سايتى هاوڵاتى بابەتێکى دابەزاندووە لە ژێر ناونیشانى (سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ى په‌رله‌مان: مه‌ساجه‌كان كراونه‌ته شوێنی له‌شفرۆشی) کە زۆر بە ڕوونى باس لە بوونى چەندان جێگاى لەشفرۆشى ئەکات لە ناو شارەکانى کوردستاندا کە ئەمە دەقى بابەتەکەیە:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی‌و ژینگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێویستی ده‌زانێت سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساجه‌كردن له‌هه‌رێم ناوه‌كانیان بگۆڕدرێت بۆ شوێنی “له‌شفرۆشی”، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و، بۆ ئه‌و كاره به‌كارده‌هێنرێن نه‌ك بۆ مه‌ساج.
زوڵفا مه‌حمود، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه سه‌ردانی زۆرێك له‌سه‌نته‌ره‌كانی كردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌رۆكی لیژنه بناسێنێت، له‌ئه‌نجامدا بۆی ده‌ركه‌وتوه “هه‌موو كارێكی له‌شفرۆشی تێدا ده‌كرێت، ئافره‌ته‌كانی ئه‌و سه‌نته‌رانه مه‌ساج نازانن ته‌نانه‌ت ده‌ست بۆ ئافره‌تیش ده‌به‌ن نه‌وه‌ك پیاو”.
هاوڵاتی: بارودۆخی سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج له‌چ ئاستێكدایه؟
زوڵفا مه‌حمود: سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج له‌كوردستان بونه‌ته شوێنی مه‌لهاو زیاتر له‌سه‌دا 80ی مه‌ساجه‌كان بۆ شوێنی له‌شفرۆشی به‌كارده‌هێنرێن، ئه‌و كچانه‌ی له‌و سه‌نته‌رانه‌دان ناشزانن مه‌ساج بكه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌رانبه‌ر پاره‌دا كاریان پێده‌كرێت.
هاوڵاتی: كێ له‌بونی حاڵه‌تێكی له‌و جۆره ئاگاداریكردنه‌وه؟
زوڵفا مه‌حمود: له‌رێگه‌ی یه‌كێك له‌رێكخراوه‌كانی كوردستانه‌وه ئاگاداری بارودۆخه‌كه كراین، منیش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆم وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی‌و ژینگه بناسێنم سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانمان كرد، له‌هۆتێله چوار ئه‌ستێره‌و پێنج ئه‌ستێره‌كان به‌رونی‌و به‌به‌ڵگه‌وه بۆمانده‌ركه‌وت ئه‌و سه‌نته‌رانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر كوردستان، چونكه ئه‌و كچانه له‌زۆرێك له‌سه‌نته‌ره‌كاندا بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كارده‌هێنرێن، پشكنینیان بۆ ناكرێت‌و نازانرێت نه‌خۆشییان هه‌یه یاخو نا.
هاوڵاتی: ئه‌و كچانه له‌كوێوه ده‌هێنرێن، ئێوه كێتان بینی له‌وێ؟
زوڵفا مه‌حمود: له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا وتمان تیمێكی تۆپی پێمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت مه‌ساجیان بۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان پێیانوتین لێره ئه‌و كاره ناكرێت، ته‌نانه‌ت پێیانوتین كچی ئیتاڵی‌و كورد‌و لوبنانی‌و چینیمان له‌لایه به‌ڵام مه‌ساج ناكه‌ن، كچه‌كانی ئه‌و سه‌نته‌رانه ده‌ست بۆ ئافره‌تیش ده‌به‌ن كه ده‌چێته ئه‌و شوێنه نه‌ك پیاوان.
