• نوێ

    الأحد، 4 أكتوبر 2015

    نەبوونی پێشەواو حاكم باشترە لە بوونى ئەم جۆرە كاربەدەستانە..!!

    ئیمام و پێشەواو وەلى ئەمرى موسڵمانان مەبەست لێی بەرپا كردنی ئیسلام و  جێبەجێ كردنی حەددەكان و بڵاوكردنەوەی دادگەرییە, ئەگەر ئەمە نەماو پێچەوانەكەی هاتە جێی, ئەوە نەبوونی هیچ پێشەواو كاربەدەستێك باشترە لەم حاڵەتە.

    ئیمامی الجوینی(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) فەرمویەتی: (فَأَمَّا إِذَا تَوَاصَلَ مِنْهُ الْعِصْيَانُ، وَفَشَا مِنْهُ الْعُدْوَانُ، وَظَهَرَ الْفَسَادُ، وَزَالَ السَّدَادُ، وَتَعَطَّلَتِ الْحُقُوقُ وَالْحُدُودُ، وَارْتَفَعَتِ الصِّيَانَةُ، وَوَضَحَتِ الْخِيَانَةُ، وَاسْتَجْرَأَ الظَّلَمَةُ، وَلَمْ يَجِدِ الْمَظْلُومُ مُنْتَصِفًا مِمَّنْ ظَلَمَهُ، وَتَدَاعَى الْخَلَلُ وَالْخَطَلُ إِلَى عَظَائِمِ الْأُمُورِ، وَتَعْطِيلِ الثُّغُورِ، فَلَا بُدَّ مِنِ اسْتِدْرَاكِ هَذَا الْأَمْرِ الْمُتَفَاقِمِ عَلَى مَا سَنُقَرِّرُ الْقَوْلَ فِيهِ عَلَى الْفَاهِمِ - إِنْ شَاءَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ - وَذَلِكَ أَنَّ الْإِمَامَةَ إِنَّمَا تُعْنَى لِنَقِيضِ هَذِهِ الْحَالَةِ. فَإِذَا أَفْضَى الْأَمْرُ إِلَى خِلَافِ مَا تَقْتَضِيهِ الزَّعَامَةُ وَالْإِيَالَةُ، فَيَجِبُ اسْتِدْرَاكُهُ لَا مَحَالَةَ، وَتَرْكُ النَّاسِ سُدًى، مُلْتَطِمِينَ لَا جَامِعَ لَهُمْ عَلَى الْحَقِّ وَالْبَاطِلِ أَجْدَى عَلَيْهِمْ مِنْ تَقْرِيرِهِمْ عَلَى اتِّبَاعِ مَنْ هُوَ عَوْنُ الظَّالِمِينَ، وَمَلَاذُ الْغَاشِمِينَ، وَمَوْئِلُ الْهَاجِمِينَ، وَمُعْتَصَمُ الْمَارِقِينَ النَّاجِمِينَ، وَإِذَا دُفِعَ الْخَلْقُ إِلَى ذَلِكَ، فَقَدِ اعْتَاصَتِ الْمَسَالِكُ، وَأَعْضَلَتِ الْمَدَارِكُ، فَلْيَتَّئِدِ النَّاظِرُ هُنَالِكَ). الغياثي غياث الأمم في التياث الظلم. ص106.
    واتە: بەڵام ئەگەر سەرپێچی لە داوی یەك ئەنجام دەدا و دوژمنكارێتی بڵاوبویەوەو فەساد و گەندەڵی دەركەوت و كاری چاكەو گونجاو نەماو ماف و حەددە شەرعییەكان لەكار كەوتن و پاراستنی كەس و شتەكان نەما و خیانەت دەركەوت و ستەمكاران جورئەتی ستەمیان كرد و ستەم لێكراویش كەسێكی دەست نەكەوت حەقی بۆ بسەنێت لەو كەسەی ستەمی لێ كردووەو, خەلەل و ناشیرینی گەیشتە شتی گەورەو پەك كەوتنی سەنگەرو كەلێنەكان لە دوژمن, ئەوە پێویستە ڕووبەڕووی ئەم حاڵەتە خراپە كەڵەكە بووە ببنەوەو فریای بكەون بەو جۆرەی پشتیوان بە خوا ئێستا باسی دەكەین بۆ كەسی تێگەیشتوو, ئەمەش لەبەر ئەوەی مەبەست لە دانانی پێشەوایەتی بە مانای پێچەوانەی ئەم حاڵەتەیە, جا ئەگەر حاڵ گەیشتە ئەوەی پێچەوانە بوو بەو جۆرەی پێشەوایەتی و سەركردایەتی دەیەوێت ئەوە پێویستە خێرا فریای بكەون و چارەسەری بكەن و واز لە خەڵك بێنن بە بێ سەركردە, ئەگەر زۆرو بڵاو بن و كەسێك نەبێت كۆیان  بكاتەوە لەسەر هەق و باتڵ باشتر بۆیان لەوەی ڕازی بن بە شوێنكەوتنی كەسێك پشتیوانی ستەمكاران و پەناگای زۆرداران و رێگەدەر بە هێرشبەران و پەنادەری لە دین دەرچووان و بیدعەچییان بێت, جا ئەگەر خەڵكی بەرەو ئەم رێگایە برا ئەوە رێگاكان قورس و عاصی بوون و دەردەكە كاری بووە, با ئەو كاتە بە شێنەیی تەماشای ئەم ڕێگاچارەیە بكرێت.

    سەرچاوە: أولی الأمر کێن؟ لاپەڕە 110.


    ئا/حەمزە بەرزنجى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: نەبوونی پێشەواو حاكم باشترە لە بوونى ئەم جۆرە كاربەدەستانە..!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top