میللەتى تەبیعەت مەڕ بە دەستى خۆى ئەم طاغوتانەى کردۆتە کەڵەگا بەسەر ملى خۆیەوە..خۆى دەنگى پێ داون..دیفاعیان لێ ئەکات..خوێنیان بۆ دەڕژێت..مەلاکان خۆیانیان بۆ بێ دین ئەکەن..
ئەگەر ئەو حاڵەى ئەمڕۆ خەڵکى کوردستانى لە ژێر باڵى حوکمى عەلمانىدا پێدا تێپەڕ دەبێت لە ژێر سایەى دەوڵەتێکى ئیسلامی بوایە...مورتەد دەبونەوەو وازیان لە ئیسلامیش دەهێنا..بەڵام بۆ ئەم ملهوڕانە هیچ ناڵێن..بە ئاشکرا بانگەشە دەکرێت بۆ دەستورێکى لادینى..
زۆر بە زەقى هەمووان لەیەک بەرەى دژ بە ئیسلام و موسڵمانان کۆبوونەتەوە..
جەژنى ئەمساڵیشیان بە خەڵک بەڕێکرد بە بێ موچەیى..بێ بەنزینى..بێ ئاو و کارەبایى...بێ تاعینى..بێ حاڵى..
بێ ئومێدى شارى داگرتووە
ئەگەر جاران دوو حیزب بەسەر سەرى خەڵکەوە بوون..ئێستا بوونەتە پێنج..بگرە..پەنجا
بە دەیان گەنجى ئەم وڵاتە لە زیندانەکانى زانیارى و پاراستندان..کە بەشێکیان ئەندامى ئەو حیزبە بەناو ئیسلامییانەن کە بونەتە میکیاجکەرى ئەم دەستەڵاتە...
چەندان گەنجى تر لە بێ ئومێدیدا سەرى خۆیان هەڵگرت و وڵاتیان جێ هێشت..
0 التعليقات:
إرسال تعليق