ڕۆژى 19/8/2015 بە بەشدارى نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای بەناو مه‌ده‌نی و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی ئایین و ئایینزاكانی كوردستان،
بۆ یه‌كه‌مین جار له هه‌رێمی كوردستان و له شاری سلێمانی، ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به زه‌رده‌شتییه‌كانی كوردستان كرایه‌وه. كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه به مارشی زه‌رده‌شتییه‌كان ده‌شتی پێ كرد.
له‌و مه‌راسیمه‌دا گاورەكان و كاكه‌ییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتاریان خوێنده‌وه و پیرۆزباییان لێ كردن. پاشان لوقمانی حاجی كه‌ریم ڕێبه‌ری زه‌رده‌شتییه‌كانی كوردستان، به پله‌ی (پیر)ی- زه‌رده‌شتییه‌كان ده‌ستنیشان كرا و ئێسته به فه‌رمی ڕابه‌رایه‌تیی ئه‌و ئایینه ده‌كات.بۆ یه‌كه‌مین جار له هه‌رێمی كوردستان و له شاری سلێمانی، ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به زه‌رده‌شتییه‌كانی كوردستان كرایه‌وه. كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه به مارشی زه‌رده‌شتییه‌كان ده‌شتی پێ كرد.
پیر لوقمانی حاجی كه‌ریم له لێدوانێكیدا گوتی: پاش زیاتر له 1400 ساڵ خه‌فه‌كردن و قه‌ده‌غه‌كردنی ئایینی پیرۆزی زه‌رده‌شتی، ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مین جاره ناوه‌ندی ئایینی زه‌رده‌شتییه‌كانی كوردستان ده‌كرێته‌وه...!
هه‌روه‌ها مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده گوتی: به‌پێی یاسای ژماره (5) كه به‌یاسای مافی پێكهاته‌كان ناسراوه و له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژۆی ئه‌و یاسایه‌ی كردووه، هه‌ر كه‌س ئازاده ئایینی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه نوێنه‌رایه‌تییان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌بێت، یان پڕۆژه بۆ خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن...!!
کورتەیەک دەربارەى زەردەشتییەکان:
زەردەشتییەکان: دەچنەوە سەر زەردەشتى کورى یورشب و باوکیان خەلکى ئازەربایجانە بە 660 ساڵ پێش پێغەمبەر عیسا(علیه السلام) لە دایک بووە. ئەم کۆمەڵەیە کۆمەلەیەکى ریکخراوەیی مەجوسین و نیشتمانیان ولاتى فارسە, کتێبەکەیان ناوى (ئەبستاق) یان (ئاوێستا)ە, بڕوایان بە بوونى دوو خوا هەیە: (ئەهوراموزدا) یان یەزدانى خواى چاکەو ئەهریمەن خواى خراپە- پەنا بە خواى گەورە. نمونەیان وەک بوزییەت و هیندۆسییەت وایەو ئاینێکى کوفرین.
لاى ئەوان ئاگر پیرۆزە, هەروەک چۆن خۆڵ و هەواو ئاو بە پیرۆز دادەنێن.
سەرچاوە:
1-الملل والنحل1/236-237
3- http://islamstory.com/ar/%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%8A%D8%A7%D9%86%D8%A9_%D8%A7%D9%84%D8%B2%D8%B1%D8%A7%D8%AF%D8%B4%D8%AA%D9%8A%D8%A9_%D9%81%D8%B1%D9%82_%D9%88%D8%A3%D8%AF%D9%8A%D8%A7%D9%86
0 التعليقات:
إرسال تعليق