ڕاوێژکارى سەرۆکى ئێران بۆ کاروبارى دینى و کەمە نەتەوەکان عەلى یونسى لە میانەى کۆڕبەندى (ناسنامەى ئێرانى) کە8/3/2015 لە تاران بەسترا ووتى:
ئێران ئێستا بۆتە ئیمپراتۆریەت وەک چۆن لە پێشدا ئیمپراتۆریەت بووەو پایتەختەکەشى بەغدایە, هەروەها وتى: جوگرافیاى ئێران و عێراق بە هیچ جۆرێک دابەش ناکرێت و ڕۆشنبیریمان قابیلى بەش کردن نییە, لەبەر ئەوە پێویستە بەیەکەوە شەڕ بکەین یان یەکبگرین.

وە زۆر بە ڕاشکاوانە تەئکیدى لەسەر هاوکارى و پشتیوانى تاران کرد بۆ حکومەتى عێراق و ڕایگەیاند کە تاران بە نیازى دامەزراندنى هاوپەیمانێتىیەکى یەکگرتووە لە ناوچەکەدا
پێشتریش لە مەراسیمێکدا ئەمیندارى مەجلیسى قەومى ئێرانى عەلى شەمخانى ڕایگەیاند کە ئێمە بوینە ڕێگر لەبەردەم ئەوەى دیمەشق و بەغداد و هەولێر بکەوێتە دەستى دەوڵەتى ئیسلامى, وە لە ئێستادا ئێمەگەیشتوینەتە دەریاى ناوەڕاست و باب المندب..!
وە وەزیرى بەرگرى عێراق خالد العبیدی ڕایگەیاند کە ئێران پشتیوانییەکى گەورە پێشکەش دەکات بە میلیشیاکانى حەشدى شەعبى.
جێگاى باسە قاسم سلێمانى بەرپرسى فەیلقى قودس لە حەرەسى ثەورى ئێران کە ڕاستەوخۆ سەر بە عەلى خامنەئى یە سەرپەرشتى سەرجەم هێزە ئێرانى و شیعە عێراقییەکان دەکات کە لە عێراقدا شەڕ دەکەن.
0 التعليقات:
إرسال تعليق