• نوێ

    الثلاثاء، 14 أبريل 2015

    هەر وەک ئێستا..ڕۆژنامەیەکى لیبیا خۆشحاڵى خۆى دەردەبڕێت بە دەستگیر کردنى عمر المختار!

    ڕۆژنامەى (برید برقە) محمد طاهر المحیشى لە ژمارەى (346) ى ڕۆژى جومعە 18/9/1931 بە مانشێت هەواڵى دەستگیر کرانى شێخى موجاهیدان و ڕابەرى شۆڕشگێڕى لیبى دژ بە ئیستیعمارى ئیطالیایى بڵاو کردۆتەوەو خۆشحاڵى خۆى دەردەبڕێت و دەڵێت:
    ڕوداوێکى یەکلاکەرەوەى تر لە پێناو سەقامگیرى ئاشتى وڵات: عومەر موختار ڕابەرى یاخیبوان لە شارى بەرقە دەستگیر کرا..!!
    ئەمە ئەخلاقى هەموو نۆکەرو خۆفرۆشەکانە لە هەموو سەردەمێکدا...موجاهیدان و شۆڕشگێڕو جوامێران بە یاخى و تەکفیرى و باغى و چەندان ناوناتۆرە تۆمەتبار دەکەن و خۆشحاڵى خۆیان دەردەبڕن بە شکست و ئازاریان و ...لە بەرامبەریشدا هەردەم لە بەرەى دەستەڵاتدارە طاغى و ستەمکارو ملهوڕەکاندان و بە فەتواو ووتەو دوعاکانیان دەبنە پەرژینى پواوو و ڕزیوى مانەوەیان..


    کورتەیەک لە ژیاننامەى شێخ عمر المختار:
    عمر مختار عمر المنفی الهلالی لەدایک بووى 1858 و ناسراو بە شێخى شەهیدان یان شێخى موجاهیدان بەرهەڵستکارى سوپاى داگیرکارى ئیتالى و بۆ ماوەى نزیکەى 20 ساڵ شۆڕشى چەکدارى کردوە لە دژیان, دوا جار دەستگیر دەکرێت و دواى دادگاییەکى گاڵتەجاڕى فەرمانى سێدارەدانى بۆ دەردەکرێت و لە 16/9/1931 و لە تەمەنى 73 ساڵیدا لەسێدارە دەدرێت.


    وێنەى دادگایى کردنى عمر المختار

    عمر المختار لە ناو زینداندا:

    روخسارى عمر المختار:

    دواى لەسێدارەدانى:

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: هەر وەک ئێستا..ڕۆژنامەیەکى لیبیا خۆشحاڵى خۆى دەردەبڕێت بە دەستگیر کردنى عمر المختار! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top