ڕۆژنامەى یەنى شەفەقى تورکى بڵاوى کردەوە کە پارتى گەلانى دیموکراتى ناسراو بە (هەدەپە) لە میانەى هەڵمەتى هەڵبژاردنىدا لە شارى دیاربەکر هەستاوە بە بڵاوکردنەوەى چەند لەوحەیەکى کاریکاتێرى کە تیایدا سوکایەتى دەکات بە ئیسلام و خودى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم).
شایەنى باسە پارتى گەلانى دیموکراتى ناسراو بە هەدەپە ساڵى 2012 دامەزراوەو لە ئێستادا صەلاحەدین دەمیرتاش سەرکردایەتى دەکات...
ئەو پارتە چەپڕەوە کوردىیە لە ڕێگاى ئەو لەوحەیەوە پێى وایە دژایەتى خۆى بۆ دیاردەى هاوسەرگیرى پێشوەختە ڕادەگەینێت تیایدا وێنەى کەسێکى کردووە کە تەعبیر لە کەسایەتى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەکات کە دەستى کچێکى بچوکى گرتووەو بە داوى خۆیدا ڕایدەکێشێت تا ناچارى بکات هەوسەرگیرى لەگەڵ بکات...!!
ئەمەش بووە هۆى ناڕەزاییەکى توند لە ناو شەقامى تورکیدا...
0 التعليقات:
إرسال تعليق