• نوێ

    الأحد، 16 أغسطس 2015

    دواى دوو ساڵ بە دوادا گەڕان دواجار شێخ ئەحمەد الأسیر دەستگیر کرا..

    شێخ ئەحمەد ئەسیر یەکێک لە زاناو بانگخوازە بوێرەکانى لوبنان..بوێرترین زانا بەرامبەر بە شیعەى لوبنان و دوژمنى سەرسەختى حیزبى شەیطانى ناسراو بە (حزب الله ى لوبنانى)..خاوەنى دەیان ووتارو سەرپەرشتیکارى مزگەوتى بیلالى کوڕى ڕەبباح..

    دواى ئەوەى لەسەر هەڵوێستە جوامێرەکانى لە لایەن حکومەتى لوبنانییەوە حوکمى لەسێدارەدانى بۆ دەرکراو دواى دوو ساڵ خۆحەشاردان دەستگیر کرا..
    هەواڵەکان باسیان لە دەستگیرکرانى شێخ دەکرد لە فڕۆکەخانەو لە کاتى ویستنى هەڵهاتندا..بەڵام ئەوانەى نزیکن لە شێخەوە باس لە تەسلیم کردنى شێخ ئەکەن بە حکومەتى لوبنانى لە لایەن چەند کەتیبەیەکى فەڵەستینییەوە..
    ئەویش دواى ئەوەى لە خێوەتگاى (عین الحلوة) چەند فەصائیلێکى فەلەستینى بە هاوکارى لەگەڵ ئەمنى عامى لوبنانى کە سەر بە حزبى لاتى لوبنانى شیعەن هەستاون بە دەستگیر کردن و تەسلیم کردنى شێخ ئەحمەد ئەسیر..
    شایەنى باسە بە هۆى کاریگەرى شێخ ئەحمەد ئەسیر چەندان جار شیعە هەواڵىناڕاستى شەهید بونیان بڵاوکردەوەو دواجار دەرکەوت شێخ لە ژیاندایە....
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: دواى دوو ساڵ بە دوادا گەڕان دواجار شێخ ئەحمەد الأسیر دەستگیر کرا.. Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top