مامۆستا علی باپیر بابەتێكی لەسەر پەیجەكەی لە فەیسبوك لەسەر قسەكانی مەلا بخت‌یار بلاوكردەوە..
لە ئەڵقەی سێیەمیدا باس لەوە دەكات كە: ئایا ڕاسته سیكۆلاریزم‌و دیموكڕاسیی پێكه‌وه په‌یوه‌ستن؟
مامۆستا علی دەڵێت: هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه كه براده‌ری ناوبراو تێیكه‌وتوه، ئه‌وه‌یه كه پێ‌ی وایه: دیموكڕاسیی به‌بێ سیكۆلاریزم بوونی نابێ! منیش دیاره له‌مێژه گوتوومه‌و ئێستاش هه‌ر قه‌ناعه‌تم وایه، كه (دیموكڕاسیی) وه‌ك سیسته‌می حوكمڕانیی، له‌نێو سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌كانی دیكه‌دا: چاكه‌ی له‌هه‌موویان پتره‌و، خراپه‌ی له‌هه‌موویان كه‌متره‌و، {چاكی نێو خراپانه}...
ئا/ئيبن ئيمامى
لە ئەڵقەی سێیەمیدا باس لەوە دەكات كە: ئایا ڕاسته سیكۆلاریزم‌و دیموكڕاسیی پێكه‌وه په‌یوه‌ستن؟
مامۆستا علی دەڵێت: هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه كه براده‌ری ناوبراو تێیكه‌وتوه، ئه‌وه‌یه كه پێ‌ی وایه: دیموكڕاسیی به‌بێ سیكۆلاریزم بوونی نابێ! منیش دیاره له‌مێژه گوتوومه‌و ئێستاش هه‌ر قه‌ناعه‌تم وایه، كه (دیموكڕاسیی) وه‌ك سیسته‌می حوكمڕانیی، له‌نێو سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌كانی دیكه‌دا: چاكه‌ی له‌هه‌موویان پتره‌و، خراپه‌ی له‌هه‌موویان كه‌متره‌و، {چاكی نێو خراپانه}...
منیش دەڵێم: جەنابی مامۆستا ئەگەر ئەوە هەڵەیە كە ئەو برادەرە ناوبراوەت وتویەتی بزانە بەرێزیشتان لەدوای هندێ هێنان وبردن هەر ئەو هەڵەیە دەكەن كە ئەو برادەرت كردویەتی... بەرێزتان دەڵین: من له‌مێژه گوتوومه‌و ئێستاش هه‌ر قه‌ناعه‌تم وایه، كه دیموكڕاسیی وه‌ك سیسته‌می حوكمڕانیی... نازانم مەبەستتان لە مێژه‌وە كەیە؟
بەڵام ئەوندە من ئاگام لێبێت بەرێزتان لە كتێبی: چارەسەری كێشەی كورد لەنێوان ئیمان وپارلماندا پێتان وابو كە: "دیموكراسی وەك هەمو بەرنامەو رێچكە مرۆڤكردەكانی دیكە خەوت ورێبازێكە لە ئاقاری بەرنامە و رێبازی خودادو شێوەیەكە لەشێوەكانی بەرێوەبردنی ژیان وگوزەران كە زادەی بیر‌و هۆشی ئینسانەو دەیەوێت دوور لە ئاراستەو رێی خوا ژیانی ئینسان بەرێوەبەرێت. دیارە هەمو حوكم وپەیرەوێكیش جگە لەوی كە لە خوای پەروەردگار بۆ مرۆڤایەتی هاتوە بە حوكمی تاغوت ورژێمی نەفامی – الحكم الجاهلیە- لە قەڵەم دەرێ. "
كەواتە بەرێزتان لە لەمێژەوە باوەرتان وانەبو كە دیموكراسی تەنها شێوەیەكە لە بەرێوەبردنی حوكم بەڵكو بە بەرنامەیەكتان دەزانی كە دەیەوێت لە باتی دینی خوا ژیان وگوزەرانی ئینسان بەگرێتەدەست.. واتە پێتان وابو دیموكراسیش دینێكە هەروەك چۆن ئیسلامیش دینێكە... ئەمە بیر‌و باوەرتان بو لە مێژەوە..
