دواى ڕاگەیاندنى جەنگى ئاشکراى بەرامبەر ئیسلام و دامەزراندنى ڕێکخراوى دابڕان مەلا بەختیارو پێڕەکەى کەوتونەتە دژایەتییەکى زۆر ئاشکراى سەرجەم بنەما ئاشکراکانى ئیسلام..
لە نوێترین بابەتى سایتى دووڕیان ى زمانحاڵى ڕیکخراوەکەیان کە پڕاو پڕە لە کوفر..سوکایەتى بە حەرام بوونى دوو کەس کە شیرى یەک ئافرەتیان خواردبێت و دەڵێت:
(بەڕاستی، ئەم قسانە، لەم سەردەمە، سەرسوڕماوی جیهانی هەشتەمە. ئاخر خوشك و برا، شیری دایكێكیان خواردبێتەوە، چ گوناحێكی تێدایە، پێكەوە بژین، ئەم شەریعەتە كێ دایناوە و چۆن سەپێنراوە؟!!!
لە بابەتێکى زۆر قێزەونى تردا هێرشێکى یەجگار قورس دەکاتە سەر هاوەڵى بەڕیزى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) خالیدى کوڕى وەلید(ڕەزاى خواى لێ بێت) و سەراپاى ژییاننامەى بە خوێن ڕێژى و داوێن پیسى ناودەبات..پەنا بە خواى گەورە.
ئەو بابەتە کە لە ژێر ناونیشانى (مێژووه خوێناوییهكهی خالیدی كوڕی وهلید)!! نوسراوە ووشەیەکى ناشیاوو قێزەون نەماوە دەرهەق بەو شێرە پیاوە نەیڵێت کە قەڵەم کولە لە ئاست جوامێرى و مەردى و نەبەردى و ئازایەتیدا..
لە کۆتایىدا:
گومانى تیا نییە ئەم بابەتانەى بە ناوى خوازراوە لەو کەلاوەیەوە بڵاو دەکرێتەوە هەمان فیکرى مەریوان هەڵەبجەیى و ئەمسالى ئەون کە دواى داخستنى سایتە ڕوو ڕەشەکەیان ئەیانەوێت لێوەى برەو بدەن بە کوفرو بێ حورمەتییەکانیان..بەڵام هەموو ئەوانە ئەو ڕاستییەمان بۆ ڕوونتر دەکاتەوە کە ئەمانە تا سەر ئیسقان عەلمانى و لادینین و دوژمنن بە دین و ڕەوشتى ئەم میللەتە.
0 التعليقات:
إرسال تعليق