• نوێ

    الخميس، 22 أكتوبر 2015

    لە نێوان حیزبى نور و مەدخەلییەکانى کوردستاندا...!!

    نازانرێت بوترێت حیزبی نور دوای شکستە گەورەکەی ئەم هەڵبژاردنە بەرەو مەرگ دەڕوات یان بەردەوام دەبێت لە ڕۆڵی خۆی بۆ شەرعییەتدان بە کودەتاو ئارایشتکردنی ڕووى قێزەونى سیسى و داودەستەکەى؟...چونکە لەبەر چاوی دەزگا ئەمنییەکاندا دروستکراوەو هێشتا ئەکرى سەرشانى بە ئەنجام نەگەیاندووە!!

    کاندیدەکانی حیزبی نور کە ژمارەیان 90 کاندیدە لەیەکەم خولی هەڵبژاردنەکاندا هەموویان شکستیان هێنا جگە لە 24 دانەیان کە بەشداری خولی دووەم دەکەنەوە..
    ئەو حیزبە لە سەرەتادا دیموكراتیەتی بە کوفر دەزانی ئەو کاتەی نیزامی ئەمنی داوای لێ ئەکرد بەو جۆرە بێت, پاشان سوار شوپۆلی دیموکراتی بوو, دواتر بوو بە پشتیوانی دیکتاتۆری عەسکەرتاری..
    هەمان حاڵەت توشى مەدخەلییەکان بووە..لە سەرەتادا لە کتێبەکانى شێخى ئیسلام و محمدى کوڕى عبدالوهابەوە دەستیان پێ کرد تا بە ناوى وەهابییەکان ناسرا بوون..خەڵکى موسڵمان بە ئومێدەوە بەرو پیریان چوون و لە دەست حیزبە بەناو ئیسلامییەکان هەڵهاتن بەرەو ئەو سەرابە..
    ئەو کات دەیانوت حیزبایەتى و هەڵبژاردن و تەفرەقە و سیاسەت حەرامە...دژى هەموو ڕێچکە ڕێبازێکى ئیلحادى و بیدعى و خورافاتین..
    بەڵام کاتێک کەوتنە سەر پێ..خۆیان بوونە حیزب و بگرە بوونە پشتیوانى حیزبە عەلمانییەکان و سەرکردەکانیان بە وەلى ئەمر ناوبرد...!!
    ئیتر ووردە ووردە ڕووى ڕاستەقینە دەرکەوت و زانرا ئەمەش نەهجى سەلەف نییەو مەنهەجى سەلەف زۆر دوورە لەم دەمامکدارانە بە دەمامکى سەلەفى..!!


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: لە نێوان حیزبى نور و مەدخەلییەکانى کوردستاندا...!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top