆسه‌ر كافره‌كان دابه‌زیوه‌ به‌ سه‌ر موسڵماناندا جێ به‌ جێیانكرد وه‌كو ئایه‌تی يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ (118) (ێل عمران) وه‌ ئه‌مه‌یش له‌ چه‌ندین لاوه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوایه‌ ، به‌لاَم لێره‌دا زۆر به‌ كورتی وه‌لاَمیان ئه‌ده‌ینه‌وه‌ ، وه‌ هیوادارین به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌ و ئاگایان له‌ ڕه‌وشت و ئادابی خۆیان بێت و نه‌بنه‌ مایه‌ی ناشرین كردنی خۆیان و بانگه‌وازی سه‌له‌فی .
    1 – ئێمه‌ چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش باسی حه‌رامێتی و نادروستی ئه‌و كاره‌مان كردووه‌ وه‌ من خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه‌ سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر باسی ئه‌و بابه‌ته‌م كردوه‌و ته‌سجیل كراوه‌و له‌ بازاردا بلاَوه‌.
    2 – پێشتر هه‌موومان یه‌ك ده‌نگ بووین له‌نادروستی ئه‌و كاره‌ و وه‌لاَمی توندی حیزبیه‌كانمان ئه‌دایه‌وه‌ و ڕه‌خنه‌مان لێیان ده‌گرت ، وه‌ وتاری هه‌ندێكمان تصویر كراوه‌ و له‌ناو خه‌ڵكیدا بلاَوه‌ و كه‌سیش ڕه‌خنه‌ی لێمان نه‌ده‌گرت ، ئه‌ی بۆ ئێستا هه‌مان وتار بده‌ین بۆ خه‌ڵكی ئه‌وا دڵمان نه‌خۆشه‌ ؟!وه‌ ئه‌مه‌ باشترین به‌ڵگه‌ نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ شوینی شه‌خس كه‌وتون نه‌ك مه‌نهه‌ج ,پێشتر هه‌ندىَ مامۆستا ده‌یان گوت خراپه‌ بۆیه‌ ئه‌وانیش ده‌یان گوت خراپه‌,به‌لاَم ئێستا ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌ڵێن باشه‌ بۆیه‌ ئه‌وانیش ده‌ڵێن باشه‌ , وه‌ عبدالله‌ ی كوری مسعود (رضي الله عنه ) فه‌رمویه‌تی:" ألا لا يقلدن أحدكم دينه رجلا , إن آمن آمن وإن كفر كفر , فإن كنتم لا بد مقتدين فبالميت , فإن الحي لا يؤمن عليه الفتنة "
    3 – پێشتر هه‌ردوو لامان یه‌ك ده‌نگ بووین له‌سه‌ر حه‌رامێتی ئه‌و كاره‌ ، به‌لاَم ئێستا كێ له‌ ئێمه‌ فه‌تواكه‌ی گۆڕیوه‌ و لایداوه‌ ؟!!!! وه‌ ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌:
    أ – ئێمه‌ و ئێوه‌ هه‌ردوو لامان دڵمان نه‌خۆش بووه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌ڵێین دروست نیه‌!!!
    ب – یان ئه‌وه‌تا حیزبیه‌كان حه‌ق بوونه‌ له‌و فه‌توایه‌دا ،به‌لاَم ئێمه‌ زوڵمان لێیان ده‌كرد!!!
    ج – ئه‌گه‌ر ده‌ڵێی وا نیه‌ ،كه‌واته‌ ده‌ڵێین: ئایا رازی ده‌بن ئه‌وانیش به‌ئیوه‌ بڵێن: له‌ ڕاستیدا ئێوه‌ دڵ نه‌خۆشن و به‌گوێره‌ی ڕازیبوونی نه‌فستان فه‌توا ئه‌ده‌ن نه‌ك به‌گوێره‌ی ڕازی بوونی خواى گه‌وره‌ , وه‌ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ری ده‌بڕن له‌ ڕق و كینه‌ و دوژمنایه‌تی كه‌متره‌ له‌وه‌ی له‌ دڵه‌ كانتاندا حه‌شارتان داوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه‌ لاتان داوه‌ له‌وه‌ی پێشووتر كه‌ هه‌ر دوو لامان له‌سه‌ری بووین ؟.
    4-ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئێمه‌ پێشوتر بۆیه‌ وامان ده‌گوت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌نالاَنه‌ی داواى زه‌كاتیان ده‌كرد هه‌موویان خراپ بوون به‌لاَم ئێستا هه‌ندىَ كه‌ناڵی باش هه‌یه‌ بۆیه‌ بۆ ئه‌وان دروسته‌.
