• نوێ

    الخميس، 1 أكتوبر 2015

    مەلا هوشیار ئەحمەد چەمچەماڵی وەڵامێکی توند بۆ دکتۆر عبداللطیف و چواردەورەکانی دەنێرێت...

    مەلا هوشیار ئەحمەد چەمچەماڵی لە تۆمارێکی دەنگیدا کە بڵاوی کردۆتەوە وەڵامێکی توندی دکتۆر عبداللطیفی مەدخەلی ئەداتەوەو کۆمەڵێکی زۆر لە هەڵەکانی باس دەکات...

    لە تۆمارە دەنگییەکەدا کە بەرواری 17/زیلحەججەی/1436 ی پێوەیەو نزیکەی (33) خولەکەو بە ناوی( گفتوگۆیەکی هێمنانە) بڵاوکراوەتەوەو زیاتر ڕەددی تەبدیع کردنی ئەو و چەند مامۆستایەکی ترو بە حەددادی ناوبردینیانە لە لایەن عبداللطیفەوە, مەلا هوشیار دەڵێت:
    دکتۆر عبداللطیف زانای جەرح و تەعدیل نییەو مافی ئەوەی نییە بە بیدعەیەک سەلەفییەک لە سەلەفییەت دەرکات و
    حوکم بدات بەسەریدا کەحەددادین..
    وە دەڵێت: ئەو خۆی سیفەتی حەددادی تیایە..نەک هەر خۆی ..بگرە ئەوانەی چواردەوریشی..! وە ئەو حوکم دەدات لەسەر كەسەكان و  دواتر بەدوای هەڵەکانیدا دەگەڕێت..!!
    وە دەڵێت: بە چ هەقێک ئەم هەموو کەسە تەبدیع ئەکەیت؟ پاشان ناوی چەند كەسێك دێنێت كە تەبدیع كراون لەوانە: (بەهمەن, م دانای کەرکوک..و دوروبەرەکەی...م سیروان..م یوسف..بەهجەت..کامەران خالد..)
    وە بە دكتۆر دەڵێت: ئەمە چ دینێکە؟!!..
    وە دێتە سەر باسی ئەوانەی چواردەوری دكتۆر عبداللطیف و دەڵێت:
    هەندێک وەک توتی ئەم قسەیەی دکتۆر ئەڵێنەوە..لە قیامەتدا دکتۆر فریات ناکەوێت..!!
    دواتر بە عبداالطیف دەڵێت: هەندێک گەنجی دەمپیست بەرداوەتە ئەو خەڵکە کە خەڵک بە جنێو و بێ ئەدەبییەکانییەوە ناسینی..!
    وە دەڵێت: تەنها لەسەر ئەوەی گەنجێک وتویەتی زەکات بۆ کەناڵی ئاسمانی ناشێت بێی ووتووە حەددادی..!!
    لە کۆتاییدا دەڵێت: لەسەر ئەوەش کە بە تەمان کتێبم لەسەر دەرکەن ئەوە چاوەڕوانم..!!
    وە بە تەمام ئەو شتانەی دکتۆر کۆبکەمەوەو بەرزی دەکەمەوە بۆ زانایان و دەیگەیەنمە شێخ ڕەبیع تا قسەی لەسەر بکات و ئەو حکم بدات..!!

    لێرەوە تەواوی تۆمارە دەنگییەکە گوێ لێ بگرە:

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: مەلا هوشیار ئەحمەد چەمچەماڵی وەڵامێکی توند بۆ دکتۆر عبداللطیف و چواردەورەکانی دەنێرێت... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top