لەدوای هاتنە سەرحوکمی شیوعیەکان لە ساڵی ١٩١٧ قەتڵوعامی موسڵومانان دەستی پێکرد لەو ماوەیەدا تا ڕوخانی دەسەڵاتی شیوعیەت ٢٠ملیۆن موسڵومان قەتڵوعامکران و بەهەزاران مزگەوتیش تەختی زەوی کران ..
ئا : بەهمەن زاخەیی
لەساڵی ١٩١٧ ژمارەی موسڵومانانی داغستان ٨ ملیۆن کەس بوو لەساڵی ١٩٧٧ کەمبویەوە بۆ تەنها ١ ملیۆن و ٦٢٧ هەزار موسڵومان هەروەها ژمارەی موسڵومانان لە نیمچە دورگەی قرم لە ٥ ملیۆن موسڵومانەوە کەم بویەوە بۆ نیو ملیۆن موسڵومان
هەروەها لەکاتی پەلاماردانی وڵاتی بۆسنە لەلایەن سوپای کۆمۆنیستی روسەوە لە جەنگی جیهانی دوەمدا نزیکەی ملیۆنێک موسڵومان کوژران کە تەنها لە مزگەوتێکی ئەو وڵاتەدا ١٢ هەزار موسڵومانیان کوشت لەگەڵ ملیۆنان موسڵومانی تر کە لەناوچەکانی تری ڕوسیا بێسەروشوێنکران و کوژران وە ئەوانەشی لەو کارەساتانە رزگاریان ببوو لە ئاست گەورەیی ئەو کارەساتانەدا بێدەنگیان هەڵبژارد و تائێستاش زۆرێک لەو کارەساتانە بە تۆمارنەکراوی بە مێژودا تێپەڕیون وە تائەمڕۆش روس لە قەتڵوعامکردنی موسڵومانان بەردەوامە ئەویش لەڕێ هاوکاریکردنی رژێمی سوریا و تا ئێستا نزیکەی ٣٠٠ هەزار موسڵومانی سوری کوژراون .
وە ژمارەی مزگەوتەکانی روسیا پێش هاتنە سەرتەختی شیوعیەکان ١٤ هەزار مزگەوت بوو بەلام دواتر هەمویان تەختی زەویکران تا ئەو رادەیەی لەسالی ١٩٨٩ تەنها ٢٧ مزگەوت لەو وڵاتە مابوو .
بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو کوشتن و برین و دەربەدەرکردن و راگواستنەدا موسلومانانی روسیا لەناو نەچون و ئیسلامیش بە بەرزی مایەوە لە روسیا بەجۆرێک دوای روخانی دەسەلاتی شیوعیەت دەستیانکرد بە بنیاتنانەوەی مزگەوتەکان و ٤ تا ٦ هەزار مزگەوتیان بنیاتنایەوە و ئیسلام و موسڵومانان سەرلەنوێ بوژانەوە و لەئیستاشدا ٢٠ ملیۆن موسڵومان لە روسیا هەن کە ملیۆنێکیان لەناو مۆسکۆی پایتەختدان .
چاوەڕێ ی پاشەڕۆژێکی پرشنگداریان لێدەکرێت .
ئیسلام بە دەیان ناهامەتی مێژوو لەناو نەچوو سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە بە ڕوناکیەکی بەتینتر لە ڕوناکی جارانی .
0 التعليقات:
إرسال تعليق