پاشان مامۆستا باسی "خێر‌و بەیری" دیموكراسی دەكات و پێ‌ی وایە هیچ بەرپرچێك بۆ ئەوە نییە كە ئیسلامیەكان دەست بە دیموكراسی نەگرن بەڵكو زۆربەی مكانیزمی دیموكراسی لە دەقەكانی قورئان داهەیە پاشان دەست پێدەكات بە باسی ئەو دەقانی كە باسی مكانیزمەكانی دیموكراسی دەكات: لە ئایەتی: (إِنَّ اللّهَ ێأْمُرُكُمْ أَن تُۆدُّواْ اڵاَمَانَاتِ إِڵی أَهْلِهَا...) دەگات بەوەی كە كام مرۆڤ شیایی ئەوەی كە یاسا دابنێت با یاسادانان بەو بسپێرێت !! لەكاتێكدا دەبوایە لەم ئایەت بەوە بگەیشتبایە كە كێ باشتر حوكمی خوا جێبەجێ دەكات ئەوە شیاو و پەروەردگار فەرمانمان پێدەكات بە بێ ئەم لاو ئەولا ئیشی جێبەجی كردنی حوكمی خوا بەوان بسپێرین...نەك خەڵكێك بكەین بە خوا كەیاسمان بۆدابنێن...
وە لە ئایەتی {...ۆأَمْرُهُمْ شُورَی بَیْنَهُمْ...} دەگات بەوەی كە هەڵبژاردنی كەسانێك بۆ دانانی یاسا بۆ خەڵك هەمان شەورایەك كە لەم دەقەداهاوە !! بەڵام هەرلە مێژەوە لە كتێبەكەت بەرێزتان رەدی ئەو كەسانەت داوتەوە كە دیموكراسی وشورای ئیسلامی بە یك دەشوبهێنن... پێویست بەوە ناكات بڵێم تەماشایەكی بەكە بەڵكو دەڵێم: لەخوا بترسە.. ئیستا كە خۆتان توشی دیموكراسی بون عوزری خراپتر لەگوناە مەهێنەوە...
پاشان مامۆستا بە " بەڵام"ـێكی بچوك ئاماژە بە خاڵێك دەكات كە ئیسلام ودیموكراسی تەنهاو تەنها لەو خاڵە یك ناگرنەوە دیارە ئەوەش تەنها خاڵێكەو بەس ئەویش دیارە لەروانگەی مامۆستاوە زۆر گرنگ نییە ولە وڵاتی موسڵماناندا مەفعولی نییە.. ئەو خاڵەش ئەوەی كە دیموكراسی باوەری بە خوانییە كە یاسا دانەر بێت.. هەرئەوەندە وبەس ئەگەرنا وەك مامۆستا دەڵێت: " ئه‌گه‌رنا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ی دیموكڕاسیی، وه‌ك: 1- ده‌سته‌ڵات به‌ده‌ست خه‌ڵك بوون، به‌میكانیزمی هه‌ڵبژاردن. 2- سه‌روه‌ریی ده‌ستوورو یاسا. 3- له‌یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كان. 4- دابینكردنی ماف‌و ئازادییه‌كان بۆ هه‌مووان. 5- حوكم كردنی زۆرینه‌و، پاراستنی مافی كه‌مینه. ده‌قه‌كانی قوڕئان‌و سوننه‌ت، به‌ڕوون‌و ڕاشكاویی گرتوویاننه خۆیان." بەداخەوە مامۆستا كوفرێكی ئاوەها گەورە واتە سەندنەوەی یاسا لە خوا‌و دانی بەدست خەڵكەوە زۆر بەئاسان تەماشادەكات و پێ‌ی وایە ئەمە لە بەرامبەر بەو هەمو چاكەی كە لە دیموكراسی دا هەیە ناتوانێت بەرپرچێك بێت بۆ لایەنە ئیسلامیەكان كە دەستی پێوەنەگرن...
ئەمە لە حاڵێكدایە كە خوای گەورە شەرم لە كەس ناكات و هەرەشە لە پێغەمبەران دەكات كە ئەو هەمو چاكەی كردوتانە هەرهەموی لەناو دەبەم ئەر گەر توشی شریكێك بن: (وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ)
واته: سوێند به‌خوا بادڵنیابن که وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆ‌و بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش: ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بده‌یت کاروکرده‌وه چاکه‌کانیشت پووچه و ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.
