• نوێ

    الاثنين، 30 مارس 2015

    وەزارەتى ئەوقاف و بەناو زانایانى ئیسلامى و دوو هەڵوێستى سەیر..

    دواى ئەوەى مەلا بەختیار ڕۆژى 26 و 27/3/2015 لە کۆنفراسەکەىدا  بەناوى (دابڕان) کە یەک ملیار دینارى بۆ سەرفکرا...!!
    بە ئاشکراو بێ پەردە سوکایەتى بە هەرچى پیرۆزى موسڵمانان هەیە کردى و پڕ بە گەرووى گڵاوى دژ بە ئیسلام و ڕەوشت و ئەحکامەکانى ئیسلام ڕشایەوە..وەزارەتى بەناو ئەوقاف بە سەرپەرشتى وەزیرە گۆڕانخوازە کۆنە یەکێتییەکەى نوتقەى نەهات..یەکێتى بەناو زانایان کە زۆرێک لە مەلاکانى تیایە دواى سێ ڕۆژ و لە 29/3 بەیاننامەیەکى زۆر شەرمن و بێ غیرەتانەى دەرکرد کە تیایدا بە بەڕێز مەلا بەختیار ناوى دەبات.!! و داوا دەکات کار بۆ خاڵە هاوبەشەکان بکرێت و هەستى خۆشەویستى و پێکەوە ژیان قوڵتر بکرێتەوە..وە ترسیان لەوە هەیە ئەمە ببێتە ئامڕازێک بۆ ئەنجامدانى کارى تیرۆریستى..!!
    ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژى 30/3/2015 وەزارەتى ئەوقاف بەیاننامەیەکى زۆر توندو پڕ لە هەڕەشە لەسەر بانگخوازى دیار دکتۆر عبدالواحد دەردەکات و بە سوکایەتیکردن و هاندان دژى کەمینە ئایینەکان و هەوڵى شێواندنى ئاسایشى کۆمەڵایەتى کوردستان تاوانبارى دەکات و.. ئەڵێت: لەپیرۆزیی خاك و ئاڵاو بەرگریكردنی پێشمەرگە لەخاك و خەڵكی كوردستان كەمدەكاتەوە....وە ووتارەکانى بە ژەهراوى وەسف دەکات....!!!...لە کۆتاییشدا داوا لە داواکارى گشتى و لایەنە پەیوەندى دارەکان دەکات ڕێوشوێنى یاسایى لەگەڵ بگرنە بەرو..!!! داوا لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو وەزارەتى تەندروستیش دەکات مۆڵەتى کارکردنى لێ بسەننەوە..

    ئا/ مەبەست شارباژێڕى


    لینکى هەردوو بەیاننامەکە:



    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: وەزارەتى ئەوقاف و بەناو زانایانى ئیسلامى و دوو هەڵوێستى سەیر.. Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top