لە ئەبى هورەیرەوە ڕەزاى خواى لێ بێت پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) فەرموى: (لاَ يَزَالُ النَّاسُ يَسْأَلُونَكُمْ عَنِ الْعِلْمِ حَتَّى يَقُولُوا هَذَا اللَّهُ خَلَقَنَا فَمَنْ خَلَقَ اللَّهَ)
واتە: خەڵکى بەردەوام پرسیارى زانستتان لێ دەکەن هەتا لێتان دەپرسن: ئەوە زانیمان الله بەدیهێنەرمانەو دروستى کردوین, ئەى کێ الله ى دروست کردووە!! ئەبو هورەیرە دەستى پیاوێکى گرتبوو دیفەرموو: خواو پێغەمبەرەکەى ڕاستیان فەرمووە تا ئێستا دوو کەس پرسیاریان لێ کردووم ئەمەش سێیەمە..یان کەسێک پرسیارى لێ کردوم و ئەمەش دووەمە... لە ریوایەتێکى ترىدا ئەبوهورەیرە چەند چەوو زیخێکى هەڵگرت و تێى گرتن و فەرمووى هەستن هەستن خۆشەویستەکەم ڕاستى فەرموو/ صحیح مسلم
حەمزە بەرزنجى
واتە: خەڵکى بەردەوام پرسیارى زانستتان لێ دەکەن هەتا لێتان دەپرسن: ئەوە زانیمان الله بەدیهێنەرمانەو دروستى کردوین, ئەى کێ الله ى دروست کردووە!! ئەبو هورەیرە دەستى پیاوێکى گرتبوو دیفەرموو: خواو پێغەمبەرەکەى ڕاستیان فەرمووە تا ئێستا دوو کەس پرسیاریان لێ کردووم ئەمەش سێیەمە..یان کەسێک پرسیارى لێ کردوم و ئەمەش دووەمە... لە ریوایەتێکى ترىدا ئەبوهورەیرە چەند چەوو زیخێکى هەڵگرت و تێى گرتن و فەرمووى هەستن هەستن خۆشەویستەکەم ڕاستى فەرموو/ صحیح مسلم
زۆر شتى سەیرمان بینى و بیست..چەندان حەرام کراومان بینى لە لایەن روەیبیضەکانەوە حەڵاڵ کرا..چەندان حەدى شەرعى دژایەتى کراو لەبەر ڕازى کردنى هەڵگرانى ڕێبازى کوفرو طاغوتان بە باطل ناوبرا..چەندان واجب و حەقیقەتى شەرعى بە هەواو ئارەزووى پوچ و عەقڵى بەتاڵ تەئویل کران..ڕۆژێک دژ بە حوکمى ڕیددەو جارێکى تر نەسخ لە قورئاندا و حەددى ڕیددەو حوکمى سەبایا و جیهادو تێکۆشان و کار گەیشتە دژ وەستانەوە بە بنەما بنچینەییەکانى تەوحید و هەڵوەشێنەرەوەکانى ئیسلام...
وا ئەم جارەش هێرشیان هێنا بۆ ڕەجمى زیناکار...و بە بێ بنەماو توند و پێچەوانە بە نەرم و نیانى وەسفى دەکەن..
مستەفا زەڵمى کتێبێکى تایبەت بەم فیکرەى بە ناوى (لا رجم فی القرآن) داناوەو کە دژ بە حوکمى ڕەجمى زیناکارى شوکردوو یان ژن هێناو دەکرێت, ئێستا بە شانازىیەوە هەڵگرانى قوتابخانەى فەلسەفەو ئیعتیزال و عەقڵانییەت کردویانەتە کوردى.تیایدا زۆر بە توندى دژى ئەم حوکمە وەستاوەتەوەو بە پاساوى ئەوەى لە قورئاندا نەهاتووە بە بێ بنەماى دەزانێت.!!
بگرە زیاد لەو سنورە دەبڕێت و دەڵێت ئایەتى (الشیخ والشیخة ...) درۆیەو ئەصڵى نییە...!!
لە کاتێکدا ئەمە ئایەتێک بووە لە قورئانداو لە سورەتى الأحزاب و هاوەڵان خوێندیانەتەوەو دواتر تیلاوەتەکەى نەسخ بۆتەوە لەگەڵ مانەوەى حوکمەکەى و کار پێکردنى: ئەو ئایەتە پیرۆزە بریتى بووە لە: (الشَّيْخُ وَالشَّيْخَةُ إِذَا زَنَيَا فَارْجُمُوهُمَا أَلْبَتَّةَ نَكَالاً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ).
جا ئەمەى ئێستا دەیبیستین ڕێک ئەوەیە کە ئیمامى عومەر(ڕەزاى خواى لێ بێت) فاروقى ئوممەت لێى ترساوە:
عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه قال: ( إِنَّ اللَّهَ بَعَثَ مُحَمَّدًا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِالْحَقِّ وَأَنْزَلَ عَلَيْهِ الْكِتَابَ فَكَانَ مِمَّا أَنْزَلَ اللَّهُ آيَةُ الرَّجْمِ فَقَرَأْنَاهَا وَعَقَلْنَاهَا وَوَعَيْنَاهَا رَجَمَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَرَجَمْنَا بَعْدَهُ فَأَخْشَى إِنْ طَالَ بِالنَّاسِ زَمَانٌ أَنْ يَقُولَ قَائِلٌ وَاللَّهِ مَا نَجِدُ آيَةَ الرَّجْمِ فِي كِتَابِ اللَّهِ فَيَضِلُّوا بِتَرْكِ فَرِيضَةٍ أَنْزَلَهَا اللَّهُ وَالرَّجْمُ فِي كِتَابِ اللَّهِ حَقٌّ عَلَى مَنْ زَنَى إِذَا أُحْصِنَ مِنْ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ إِذَا قَامَتْ الْبَيِّنَةُ أَوْ كَانَ الْحَبَلُ أَوْ الِاعْتِرَافُ). رواه البخاري( 6442 ) ومسلم(1691) وأخرجه الترمذي (1432) وابن ماجة (2553) بزیادە: (وَقَدْ قَرَأْتُهَا الشَّيْخُ وَالشَّيْخَةُ إِذَا زَنَيَا فَارْجُمُوهُمَا الْبَتَّةَ رَجَمَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَرَجَمْنَا بَعْدَهُ) وصححه الألباني الإرواء (2338).