یان هەرەشە لە سەحابە دەكات كە ئەگەر تەنانەت حوكمێك لە حوكمی خوا قبوڵ نەكەن وگوێرایەلی موشریكەكان بەكەن - تەنها لەوەی كە مردارۆبو حالاڵە - خوا سویند دەخوات كە حیسابی موشریكان بۆدەكات ودەفەرموێ: (وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ)
جا ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو شه‌یتانانه بن، ئه‌وه بێگومان مانای وایه ئێوه‌ش موشریک و هاوه‌ڵگه‌رن. چاكەی ئێمە لەكۆێ و چاكەی پێغەمبەران و سەحابەكان لە كۆی كە خوای گەورە بریاری داوە تەنها بۆ یەك شیرك هەرهەمو چاكەكەيان پوچەڵ دەكاتەوە.. ئەی حاڵمان چۆنە ئەگەر حوكم بەتەواوەتی لە خوا بگرین و بیدەین بە دەستی عەبدی خواوه...
لە مێژەو بەرێزتان دەتان وت: " هەركەسێك بروا بە دیموكراسی یان هەربیردۆزەیەكی دیكەی زادەی مرۆڤ بهێنی مانای وایەی فری بەسەر ئیسلامەوە نامێنێ و شایەتمانەكی هەڵوەشاوەتەوە..." كەواتە لە مێژەوە نەدەگوت "چاكی نێو خراپان" بەڵكو پێت وابو خراپی نێو خراپانە.. بەراست مامۆستا من نازانم چۆن " سه‌روه‌ریی ده‌ستوورو یاسا" یەك كە مرۆڤ دای ناوەوو جنابەت لە كتێبەكت بە یاسای نەفامی ناوی دەبەیت چۆناو چۆن لەگەل دەقەكانی قورئان یك دەگرنەوە؟! مامۆستا لەروانگەی ئیسلامەوە چ زۆڵمیك لەوە گەورترە كە یاسای غەیری خوای بەسەر عەبدی خوا بسەپێنین ...ئێمە ئەگەر دروشمی چاك سازی وبەرانگاری زۆڵم لێدەدەین دەبێت ئەمە یەكەم هەناگاومان بێت نەك شەر كردن لەسەر ئەوەی كە كێ زۆریخواردی و كێ زۆری برد... (ان الشرك لظلم عظيم)..
بەلَيَ مامۆستا وەك عادەتی وایە پوختەی قسانی هەیە و لەو پوختەی ئەم قسانەشدا دەڵێت: " ڕاست نیه بگوترێ: سیكۆلاریزم خوازیاری دیموكڕاسییه، یان دیموكڕاسیی په‌كی له‌سه‌ر سیكۆلاریزم كه‌وتوه، چونكه جه‌وهه‌ری سیكۆلاریزم ئه‌وه‌یه: كه وه‌حیی‌و شه‌ریعه‌تی خوا "عز وجل" له‌ژیانی به‌شه‌ردا حوكم نه‌كات‌و، به‌شه‌ر ته‌نیا به پشت به‌ستن به‌خۆی، ژیانی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێ" واتە جەوهەری سكولاریسم ئەوەی كە خوا حوكم نەكات و حوكم بەدەستی خەڵك بێت.. یەعنی هەر ئەو "بەڵامە"ی كە بەرێزتان پێشتر بۆ دیموكراسی باستان كرد‌و وتان:" به‌ڵام - وه‌ك زۆر جاری دیكه‌ش گوتوومانه-ئه‌وه‌ی له‌دیموكڕاسییدا له‌گه‌ڵ ئیسلامدا دژ‌و ناكۆكه، بریتیه له‌وه‌ی كه مافی دانان‌و دیارییكردنی: چاك‌و خراپ‌و، حه‌ڵاڵ‌و حه‌ڕام، ناگێڕێته‌وه بۆ خوا‌و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی‌و، ده‌یداته ده‌ست خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر" مامۆستا ئەم وتەی ئێوە هەر ئەو قسەی كە برادەرەكەت ملا بخت‌یار كردی ملا بختیاری هەروای وت كە ئەگەر بمانەوێت دیموكراسی حوكم بكات دەبێت مافی دانانی یاسا نەگەرێتەوەبۆ شەریعەتی خوا بەڵكو بەدەستی خەڵك و جەماوەر بێت كە ئەمە پێناسەی جەوهەری سكولاریزم بو كە جنابتان بۆتان كرد واتە پێویستن بوونی دیموكراسی بە سكولاریسم جائەگەر ئەم قسەی مەلا بخت‌یار كە دیموكراسی پێویستی بە سكولاریزم هەیە هەڵەبێت بەرێزیشتان بە هێنانی" بەڵامی" بچوك ئەم هەڵەتانە كردوە... ئەگەرچی من بەهەڵەی نازانم و دەڵێم: صدق الكذوب..
