لە بەرنامەى شەقامى کەناڵى ئێن ئاڕ تى دووى فاسیددا کەنعان نجم الدین ئەحمەد ناسراو بە حاجى کاروانى یەکگرتوو کۆمەڵێک فەتواى زۆر گەورەو سەیرو خەتەرى دا..
لە وەڵامى پرسیارێکدا حاجى کاروان زۆر بە ڕاشکاوى ووتى: پێشمەرگەیەکى نوێژنەکەرم پێ باشترە لە داعشێکى نوێژنەکەر..!! دیارە حاجى بیرى چۆتەوە وەختى خۆى لە بادینان لە لایەن ئەو کەسانەى ئەم بەرگرى لێ ئەکات چى کرا بە مەڵبەندى یەکگرتوو و ئەندامەکانى ناوى..ئەو ووتى: پیشمەرگەیەک تەلەفونى بۆ کردووم کە داعشێک لە منارە مزگەوتێکدایەو لە ترسى خوا ناوێرین تەقەى لێ بکەین و منارەکە بڕوخێنین. منیش پێم ووتووە: بەناوى منەوە تەقەى لێ بکەو خۆزگە من ئەو پەنجەیەى تۆ بومایە, ئیتر سوپاس بۆ خواى گەورە لێى داو منارەکەى تەخت کرد...!!!
هەروەک زۆر بە توندى عەوامانەو بێ زانست ڕەدى مارە بڕینى دایکە عائیشە(ڕەزاى خواى لێ بێت)لە تەمەنى نۆ ساڵیدا دایەوە..
ئەو ووتى: سەرچاوە بۆ ئەمە قورئانە پاشان سیرە دواتر فەرموودە..!!
حاجى کاروان لە کۆتا هەڵبژاردندا نزیکەى حەفتاو حەوت هەزار دەنگى بە دەستهێناو ئێستا ئەندام پەرلەمانە..
ئەو پێى وابوو ئەو هەشت ملیۆنەى لە پەرلەمان وەرى دەگرێت حەڵاڵە..!!
ئەو ئەلێ ئاساییەو عەیبە نییە ئافرەتان خۆیان تەقدیم بکەن و داواى شوو بکەن لە کوڕان..!!
ئەو پێى وابوو ئەگەر یاسا دەربکرێت بە پێچەوانەى ئیسلامەوە بۆ ناموسڵمانەکان وەک کردنەوە دیسکۆ ئەوا ئاساییە..!!
ڕیزێک مەدح و تەزکییە خۆى کرد لەوانە:هەرگیز درۆو دزیم نەکردووە..!!..قەت بیرم لە ئەنجامدانى خراپەو زینا نەکردۆتەوەو حەزم لێ نەکردووە..!!زۆر لە خۆم ڕازیم و چاوەڕوانى ملک الموتم..!!!!
ئەو ئەیوت ڕقم لە کەس نییە..!!! کە ئەمە پێچەوانەى عەقیدەو وەلائو بەرائە
شایەنى باسە حاجى کاروان کاتى خۆى لە موقابەلەیەکى تەلەفزیۆنیدا وتبوى: مەسیحییەکان بە کافر نازانم..لە کاتێکدا خواى گەورە زۆر بە ڕوونى دەفەرموێت ئەوانە کافر بوون کە دەڵێن خوا سیانە(پەنا بە خواى گەورە)
مەبەست شارباژێڕى
تەواوى بەرنامەکە ببینە:
0 التعليقات:
إرسال تعليق