ئه‌مانه زۆر لێك نزیكن له‌م خالانه:
1. هه‌ردووكیان بۆ یه‌كه‌مجار ناوی باوه‌ره‌كه‌ی خۆیان (صۆفی، شیعه) له جیاتی ناوی موسلمان به كاردێنن بۆ ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ر و ئینتیمایان بۆ ئه‌مانه هه‌یه و خوای تعالی جل جلاله له قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت (...مِلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِنْ قَبْلُ...) واته میلله‌ت و ئایینی باپیره‌تان ابراهیم كه ئه‌و ناوی له ئیوه نا موسلمان.
2. هه‌ردووكیان باوه‌ریان به مه‌رجه‌عیه‌تی مرۆڤه‌كان هه‌یة له جیاتی پێغه‌مبه‌ر صل الله علیه و سلم دینیان لێ وه‌رده‌گرن شیعه باوه‌ریان به معصومیه‌تی (ئیمامه‌كان هه‌یه) ( صۆفی به معصومیه‌تی شێخه‌كان). 3. له هه‌ردوو فیرقه سه‌ركردایه‌تی بنه‌ماله‌یی هه‌یه له ئیمام بۆ كوره‌كه‌ی و له شێخ بۆ كوره‌كه‌ی.
4. هه‌ردوو لا به‌دیلیان بۆ مزگه‌وته‌كان داهێنا ( حسینیه لای شیعه‌كان و تكیه لای صۆفیه‌كان كه له قورئانی پیرۆز جل جلاله ده‌فه‌رمویت: (وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا) الجن 18 (مزگه‌وته‌كان بۆ خوان جگه له خوای تعالی هاوار بۆ كه‌س مه‌به‌ن).
5. هه‌ردوولا جگه له نوێژ و عیباده‌ته‌كان كه له قورئان وسوونه‌ت دیاریكراون جۆره عیباده‌تیكی داهینراویان بۆ نزیك بوونه‌وه له خوای تعالی داناوه ( لاواندنه‌وه و مه‌دح و زیكر به ده‌ف و هه‌ندێ جار به سه‌ما و هه‌لپه‌ركێ لای صۆفیه‌كان، مجالسی مدحی ال بیت و ره‌وزه خوانی و پرسه گۆرانی و به زنجیر له خودان و گریان لای شیعه).
6. كردنی قبری پیاوچاكان به مه‌زارگای و زیاره‌تگا و شوێنی مه‌راسیمی سالانه و په‌نا به خوا ته‌واف و هاوارگه جگه له مالی خوا. پیغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صل الله علیه و سلم له سه‌ره‌مه‌رگ فه‌رمووی (لا تطرونى كما اطرت اليهود و النصارى لأنبيائهم، لعن الله الیهود و النصاری إتخذوا قبور أنبيائهم مساجد) واتة نه‌كه‌ن وه‌ك جوله‌كه و گاور كه پێغه‌مبه‌ره‌كانیان خسته خانه‌ی هاوهل دانان بۆ خوا بۆ منیش وا بكه‌ن، نه‌فرینی خوا له جووله‌كه و گاور چونكه ئه‌وان قه‌بری پێغه‌مبه‌ركانیان كرده مزگه‌وت و په‌رستگا.
7. خۆ ئازاردان بۆ پاداش وه‌رگرتن ( شیش له له‌شی خۆ دان لای صۆفی و زنجیر له پشتی خۆ دان له كاتی عاشورا لای شیعه) كه ئه‌مه له باوه‌ری مورتازه‌كانی هیندۆسی وه‌رگیراوه واته به ئازاردانی جه‌سته رۆحت پاك بكه‌ره‌وه. له زۆر شتی تریش له یه‌ك ده‌چن به‌لام ئه‌م كافیه كه موسلمانان فیرقهكان و ریگای راست لیك جیا بكه‌نه‌وه،
0 التعليقات:
إرسال تعليق