دواى ئەوەى سەرەتا چەند بانگخوازێکى دیار‌و دڵسۆز هەوڵیاندا ڕیکخراوێک دابمەزرێنن و بانگخوازانى بێ لایەنى تێدا کۆبکەنەوەو خزمەتێکى زیاتر بکەن بە ڕابوونى ئیسلامى, بەڵام چونکە بەرنامەو مەنهەجێک نەبوو کە ئەو بانگخوازانەى لەسەرو لە دەور کۆبکرێتەوە ئەنجامەکەى بەمە گەیشت:
ئا/مەبەست شارباژێڕى
ڕۆژى 28 و 29ى ئابى 2015 لە هۆڵى تایتانیک..!! لە شارى سلێمانى یەکەم کۆنفرانسیان گرێدا بە ئامادە بوونى نزیکەى 70 کەس...کە لە ناویاندا عەقیدە ئەشعەرى و عەقڵانى و موعتەزیلەو قورئانى و شتى سەیرتریشى تیایە..!!! لە کۆتاییدا بڕیار درا مامۆستا شێرزاد عبدالوهاب بکرێتە سەرۆکى ئهنستیتۆیەکە.
ئەوەى جێگاى پرسیار‌و سەرسوڕمانە:..
لەگەڵ یەکەم کۆنفرانس‌دا کۆمەڵێک لە سەرانى دیارى یەکگرتوو ئامادەى کۆنفرانسەکە بوون و کرانە دەستەى دامەزرێنەر..!!!وە کۆمەڵێک تەصریحاتى زۆر سەیریاندا کە ووردە ووردە ئامانجى کارەکە ئاشکر دەکات: لەوانە:
حاجی كاروان وتی: "كۆكردنه‌وه‌ی بانگخوازانی كوردستان بۆ له نزیكه‌وه یه‌كترناسین و هه‌ماهه‌نگی و كۆكردنه‌وه‌یان بۆ یه‌كخستنی گوتار و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی فیكری توندڕه‌وی و روبهڕوووبونهوهی گه‌نده‌ڵییه، له‌كاتێكدا ئێستا ئه‌وانه بوونیان هه‌یه له كوردستاندا".
حاجی كاروان راشیگه‌یاند، كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگه به ئاڕاسته‌ی فكرێكی میانڕه‌و و دوور له توند‌و تیژی ئاڕاسته بكات.
ئەو ڕوونتر قسەى کرد‌و ووتى: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ين بۆ گۆڕینی فیكر و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی توندڕه‌وییه‌وه ده‌ستگیركراون..!!
0 التعليقات:
إرسال تعليق