واتە: خواى گەورە محمدى(صلى الله عليه وسلم) بە هەق ڕەوانە کردووەو قورئانەکەى خۆى بۆ دابەزاندووە, لەو ئایەتانەش کە خواى گەورە دایبەزاندبوو ئایەتى ڕەجم کردنى زیناکار بوو, ئێمە ئەو ئایەتەمان خوێندۆتەوەو لێى تێ گەیشتوون و چاک لەبەرمان کردووە, پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) خۆى ڕەجمى زیناکارى کردووەو ئێمەش دواى ئەو ئەو حوکمەمان جێبەجێ کردەووەو ڕەجمى زیناکارمان کردووە, من ئەترسم ئەگەر زەمەن تێپەڕى و ماوەیەکى زۆر بەسەر خەڵکدا ڕۆیشت کەسێک پەیدا ببێت و بڵیت: سوێند بە خوا لە قورئانەکەى خوادا ئایەتى ڕەجم نابینین!! بەو هۆیەشەوە بە وازهێنان لە فەریزەیەک کە خواى گەورە ناردویەتییە خوارەوە گومڕا ببن!! چونکە حوکمى ڕەجم لە قورئانەکەى خوادا هەقەو چەسپاوە بەرامبەر کەسێک لە پیاوان و ئافرەتان کە بەڵگەو شایەتى لەسەر چەسپا یان ئافرەتەکە حامیلە بوو یان خۆیان ئیعتیرافیان کرد. وە خۆم ئایەتەکەم خوێندۆتەوە کە دەفەرموێت: (الشَّيْخُ وَالشَّيْخَةُ إِذَا زَنَيَا فَارْجُمُوهُمَا الْبَتَّةَ...)واتە: پیاوى ژن هێنەرى زیناکارو ژنى شوکردوى زیناکار ڕەجم بکەن.....
ئەمە لەو نمونانەیە کە زانایان پێى دەڵێن نەسخ بۆتەوە بە تیلاوەت و خوێندنەوەى لەگەڵ مانەوەى حوکمەکەى, هەرچەندە ئێستا لەو کەسانەش پەیدا بووە کە ئەڵێن نەسخ نییە لە قورئاندا...لا حول ولا قوة إلا بالله
جا زانایان دەفەرموون ئەم ووتەیە هەرچەند مەوقوفەو ووتەى ئیمامى عومەرە(ڕەزاى خواى لێ بێت) بەڵام حوکمى مەرفوعى هەیە چونکە نمونەى ئەمانە بە راو بۆچونى خۆى نەوترواە..
وە کاتێ ئیمامى عەلى لە سەردەمى خیلافەتیدا رِەجمى ئافرەتێکى کرد دواى ئەوەى جەڵدەى لیَدا فەرموى:
[ جلدتُها بكتاب الله، ورجمتُها بسنة رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم ] رواه أحمد والبخاري
واتە: بە بەڵگەى قورئانەکەى خوا جەڵدەم لێداو بە سوننەتى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ڕەجمم کرد.
لە شەرعى ئیسلامدا حوکمى ڕەجمى پیاوێک ژنى هێنابێت یان ئافرەتێک کە شووى کردبێت و زینایان کردبێت بە بەڵگەى قورئان و سوننەتى صەحیح و ئیجماع چەسپاوە.
ئیبن قودامە(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) لە باسى واجبێتى ڕەجم دەفەرموێت: (وهذا قول عامة أهل العلم من الصحابة , والتابعين , ومن بعدهم من علماء الأمصار في جميع الأعصار , ولا نعلم فيه مخالفا إلا الخوارج).
واتە: ئەمە ووتەى سەرجەم زانایانى ناو هاوەڵان و تابعین و ئەوانەى دواى ئەوانە لە زانایانى وڵاتانى سەرجەم سەردەم و چاخەکان و کەسێک شک نابەین پێچەوانەى ئەمە بێت جگە لە خەواریج.
وە دەفەرموێت: (ثبت الرجم عن رسول الله صلى الله عليه وسلم بقوله وفعله في أخبار تشبه المتواتر ، وأجمع عليه أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم) المغني9/39.
واتە: ڕەجم کردن لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) چەسپاوە هەم بە ووتەو فەرمایشتى و هەم بە کردارى لە چەندان فەرمودەدا کە لە متەواتیر دەکات, وە سەرجەم هاوەڵانى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) یەکدەنگن لەسەرى.
ئەوانەى ئینکارى ئەم حوکمە دەکەن بریتیین لە خەواریج و موعتەزیلەو عەقڵانییەکان و ئەو کەسانەى بەشوێن جێپێى ئەواندا دەڕۆن..
لەسەر موسڵمانیش واجبە تەسلیم بێت بە بڕیارى شەرع و شوێن عەقڵ و بۆچوونى کەس نەکەوێت: چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: ( فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ) النساء/ 65 .
حەمزە بەرزنجى
0 التعليقات:
إرسال تعليق