    له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێین برام خۆڵ مه‌كه‌ن به‌چاوی خه‌ڵكیدا,ئێوه‌ نه‌تان گوتوه‌: زه‌كات به‌وكه‌نالاَنه‌ ناشێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خراپن,به‌ڵكو ده‌تانگوت: زه‌كات به‌كه‌ناڵ ناشێت, وه‌ هه‌موو كه‌ سێكی ئاقڵ و ژیر و خاوه‌ن عیلم و تووش نه‌بوو به‌ده‌ردى ده‌مارگیرى تێده‌گات و باش ده‌ زانێت جیاوازیه‌كى زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو فه‌ توایه‌دا.
    5 – وه‌ ئایا ئه‌و هه‌موو زانایانه‌ی به‌ نادروستیان زانیوه‌ له‌ كۆن و تازه‌دا ئه‌وانیش هه‌ر دڵ نه‌خۆشن و به‌ گوێره‌ی هه‌واو و ئاره‌زووی خۆیان فه‌توایان داوه‌ ؟!!
    6– ئایا نه‌قڵكردنی فه‌توای زانایان له‌باره‌ی بابه‌تێكه‌وه‌ ، لای ئێوه‌ واته‌ دڵنه‌خۆشی و شوێنكه‌وتنی ئاره‌زووی نه‌فس ؟!!
    7 – ئه‌ی باشتر نه‌بوو بۆتان كه‌ بڵێن خه‌ڵكینه‌ ئه‌مه‌ بابه‌تێكی فیقهی و ئیجتیهادییه‌ و ئێمه‌ ڕه‌ئی ئه‌و زانایانه‌مان پێ ته‌واوه‌ كه‌ ده‌ڵێن دروسته‌ ، وه‌ هه‌ر كه‌سێكی تریش ئه‌و بۆچوونه‌ی تر به‌ ته‌واو بزانێت ئه‌و ئازاده‌ و هیچ لایه‌كمان لۆمه‌مان له‌سه‌ر نیه‌ ؟
    8– ئایا چۆن زانیتان ئه‌مانه‌ ئه‌م فه‌توایه‌ له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی نه‌فسیانه‌ ، نه‌ك له‌به‌ر ڕه‌زابوونی خوا ؟ یاخود چۆن زانیتان ئه‌مانه‌ رق و كینه‌یان له‌ دڵدایه‌, یا ئه‌و رق و كینه‌یه‌ی كه‌له‌ دڵیاندایه‌ زیاتره‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌ریان بڕیوه‌؟!!!! وه‌ ئایا ئاگاتان له‌ خۆتانه‌ كه‌چی ده‌ڵێن یان ئه‌وه‌تا به‌نجی ده‌مار گیری و دان نه‌نان به‌ هه‌ڵه‌دا بێ هۆشی كردوون؟!!! بۆیه‌ ئه‌و قسه‌ ترسناكانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێچه‌وانه‌ی عه‌قیده‌ی ئه‌هلى سوننه‌یه‌, وه‌ ئایا ئه‌مه‌ قسه‌كردن نیه‌ له‌ نیه‌تی خه‌ڵكی؟!!! وه‌ ئایا ئه‌مه‌ قسه‌كردن نیه‌ له‌ غه‌یب ؟!!! كه‌ی به‌هۆشی خۆتان دێنه‌وه‌ ؟!! : ( فهلا شققت عن قلبه )
    قُلْ لَا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ النمل (65)
    ئه‌ى باشتر نه‌بوو بۆتان له‌ برى ئه‌وه‌ی قسه‌ له‌ نیه‌تى خه‌ڵكی بكه‌ن یه‌كێ له‌م دوو رێگایه‌تان بگرتایه‌ته‌ به‌ر بۆ رزگار بونتان له‌و فه‌توایانه‌ی پێشوتان:
    أ-ئه‌م فه‌توایه‌ی ئێستامان هه‌ڵه‌یه‌ و ئه‌وا ئێمه‌ لێی په‌شیمان بوینه‌وه‌ و گه‌ڕاینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشوتر.
    ب-ئه‌م بابه‌ته‌ فیقهیه‌و جێگای ئیجتیهاده‌,وه‌ پێشتر به‌دروستم نه‌ده‌زانى و ئه‌و ڕه‌ئیه‌م به‌ ته‌واو ده‌زانى ,به‌لاَم پاش به‌ دوادا چوونم بۆ به‌ڵگه‌كان بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و ڕه‌ئیه‌ى تر ته‌واوتره‌ ,بۆیه‌ فه‌تواكه‌م گۆڕیوه‌ ,نه‌ك قسه‌ى نابه‌ جێ و دوور له‌ زانسیه‌وه‌ بكه‌یت و حه‌ماسه‌ت بتگرێت و نیه‌تى خه‌ڵكى بخوێنیته‌وه‌.
    ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ له‌ ڕقی ئێمه‌دا ئه‌و فه‌توایانه‌ نه‌قڵ ده‌كه‌ن و ڕه‌ددی ئێمه‌ی پێ ئه‌ده‌نه‌وه‌,ئه‌وا ده‌ڵێین:
    أ-ئه‌وان فه‌توای زانایانیان نه‌قڵ كردوه‌ ,ئایا ئه‌و زانایانه‌یش له‌ ڕقی ئێوه‌ دا ئه‌و فه‌توایه‌یان داوه‌؟!!!
    ب- چی تێدایه‌ له‌ بابه‌ تێكی فیقهیدا ڕه‌د بدرێیته‌وه‌,ئایا خۆتان به‌ مه‌عصوم و پارێزراو له‌ هه‌ڵه‌ ده‌ زانن؟!!! ئه‌ى ئه‌وه‌ نیه‌ جه‌نابتان ره‌ ددى ئه‌و زانا گه‌ورانه‌ ئه‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن درووست نیه‌؟!!! وه‌ ئه‌ وه‌ نیه‌ خۆتان له‌ زۆر بابه‌تدا وه‌ لاَمى به‌رامبه‌ره‌ كه‌تان ئه‌ده‌نه‌وه‌!!!,بۆ چى بۆ خۆتان پێتان ره‌وایه‌ به‌لاَم بۆ به‌رامبه‌ر ره‌وا نیه‌(بانێكه‌و دوو هه‌وا)
    یان ئه‌وه‌تا باوه‌ڕتان به‌ ڕه‌ددی عیلمی نه‌ماوه‌ ,له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زه‌ره‌رتانه‌,با ئه‌و ڕه‌دده‌یش فه‌رموده‌ی زانایان بێت,بۆیه‌ وا به‌ توندی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر به‌رامبه‌ر و له‌ سنوری شه‌رعي ده‌رئه‌چن.
    وه‌ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ توندی هێرشیان كردۆته‌ سه‌رمان و قسه‌ی ناشرینیان پێمان كردوه" كە لە بنەرەتدا وانیە" ‌ ئه‌وا له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێین:
    أ-قسه‌ی ئەوان ئەوە بۆ ئێوە حه‌لاَڵ ناكات كه‌ قسه‌ بكه‌ن له‌ نیه‌تیان , یان خوێندنه‌وه‌ و جێ به‌جێ كردنی ئایه‌ت وحوكمی كافره‌كان به‌سه‌ریان.
    ب-ئه‌گه‌ر جنێویان پێدایت ئه‌وا ئه‌م مه‌نهه‌جه‌ هه‌ڵبژێره‌ بۆ خۆت نه‌ك حه‌ماسه‌ت و هه‌ڵ چوون:
    1-قال الله تعالى:( وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا (63)الفرقان
    وه‌گومانی تێدا نیه‌ هه‌موو جنێو فرۆشێك جاهیل و نه‌زانه‌,هه‌رچه‌نده‌ خۆى به‌خاوه‌ن عیلم بزانێت , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جنێو دانه‌كه‌ی نیشانه‌ى ئیفلاسی و هیچ له‌ بار نه‌بوونی دایه‌.
    2-وقال النبي-صلى الله علية وسلم-:((سباب المسلم فسوق وقتاله كفر))كه‌واته‌ جنێو فرۆش فاسیقه‌, وه‌نابێت ئێمه‌ خۆمان دابگرینه‌ ئاستى ئه‌و, به‌ڵكو ده‌بێت رێزو قه‌درى خۆمان بپارێزین.
    وه‌ ده‌فه‌رموێت: صلى الله عليه وسلم : " ليس المؤمن بالطعان ، ولا اللعان ، ولا البذيء ، ولا الفاحش "
    كه‌واته‌:ئیماندارى ڕاسته‌قینه‌ جنێو فرۆش و ده‌م پیس نیه‌.
    وه‌كو شاعیر ده‌ڵێت:
    3-ولقد أمُرُّ على اللَّئيم يَسُبُّني
    فمضيتُ ثُمَّتَ قلتُ لا يَعْنيني
    ...................
