• نوێ

    الخميس، 6 أغسطس 2015

    بزانە ئێران داواى چى لە مورسى کردووە لەبەرامبەر هاوکارى ئابوورى بۆ میصر؟

    سیاسەتمەدارو لێکۆڵەرەوەى کوێتى دکتۆر عبدالله النفیسى باس لە هەیمەنەى ئێران دەکات لە میصر بەوەى ئەیانەوێت میصر بە تەواوى بخەنە ژێر دەستەڵاتیان, ئەو دەگێڕێتەوەو دەڵێت:

    یەکێک لە بەرپرسەکانى میصر بۆى باس کردم کاتێ (صاڵحى) نوێنەرى ئێران هات بۆ میصر داواى لە محمد مورسى سەرۆکى کودەتا بەسەراکراوى ئەوکات کردووە کە هەر ئێستا 30 ملیار دۆلار دەدەین بە ئێوە ئەگەر ڕازى بن سەفارەتى ئێران بکرێتەوەو ئێوەش سەفارەتتان لە ئێران هەبێت, جگە لەمەش زەمانەتى ئەوەتان دەدەینێ ساڵانە 5 ملیۆن گەشتیار بێنە میصرو بوارى گەشتیاریتان ببوژێتەوە.
    هەروەها شارەزایانى هونەرى خۆمانتان بۆ دەنێرین تا نزیکەى دوو هەزار کارگەى لە کارکەوتووى میصرتان بۆ بخاتەوە گەڕ..
    مورسیش وتویەتى: لەبەرامبەر ئەمەدا چیتان دەوێت؟
    داواکارى نوێنەرى ئێرانیش بریتى بووە لەمانە:
    سەرجەم ئەو مزگەوتانەمان تەسلیم بکەن کە فاطمییەکان لە سەردەمى خۆیاندا دروستیان کردووە, ئێمە تەعمیریان دەکەینەوەو سەرپەرشتیان دەکەین.
    -هەروەها دوو ڕۆژنامەمان دەوێت کە زمانحاڵى ئێمە بێت,
    -وە ساڵانە 20هەزار خوێندکارمان دەوێت تا لە شارى (قوم) بخوێنن.

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بزانە ئێران داواى چى لە مورسى کردووە لەبەرامبەر هاوکارى ئابوورى بۆ میصر؟ Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top