
واتە: حەیوەى کوڕى شورەیح دەفەرموێت: گەیشتم بە عوقبەى کوڕى موسلیم و پێم ووت: پێم گەیشتووە کە تۆ فەرموودەیەکت باس کردووە لە عبدالله ى کوڕى عەمرى کوڕى عاصەوە ڕەزاى خوایان لێ بێت کە پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) کاتێ بچوایەتە مزگەوت دەیفەرموو: (أَعُوذُ بِاللَّهِ الْعَظِيمِ وَبِوَجْهِهِ الْكَرِيمِ وَسُلْطَانِهِ الْقَدِيمِ مِنْ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ) پەنا دەگرم بە خواى گەورەو بە ڕووى بەڕێزو دەستەڵاتى دێرین و هەربووى لە شەیطانى دوورخراوە.
ئەویش فەرموى: هەر ئەوەت بیستووە لە منەوە؟ منیش ووتم: بەڵێ.
فەرمووى: هەر کات موسڵمان ئەو زیکرە بڵێت شەیطان دەڵێت: هەموو ئەمڕۆ لە من پارێزرا..
0 التعليقات:
إرسال تعليق