• نوێ

    الأحد، 18 أكتوبر 2015

    پارتی فەرمانڕەوا لە هیند داوا لە موسڵمانان دەکات گۆشتی مانگا نەخۆن..!

    یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی حیزبی (بەهاراتا جاناتا)ی دەستەڵاتدار بە ناوی (مانوهار لال خطار) ووتی: لەسەر ئەو موسڵمانانەی کە لە هیند دەژین پێویستە دەستهەڵگرن لە خواردنی گۆشتی مانگا.
    ئەو بەرپرسە سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری ویلایەتی (هاریانا)یەو پێی وایە مانگا یەکێکە لە پایە گرنگەکانی بیروباوەڕی هیندۆسی لە هیندستاندا..!!
    ئەو بۆ ڕۆژنامەی (ئێکسپرێسی هیندی) ووتی: موسڵمانان بۆیان هەیە لەم وڵاتەدا بژین بەڵام پێویستە لەسەریان دەستهەلگرن لە خواردنی گۆشتی مانگا.
    لە زۆربەی ویلایەتەکانی هیندستاندا سەربڕینی مانگا یاساغ و قەدەغەیە چونکە هیندۆسەکان بە خواو پەرستراوی خۆیانی دادەنێن..!
    شایەنی باسە مانگی ڕابووردوو موسلمانێکی هیندی تەمەن 50 سال لە لایەن هیندۆسەکانەوە لە ویلایەتی (ئەوتار برادیش) کوژرا لەسەر ئەوەی خێزانەکەی گۆشتی مانگا بەکاردێنێت, هەروەها کوڕە تەمەن 22 ساڵەکەشی لەو هێرشەدا بۆ سەریان بە سەختی بریندار بوو.

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: پارتی فەرمانڕەوا لە هیند داوا لە موسڵمانان دەکات گۆشتی مانگا نەخۆن..! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top