برایەک پرسیارێکی ناردوەو دەڵێ لەبەرچی پێغەمەبری خوا صلی الله علیه وسلم کەسی لەسەر هەڵگەرانەوە لەدین نەکوشتوە؟ وەڵامت چییە بۆ ئەوانەی دوای ئەو جۆرە گومانانە کەوتون؟
م سەرباز محمد
برای بەڕیزم ...
وەڵامەکە زۆر ئاسانە لەبەر ئەوەی کەس لەسەردەمی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم هەڵنەگەڕاوە لەدین تەنها ٢ کەس نەبن عبدالله کوری سەعدی کوری ئەبی سەرح و عبیدالله کوڕی جەحش کەلە حەبەشە مردوو دەستی پێغەمبەری خوای پێنەگەیشت .. عبدالله کوری سەعدی کوڕی ئەبی سەرحیش پێغەمبەری خوا خوێنی حەڵآڵ کردو لە فەتحی مەککە لەگەڵ عوسمانی کوڕی عەففان رەزای خوای لەسەر بێ هاتە خزمەت پێغەمبەری خواو تەوبەی کرد .
ئەسوەدی عەنسی و موسەیلەمەی درۆزن بەرلە وەفاتی پێغەمبەری خوا هەڵگەرانەوە لەدین و خەلیفە ئەبو بەکری صدیق سوپای ناردو کۆتایی بە بزوتنەوەی هەڵگەراوەکان هێنا .. فَيْرُوز الدَّيْلَمي و موعازی کوڕی جەبەل بەهەمان شێوە لە یەمەن ریدەیان کوژاندەوە.
ئەو رابوونە ئیسلامییە لەبەر دەم شێواندن دایە شێواندندێک خەڵکێک پێێ هەڵدەستن لەدین شارەزانین و ئاگاداری زانستی سەردەمیش نینە ... زۆر بەیان نەعەرەبی وە نە هیچ زمانێکی تر نازانن و تەنها بەیەک زمانیش دەخوێننەوە ...
... ئەوەی ئەوڕۆ ناو نراوە (نوێخوازی) شەپۆلێکی سەر شێتە ( لەهەوەسی تەقلید و هەناوی جەهلەوە ) هەڵی کردوە ... بەزانستی شەرعی بیڕەوێننەوە....
0 التعليقات:
إرسال تعليق