بەداخەوە بۆ ئەوەی لەم راستیە رابكەن دوبارە باسی ئەوە دەكەن كە دیموكراسی تەنها شێوازی بەریێَوەبردنە و پەیوەندیەكی بە یاسادان و كێ مافی یاسا دانانی هەیە نییە ودەڵێیت: " ئه‌وه كه ئایا به سیسته‌می دیموكڕاسیی به‌ڕێوه‌ی به‌رێ، یان به دیكتاتۆریی؟ سیكۆلاریزم هه‌قی به‌سه‌ریه‌وه نیه،" مامۆستا ئایا" شێوازی بەرێوەبردنی دەسەڵات" بریتی نییە لە هندێ یاسا كە یەكەمجار دەبیت دابنرێت پاشان لەسەر ئەو یاسایانە دەسەلات بەرێوەبروات ...
كە واتە با بە وشەكان یاری نەكەین و" شێوزی بەرێوەبردنی دەسەڵات" لە دانانی یاسا وا جیا نەكەینەوە كە دەڵێیت هەركام لەدۆڵێكن.. هەروەها هەرچۆنێك دیموكراسی شێوازێكە بۆ بەرێوەبردنی دەسەڵات قورئانیش شێوازێكە بۆ بەرێوەبردنی دەسەڵات وحوكم: (إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ بِمَا أَرَاكَ اللَّهُ).
واتة: ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان بۆ لای تۆ دابه‌زاندوه‌ته خواره‌وه، سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاستی به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی حوكم بکه‌یت له نێوان خه‌ڵکیدا به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا نیشانی داویت و ڕێنموویی کردویت ...
بەڵێ دیموكراسی وسكولاریسم هەردوو بەرنامەگەلێكن بۆ بەرێوەبردنی ژیان وە ژیانیش لەسەر هندێ یاسا وریسا بەرێوەدەچن جا بەناچار هەردو دەبێت یەكم هەناگاویان دانانی یاساكان بێت بۆ ژیان وە ئەم دووانە یەكدەنگن لەسەر ئەوەی كە نابێت خوا حوكم بكات... بەڵام ئەم هەمو پێچ‌و پەنایە بۆچی؟ ئێمە توانیمان بەو خەڵكە بڵین ئەی جەماوەری موسڵمان دیموكراسی هەمان شەورایەك كە لە قورئاندا فەرمانی پێكراوە تەنها بەڵامێكی بچوكی تێدایە كە ئەو بەلامەش لە وڵاتی موسڵمانان بێ " بەڵامە" چونكە زۆربەخەڵك حوكمی خوا هەڵدەبژیّرین... هندێكمان بەمە رازی كرد بەڵام ئەی ئەگەر هاتو كەسێك ئەم راستیە خستە رو كە دیموكراسی بەبَی سكولاریزم بونی نییە ئەوكات چۆن ئەو خەڵكە رازی كەین؟ جا دەست بەو هەمو پەلەقاژةو پێچوپەنایەك دەكەین... ئەڵبەت ئەگەر هاتو ئەم راستیە دەركەوت هەرچۆنێك وتمان دیموكراسی هەرهەمان یاسای خوادایە و لە گەڵ دەقەكانی قورئان یەك دەگرن ئەو كاتیش حەتمەن دەڵێن سكولاریسمیش لەگەل دەقەكانی قورئان یەكدەگرنگ و سكولاريزم ئيسلامي بوني هةبووةو هةية ئەوە نییە خوای گەورە دەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَيْكُمْ أَنفُسَكُمْ ۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيْتُمْ...)
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی خۆتان بن چونکه ئه‌وانه‌ی گومڕان ناتوانن زیانتان لێبده‌ن... !!!! باش وابو بە ئایەتەكان یاریمان نەكردبایەو گاڵتەمان بە عەقڵی جەماوەری موسڵمان نەكردبایەو راست بمان گوتبایە: واقعێك بو نەمان توانی بیگۆرین زاڵبو بەسەرماناو قبوڵمان كرد نەك بڵێن ئەوە دینی خوایە بۆیە قبوڵمان كرد..
لە كۆتایش دا دەڵێم: رەددانەوەی عیلمانیەك كە بۆ عیلمانیەتی خۆی بانگەواز دەكات گرنگتر نییە لە رەددانەوەی ئیسلامیەك كە لەسەر مەنهەجی عیلمانیەت دەروات وبە ئیسلام پیشانی خەڵكی دەدات ... وتراوە: " دفع الضرر مقدم على جلب المنفعة"
0 التعليقات:
إرسال تعليق