• نوێ

    الأربعاء، 19 أغسطس 2015

    وەرەقەی کارەبا و دزییەکی ئاشکرا...!

    وەزارەتی کارەبا و حکومەتی هەرێم، بە ئاشکرا دزی لە هاوبەشەکانی کارەبا لە کوردستاندا دەکەن،
    هەوڵ دەدەم لە رێگەی وەرەقەکەی خۆیانەوە روونی بکەمەوە.
    لە کوردستان هەر وەحدەیەکی بەکارهاتوو لە لایەن بەکارهێنەرانەوە نرخەکەی ( ١٥ ) دینارە. ئەم نرخە تا (١٠٠٠ ) وەحدەیە، لەو بڕە زیاتر سەرف بکرێت نرخەکە زیاد دەبێت بۆ ( ٢٠ ) دینار.
    ئەم نرخەش تا ( ٢٠٠٠ ) وەحدەیە، لەسەروو ئەم بڕەوە نرخەکەی باز دەدات بۆ ( ٣٥ ) دینار، بۆ هەر وەحدەیەک.
    بەپێی ئەم پسوولەیە:
    1-  ١٠٩٥ × ١٥ = 16.425 دینار
    2-  ١٠٩٥ × ٢٠ = 21.900 دینار
    3-  ٢٤٠ × ٣٥ = 8.400 دینار
    هەمووی = 46.725 دینار
    بەرای من شتێکی باشە کە تا زۆرتر سەرف بکرێت نرخەکە زیاد دەکات، چونکە دەکرێت لەم رێگەیەوە وا لە خەڵک بکرێت کەمتر کارەبا سەرفبکەن و ٢٤ سەعات هەرچی گڵۆپی ماڵ و دوکانەکانیان هەیە بە داگیرساوی جێنەهێڵن!؟
    حکومەت دزییەکە چۆن دەکات؟
    لە بری ئەوەی وەرەقەی کارەبا هەموو مانگێک واتە ( ٣٠ ) بۆ هاووڵاتیان بێت، دوو مانگ و زیاتر دوادەکەوێت، وەک لەم نموونەیەدا ( ٧٣ ) رۆژە.!!؟؟
    حکومەت لە رێگەی دواخستنی پسوولەکەوە بڕی وەحدە بەکارهاتوەکان لەسەر هاووڵاتیان زیاد دەکات بۆ سەروو ( ١٠٠٠ ) وەحدە و ئۆتۆماتیکی نرخی هەر وەحدەیەک ( ٥ ) دینار، یان ( ٢٠ ) دەچێتەسەری!؟
    واتە ئەگەر خاوەنی ئەم پسوولەیە هەموو مانگێک ( ٣٠ ) رۆژ جارێک پسوولەی بێت، ئەوا بڕی پارەی داواکراو لێی ( ١٦٠٠٠ ) هەزار دینار دەبێت، بەڵام حکومەت پسوولەکە دوادەخات، و ئەمەش بڕی وەحدەی بەکارهێنراو دەباتە سەروو دوو هەزار وەحدە.
    خاوەنی ئەم پسوولەیە ئەگەر مانگانە پسوولەی بۆ بێت بۆ هەر دوو مانگەکە ( ٣٢٠٠٠) دینار دەدات، بەڵام بەهۆی ئەم فێڵ و دزییەی وەزارەتی کارەبا و حکومەتەوە دەبێت نزیکەی ( ٤٧٠٠٠ ) دینار بدات.
    کەواتە: حکومەت: بڕی ( ١٣٠٠٠ ) بۆ ( ١٤٠٠٠ ) دیناری لەم هاووڵاتییە دزیوە!!؟؟
    کاتێک لە وەزارەتی کارەبا دەپرسیت بۆچی مانگانە پسوولە نانێرن؟
    دەڵێن فریا ناکەوین داتاکان داخڵ بکەین!؟؟؟؟ وەک ئەوەی کارمەندیان نەبێت؟؟!!
    کە دەکرێت ئەم کێشە لە رێگەی داتابەیسێکەوە چارەسەر بکرێت و بە ژمارەیەکی کەم لە کارمەند، مانگانە فریای ئەوە بکەن کە هەموو پسوولە گەڕاوەکان داخل بکەن.

    حیکمەت مەعروف
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: وەرەقەی کارەبا و دزییەکی ئاشکرا...! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top