• نوێ

    الخميس، 14 مايو 2015

    دواى 9 ساڵ زیندانى نامەیەک دەنێرێت و داوا دەکات چارەنوسى یەکلایى بکرێتەوە

    لە نامەیەکدا (وسو نبی رسول) یەکێک لەو زیندانییانەى بۆ ماوەى 9 ساڵە بێسەروشوێن کراوە داوا دەکات بڕیارێک لە چارەنوسى بدرێت..وەک لە نامەکەیدا هاتووە کە لە زیندانى شەقڵاوەوە ئاڕاستەى دەکات و داوا دەکات سەرجەم پەیج  وسایتەکان بڵاوى بکەنەوە دەڵێ:
    من کە ناوم وسو نبی رسولەو خەڵکى دێى سینەمۆکەم لە بنارى قەندیل و دانیشتوى چوارقوڕنەم, لە 7/12/2004ەوە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە گیراوم تا ئەم ساتەى ئەم نامەیەشى تیا دەنوسم لە زینداندام و تاکو ئیستا زیاد لە 9 ساڵە نە دادگایى کراوم و نە کەسێکیش بۆ ئەم مەبەستە بانگیان کردووم.
    من خاوەن دوو خێزان و 10 منداڵم و زیاد لە 9 ساڵە لە سەرگەردانى و چاوەڕوانیدام
    شایەنى باسە بە دەیان کەس لە ناو زیندانە تاریکەکانى ئاسایشى هەردوولاى هەرێمدا گیراون و بە جۆرەها جۆر ئەشکەنجەى دەرونى و جەستەیى ئازار دەدرین و سوکایەتیان پی ئەکرێت.



    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: دواى 9 ساڵ زیندانى نامەیەک دەنێرێت و داوا دەکات چارەنوسى یەکلایى بکرێتەوە Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top