محمد فەرەج ئەمینداری یەکگرتوو ڕۆژی 9/6/2015 لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرجەم لێپرسراوی مەڵبەندو بەرپرسی مەکتەب و دەزگا و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کە لە ناویاندا مێزەر بەسەری تیایە..دوای پیرۆزبایی کردنی لە هەدەپە و ئەکەپە هاتە سەر باسی سەربەخۆیی کوردستان و (نوسینەوەی دەستورێكی دیموكراتی!!!! مەدەنی و پێكهێنانی ئابوریەكی سەربەخۆو پاراستن و بەهێزكردنی یەكریزی ناوخۆی لایەنەكانی) بە گرنگ و پێویست زانی..!!
باستەری هەواڵەكە لە سەرچاوەی خۆیانەوە:
سەبارەت بە پرسی نوسینەوەی دەستور جەختی كردەوە لە سەر سیستمی پەرلەمانی (نەك شەرعی.!!!) وەك سیستەمێكی گونجاو بۆ رێكخستنی دەسەڵاتەكان و سیستەمی حوكمرانی هەرێمی كوردستان.
ئەمە لە كاتێكدایە خەڵكێك تا ئێستاش پێی وایە ئەمانە حیزبێكی ئیسلامین و بە ئومێدی ئەوە دوایان كەوتووە حوكمی ئیسلام و شەرعی خوای گەورە بهێننەوە..!!!
0 التعليقات:
إرسال تعليق