پەرلەمانە تەشریعییەکەى کوردستان بە زۆرینەى دەنگ یاساى وەرگرتنى قەرزى ڕیبەوى پەسەند کرد..سەیر لەوەدایە هەندێک لە ئەندامانى فراکسیۆنە بەناو ئیسلامییەکان دواى ئەوەى دەستیان لە هەمبانەکە دەرچوو دژى وەستانەوەو دانیان نا بەوەدا کە حەرامە..لە کاتێکدا خۆیان چاک دەزانن سیستەمى پەرلەمان بە شێوەى دەنگدان و زۆرینەو کەمینە یاسا دەردەکات..
مەبەست شارباژێڕى
هەموو شتێک لە پەرلەمانە کوفرىیەکەدا شیاوى خستنە دەنگدانە..حەڵاڵ..حەرام..کوفر..ئیمان..هەتا قسە کردن لە داوێن و خوێن و سامانى خەڵک..
ئەمان لە سەرەتاوە سوێندیان خوارد ڕێز لە یاسا بگرن...مەبەستیش بە یاسا ئەو یاسایانەیە کە پەرلەمان بە زۆرینە پەسەندى دەکات..
بەشدارى کردن لە قسە کردن و دەنگدان لەسەر ئەو حەرامانەى خواى گەورە حەرامى کردووە خۆى لە خۆیدا کوفرە..چونکە خواى کاربەجێ فەرمویەتى:
(وَمَا كَانَ لِمُؤۡمِنٖ وَلَا مُؤۡمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَمۡرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلۡخِيَرَةُ مِنۡ أَمۡرِهِمۡۗ وَمَن يَعۡصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلٗا مُّبِينٗا) (الأحزاب :٣٦)
بۆ هیچ پیاوو ژنێكی بڕوادار نیه كاتێ خوا‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی بڕیاری كارێكیان دا سه‌رپشككرانیان بۆهه‌بێ له كاره‌كه‌یاندا، واته: بۆیان نیه خۆیان بارێك هه‌ڵبژێرن، به‌ڵكو ده‌بێت بێ سه‌رلێكردنه‌وه فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چ بن. هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات له‌فه‌رمانی خوا‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی صلى الله علیه وسلم به‌وشێوه‌یه كه جگه له‌بڕیاره‌كانی ئه‌وان- كارێكی دی هه‌ڵبژێرێ بۆ خۆی ئه‌وه بێگومان گومڕا بووه، به گومڕابوونێكی ئاشكرا.
ئیتر هەقى ئەوەیە میللەتى موسڵمان لە خۆى بپرسێت:
ئایا هیچ پاساوێک ماوەتەوە بۆ ئەوەى بوترێت ئەتوانرێت لە پەرلەمان ئیسلام سەرخرێت...؟
ئایا بە کردارى دەرنەکەوت بەشدارى کردن لە پەرلەمان و حکومەت لە لایەن خۆ بە ئیسلامى زانەکان هیچ پاساوێکى شەرعى نەماوەتەوەو جگە لە شەرعییەتدان بەو بتە هیچى تر نییە؟
0 التعليقات:
إرسال تعليق