ڕۆژى چوارشەممە19/8/2015 لە ئوتێل ڕەشیدى ناوچەى سەوزى شارى بەغداد و بە ئامادەبوونى سەرۆکى مەجلیسى نوێنەرانى عێراق سەلیم الجبورى حکومەتى عێراق کۆنگرەیەکى ساز کرد بە ناوى (کۆنگرەى ڕزگار کردنى شارى ئەنبار).
لە کۆنگرەکەدا چەندان کەس لە سەرۆک عەشایەرو جاشەکانى حکومەت ئامادەى بوون, بەڵام ئەوەى حکومەت چاوەڕوانى نەدەکرد ڕووىدا: دواى تۆمەتبار کردنى یەکترى بە هۆکارى کەوتنى شارى ئەنبار لەناو خۆیاندا لێیان بووە شەڕو قسە ووتن و جوێندان بە یەکتر..تا کار گەیشتە لە یەکتر دان بە دەست و کورسى....هەندێکى لە ئامادەبووان هۆکارى شەڕەکەیان گەڕاندەوە بۆ ئەوەى کە چەند سەرۆک عەشایەرێکى ناودار کورسییەکانیان لە دواوەى قاعەکە بۆ دانراوە...!!!
بەم جۆرە کۆتایى بە کۆنگرە هات و بڵاوەى پێکرا...وە ئەم هەواڵە لە ڕاگەیاندنە جیهانییەکانى دەنگ دانەوەیەکى گەرمى هەبوو..
0 التعليقات:
إرسال تعليق