• نوێ

    السبت، 15 أغسطس 2015

    له‌ خیلافه‌ی ئیسلامیدا موچه‌ی مانگانه‌ پێشوه‌خته‌ ده‌درا...

    له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیدا موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێشوه‌خته‌ ده‌درا، فه‌رمانێكی موچه‌پێدانی سه‌رده‌می (مه‌ڕوانی كوری محمد)ی كۆتا خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی 127-132ك ماوته‌وه‌و ئاماژه‌ به‌م راستیه‌ ده‌كات،
    هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌رده‌می ئه‌و خه‌لیفه‌یه‌دا ده‌وڵه‌ت له‌خراپترین كاته‌كانی خۆیدا بووه‌و هه‌ر له‌گه‌ل هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تا له‌ناوچونی به‌رده‌وام له‌شه‌ڕدابوو، ئه‌مه‌ش فه‌رمانه‌كه‌یه‌:
    به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان له‌ عیسای كوری ئه‌بو عه‌تاوه‌ بۆ خه‌زنه‌داری به‌یتولمال"رزقی مانگانه‌ی ره‌بیعی یه‌كه‌م و ره‌بیعی دووه‌می ساڵی 131 كه‌ 20 دیناره‌ بده‌ به‌ عبدالرحمانی كوری سالمی قازی و پسوله‌ی پێدانی بۆ بنوسن.
    فه‌رمانه‌كه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 1/ره‌بیعی یه‌كه‌می/131 نوسراوه‌.

    ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ موچه‌ی دوو مانگیان پێشوه‌خته‌ ده‌دایه‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت...

    محمد خضری/ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی/ل224

    ئا/کامەران کوردەوار
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: له‌ خیلافه‌ی ئیسلامیدا موچه‌ی مانگانه‌ پێشوه‌خته‌ ده‌درا... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top