لەم دواییەدا دائیرەى چاپەمەنى و بڵاوکردنەوەى ئەردەن بڕیارى دا تەحەفوز بکرێت لە کتێبەکانى شێخى ئیسلام ئیبن تەیمیە(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) و نەهێنرێتە ناو وڵاتەوە..لە هەردو ڕیگاى ووشکانى و ئاسمانىیەوە.
دەقى وەڵامەکەى وەزیرە ئەوقافى ئەردەن:
ئەم هەوڵەى حکومەتى ئەردەن لە میانەى جەنگى دژە ئیسلام ناسراو بە دژە تیرۆر دێت..ئەم بڕیارە هەموو کتێبەکانى ئیبن تەیمییە دەگرێتەوە بە تایبەتى کتێبى:”نقد المنطق” و”منهاج السنة النبوية” و”درء تعارض العقل والنقل”.
دائیرەى چاپەمەنییەکانى ئەردەنیش نامەیەکى ڕەسمى ئاراستەى وەزارەتى ئەوقاف کردووە تا مەوقیێکى ڕوونیان هەبێت دەربارەى ئەو هەموو داواکارىیەى کتێبخانەکان ئاراستەیان کردوون دەربارەى هێنانە ناوەوەى کتێبەکانى شێخى ئیسلام تا لەناو وڵاتدا بیفرۆشن..
وەزارەتى ئەوقافیش بەم شێوەیە وەڵامى داونەتەوە: پێویست ناکات ئەو کتێبانە دابەش بکرێت بەسەر خەڵکى عامدا چونکە چەندان مەسەلەى شەرعى تیایە پێویستى بە ڕوونکردنەوە هەیە...!!!
0 التعليقات:
إرسال تعليق