هاوڵاتی: زۆرینه‌ی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی بۆ ئه‌و كاره به‌كارده‌هێنرێن له‌چ شارێكدایه؟
زوڵفا مه‌حمود: له‌هه‌ردوو شاری هه‌ولێرو سلێمانی ئه‌وكاره ده‌كرێت، به‌ڵام له‌هه‌ولێر زۆر به‌ڕونی ئه‌نجامده‌درێت‌و سلێمانی باشتره، ئه‌وه‌ی ئێمه زانیومانه ته‌نیا له‌سه‌دا 20ی سه‌نته‌ره‌كان بۆ مه‌ساجكردن به‌كارده‌هێنرێت.
هاوڵاتی: ئێوه ده‌تانه‌وێت چی بكه‌ن‌و چۆن چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كه‌ن؟
زوڵفا مه‌حمود: كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه نیه وه‌كو لایه‌نی ئاینی یاخود ئه‌خلاقی لێی بڕوانین، به‌ڵكو وه‌كو لیژنه‌ی ته‌ندروستی خه‌ممان خه‌می ته‌ندروستی هاوڵاتیانه كه ئێستا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌داین، ره‌نگه له‌ئاینده‌دا زۆرێك له‌و گه‌نجانه به‌نه‌زانی توشی نه‌خۆشیه‌ك ببن كه ئێستا له‌جیهاندا جێگه‌ی مه‌ترسیه، به‌ڵام ئێستا وه‌كو پێویست كێشه‌كه له‌به‌رچاو نیه چونكه كێشه‌ی سیاسیمان هه‌یه.
هاوڵاتی: له‌كاتی بانگهێشتكردنی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ په‌رله‌مان چیتان پێوت له‌وباره‌یه‌وه؟
زوڵفا مه‌حمود: وه‌زیری ته‌ندروستی كێشه‌كه‌ی به‌لاوه ئاسایی بوو، به‌ڵام وتی ئێمه مۆڵه‌تمان پێنه‌داون به‌ڵكو وه‌زاره‌تی ناوخۆ مۆڵه‌تیان پێداون، ئێمه‌ش به‌نوسراوێك داوای رونكردنه‌وه‌مان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردوه، پێویسته له‌مه‌ودواش پشكنینی ته‌واو بۆ ئه‌و كچانه بكرێت كه له‌سه‌نته‌ره‌كاندان‌و ناوه‌كانیان بگۆڕدرێت بۆ شوێنی له‌شفرۆشی نه‌ك به‌ناوی سه‌نته‌ری مه‌ساجه‌وه بێت.
هاوڵاتی: بۆچی بانگهێشتی وه‌زیری ناوخۆ ناكه‌ن؟
زوڵفا مه‌حمود: ئێستا سه‌رقاڵی كێشه‌ی سیاسین، ئه‌گینا به‌دڵنیایی ئه‌م كێشه‌یه هێنده گه‌وره‌یه ده‌بێت وه‌زیری ناوخۆ بانگبكرێت بۆ په‌رله‌مان.
هاوڵاتی: مه‌ترسی ئێوه له‌سه‌ر سه‌نته‌ره‌كان چیه؟
زوڵفا مه‌حمود: به‌هۆی ئه‌و كارانه‌ی له‌و سه‌نته‌رانه‌وه ده‌كرێت، له‌داهاتودا به‌قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره هه‌ڕه‌شه بۆ هه‌رێم دروستده‌بێت‌و ده‌ته‌قێته‌وه، چونكه زۆرێك له‌و گه‌نجانه‌ی چون ره‌نگه توشی نه‌خۆشیه‌كه بوبن به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستیان پێكردبێت، چونكه ته‌نیا له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری‌و زه‌واجدا گه‌نجان ده‌پشكنرێن یاخود پشكنینیان بۆ ده‌كرێت له‌وڵاتێكی ده‌ره‌وه، بۆیه ره‌نگه زۆرێك له‌گه‌نجان توشی بوبن به‌ڵام دركیان پێنه‌كردبێت، ئه‌وه‌ش داهاتوی ئه‌م وڵاته له‌ناوده‌بات.
0 التعليقات:
إرسال تعليق