• نوێ

    السبت، 14 مارس 2015

    بە ئەبوجەهلم ووت...!!!!

    بە ئەبوجەهلم ووت:... باشە ئەی ئەبو جەهل كاتێك لە بەسەرهاتی تۆ وورد دەبمەوە من تێناگەم بۆ دەبێت لە دوژمنایەتیەی ئيسلام بگەیت بەو رادەیەی كە شمشێر لەخزمانی خۆت بكێشیت و خزمایەتی بچرێنیت و خویێنیان بڕژێنیت و لە ئەنجامیشدا گیانی خۆت لەو دوژمنایەتیە بەخت بكەیت؟!!...
    بۆ ئەو ئیسلامە چی بو كە تۆ كوشتنی خزمەكانت و مردنی خۆت بە باشتر لە بوونی ئەو دەزانی؟
    ئەبو جەهل بە بێ ئەو سەری بەرز بكاتەوە چاوەكانی بەرزكردەوە و وتی: ها تۆ پێم بڵێ ئەو ئیسلام چییە؟
    وتم: دیارە ئەو ئیسلام بانگەوازێكە بۆ ئەوەی كە باوەڕمان هەبێت كە دروستكەری هەمو بونەوەر هەر اللە یە وە هەر ئەویشە كە خاوەن رزق و رۆزیە هەر ئەویش دەمرێنێت و هەر ئەویش زیندو دەكاتەوە..
    ئەبوجەهل قسەكانی پچراندم و بە تورەییەوە وتی: بۆ مەگەر پێت وایە لات وعزا دروستكەری بونەوەرن؟! ئێمەش هەردەڵێن الله خالق ورازقە و مردن وژیانیش هەر بە دەست ئەوە..
    وتم: باشە ئەگەر وایە لات وعزا چین؟ وتی: هێمایەكن بۆ پیاو چاكانی پێشو كە بە چاكە كار ی لە خوا نزیكبونەتەوە كە دەتوانن بە ئیزنی پەروەردگار چاكەیەك بە ئێمە بگەیەنن یان خراپەیەكمان لێ لا بدەن.. ئێمەش كە تاوانبارین پێمان وایە بە رێز گرتنی ئەوان و دروست كردنی تیمسال و وێنەی ئەوان دەتوانین زۆرتر لە و زاتە كە خالقی ئاسمان وزەویە نزیك بكەوێنەوە..
    منیش خێرا وتم : ئاخر بەم شێوازە نابێت
    ئەویش یەكسەر وتی: كوڕە، تۆ كەی باسی شێوازت كرد, باس باسی ئامانجە، ئامانجیش هەر یەك شتە ئەویش نزیكبونەوە لە خودایە, جا تۆ بە شێوازێك و من بە شێوازێك..
    منیش وتم : ئاخر وا نابێت ئەگەر مەبستت نزیكبونەوە لە خودایە دەبێت ئەوەی ئەو پێی خۆش بێت تۆشی بەوە رازی بیت و فەرمانەكانی بەجێ بهێنیت وزوڵم لە كەس نەكەیت و دروشمەكانی الله بەرز رابگری..
    ئەویش وتی: بۆ مەگەر بۆ پیاوی عەرەبی قورەیشی شتێك جگە لەمە چاوەروان دەكرێت.. دەزانین خوا كوشتنی پێ ناخۆشە و مانگەكانی حرامی داناوە جا بۆیە ئێمەش سنور و رێزی ئەو مانگانە دەپارێزین.. كەعبە ی بۆ داناوین كە بەرزيی خۆمان لە بەرز راگرتنی ئەو دادەنێین وە هەرکەسیش پەنای بۆ ببات هەرچی كردبێت لای ئێمە لە ئەماندایە .. ئەوندە بەگەورەی دەزانین پێمان ناخۆشە بە جل وبەرگێك كە تاوانمان پێوە كردوە تەوافی ئەو ماڵە بكەین, جا هەر بۆیە ئەگەر كەسێك جلێكی تازە كە لە بەری نەكردبێت دەستی نەكەوێت بە روتی تەوافی كەعبە دەكات.. وە زوڵم بە عەیب وعار دەزانین هەر بۆیە پەیمانێكمان لەناو خۆماندا بەستوە بە ناو ـ حلف الفضول ـ كە بۆ بەرگری كردنە لە هەمو ئەو كەسانە كە زۆڵمیان لێكراوە.. وەعدمان داوە تا مافی بۆ نەگەرێنینەوە واز نەهێنین.. محمدیش یەکێک بوو لەوانەی كە بەشداری ئەم پەیمانەی كردوە..
    منیش وتم: جا خۆ ئیسلامیش هەر بۆ ئەم شتانە بانگ دەكات..
    ئەبو جەهل زەردەخەنەیەكی كردو وتی : كەواتە منیش وەك تۆ موسڵمانم.. باشە ئەگەر موسڵمان نەبم چی؟
    منیش وتم: لا اكراه فی الدین.. دینی خۆت بۆ خۆت ئێمەش دینی خۆمان بۆخۆمان
    وتی: كەواتە هیچ كێشەمان نابێت
    وتم: ئەی وایە رێزمان هەیە بۆ رای بەرامبەرمان ئەگەرچی لەگەڵماندا هاورا نەبێت..!!!
    ئینجا هەناسەیە كی هەڵكێشا وتی: ئەی كاش ئیسلامەكەی محمدیش هەروەك ئەم ئیسلامەكەی ئێوە بایا..!!!
    بەسەر سوڕمانەوە وتم: بۆ مەگەر ئەم ئیسلامەی ئێمە لە گەڵ ئیسلامی محمدی كوری عبدالله چ جیاوازیەكی هەیە؟؟!!..
    دوباره هەناسەیەكی دیكەی هەڵكێشاو بە بێ‌ ئەوەى وڵامم بداتەوە پشتی تێكردم و چوو بەرەو كەعبەو دەستی گرت بە پەردەی كەعبە و دەستی كرد بە دوعا كردن دەیوت: (اللهم أينا كان أقطعنا للرحم وآ‌تانا بما لا نعرف فأحنه الغداة.. اللهم انصر أعلى الجندين وأكرم الفئتين وخير القبيلتين)..
    ئەی پەروەردگارا لەناوی بەریت ئەوەمان كە خزمایەتی پچراندوەو كوری كردوە بە دوژمنی باوكی و برای كردوە بە دوژمنی براو عەشیرەو بنەماڵەی تێكداوین و ئاژاوەی خستوتە ناومان و شتێكی هێناوە كە بە چاكی نازانین و ئاگامان لێی نییە .. ئەی پەروەردگارا ئەو سوپایەی كە لای تۆ بەرێزترەو ئەو گروپەی كە كەریمترەو ئەو عەشیرەتەی كە باشترە یارب سەری خەیت..
    ئەبوجەهل بەردەوام بو لە دوعا كردن و منیش یەك لەدوای یەك پرسیارانێكم بۆ دروست دەبوو كە پێشتر بیرم لێنەكردبویەوە...

    ئا/ئيبن ئيمامى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بە ئەبوجەهلم ووت...!!!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top