    وه‌هه‌روه‌ها وه‌كو ئیمامی شافعی ده‌فه‌رموێت:
    4-إذَا سَبَّنِي نَذْلٌ تَزَايَدْتُ رِفْعةً
    وما العيبُ إلا أن أكونَ مساببهْ
    وَلَوْ لَمْ تَكْنْ نَفْسِي عَلَيَّ عَزِيزَةً
    مكَّنتها من كلِّ نذلٍ تحاربهُ
    5-أعْرِضْ عَنِ الجَاهِلِ السَّفِيه
    فكلُّ ما قالَ فهو فيهِ
    وه‌ پێش ئه‌وه‌ی كۆتای به‌ م بابه‌ته‌ بهێنین ئه‌مانه‌وێت چه‌ند كه‌سانێك بخه‌ینه‌ ژێر تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌وه‌ ئه‌ویش به‌ فه‌توایه‌كی زانای پایه‌ به‌رز (شێخ ربیع)ه‌ –خوا بیپارێزێت-,كه‌ پرسیاری لێده‌كه‌ن له‌باره‌ی حوكمی زه‌كات دان به‌ هه‌ندێ كاری خێر, وه‌ ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا فه‌توا ئه‌دات به‌ نا دروستی ئه‌و كاره‌(السؤال:هل يجوز صرف شيء من الزكاة في بناء المساجد و تحفيظ القرآن و إنشاء حلقات التحفيظ و بناء المستشفيات؟
    الجواب:الظاهر أنه لا يجوز,لأنه ليس من مصارف الزكاة الثمانية, الفقراء و المساكين و العاملين عليها و المؤلفة قلوبهم...يعطونها للمدارس إذا كان فيها فقراء يعطونهم باعتبارهم فقراء,أما يعطون سيارات,و تبنى لهم المدارس,فهذه ما تصلح,ليست من مصارف الزكاة.)مجموع الفتاوى ج 15
    لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا كێ حه‌ددادیه‌ وه‌ كێ سه‌له‌فیه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئیمه‌ هێشتا ئه‌و كەسانە به‌سه‌له‌فی ده‌زانین له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌ مه‌نهه‌جیانه‌یشی كه‌ هه‌یانه‌-,وه‌ كێ له‌پاڵ زانایاندا خۆی حه‌شارداوه‌,وه‌ كێیش به‌ ڕاستی شوێنیان كه‌وتوه‌ و ڕێزیان لێ ده‌گرێت,وه‌ كێ قسه‌و فه‌تواى زانایان بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی دونیایی خۆی به‌ كار ده‌ هێنێت,له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌سى حه‌ماسی هه‌بوون چه‌ند برایه‌كیان تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌ حه‌ددادی و توند و تیژ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ بابه‌ تێكی دونیایدا قسه‌یه‌كی شێخیان وه‌ر نه‌ده‌گرت-به‌بوهتانی ئه‌وان-وه‌ چه‌واشه‌ كاریان كردبوو له‌ وته‌كه‌ی شێخ دا,به‌لاَم بابزانین خۆیان له‌م بابه‌ته‌ دینیه‌دا به‌قسه‌ی شێخ ده‌كه‌ن,وه‌ك له‌ بابه‌ته‌ دونیاییه‌كه‌دا خه‌ڵكیان له‌ سه‌ری ته‌بدیع ده‌كرد و وه‌لاء و به‌ڕائیان له‌ سه‌ری به‌ستبوو.(یوم لك ویوم علیك).
    وه‌ له‌ كۆتایدا ده‌ڵیم ئه‌م بابه‌ته‌ بابه‌تێكی فیقهیه‌ به‌لاَم ئه‌گه‌ر( الولاءوالبراء )ی له‌ سه‌ر درووست بكرێت ئه‌وا ده‌ بێته‌ هه‌ڵه‌یه‌كى مه‌نهه‌جى و زۆر ترسناك ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى فَاعْتَبِرُوا يَا أُولِي الْأَبْصَارِ (2) الحشر.
    (تێبینى: له‌به‌ر درێژ نه‌بوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ نه‌مان توانى هه‌موو فه‌تواكان نه‌قڵ بكه‌ین , وه‌ نه‌مان توانى هه‌موو به‌ڵگه‌ و فه‌تواكان وه‌ربگێڕین، وه‌ ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ یارمه‌تی ده‌رمان بێت , وه‌ پێویست بكات له‌ كاتێكى تردا به‌ درێژى باسى ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین و هه‌موو به‌ڵگه‌كان ده‌خه‌ینه‌ روو , وه‌ شوبهه‌ و گومانه‌كانیش وه‌لام ده‌ده‌ینه‌وه‌, وبالله التوفیق).
    داواكارم له‌خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی هه‌موو لایه‌كمان بدات بۆ هه‌موو كارو كرده‌وه‌یه‌كی خێر, وه‌ برایه‌تی نێوانمان بپارێزێت و له‌ سه‌ر مه‌نهه‌جی پاكی سه‌له‌فی كۆمان بكاته‌وه‌, وه‌ له‌ بیدعه‌ و بیدعه‌كاران بمانپارێزت.

    آمين آمين آمين والحمد لله رب العالمين
    وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله و أصحابه و التابعين و من تبعهم بإحسان إلى يوم الدين.

    نوسینی : م/ هوشیار أحمد چه‌مچه‌ماڵى
    29ى رەمەزان 1435.
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: حوكمی زه‌كات دان به‌ كه‌ناله‌ ئاسمانیه‌كان Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top