• نوێ

    الثلاثاء، 10 فبراير 2015

    دوو پرسیار و وەڵامی گرنگ دەربارەی جەماعەتی الإخوان المسلمین

    پرسیار یەكەم: پێمخۆشە دەربارەی كۆمەڵی "الإخوان المسلمین" پرسیار بكەم ئایا بە ئەهلی سوننە وجەماعە دادەندرێن ،
    وە ئایا بنچینەیان هەیە كە پێچەوانەی بنچینەنەكانی ئەهلی سوننە وجەماعە بێت .. بەتایبەتی من لەسەر دەستی ئەوان پەروەردە بووم وزۆر شت لە كاروباری دین لەوانەوە فێربووم، لەو شتانەی لێیانەوە فێربووم هیچم نەبینی كە پێچەوانەی بیروباوەڕی ئەهلی سوننە وجەماعە بێت ؟؟


    وەڵام: الحمد لله رب العالمین.
    ئیخوانولموسلیمین تێكەڵێكی چوون یەك نیین، بۆیە سۆفی ئەشعەری و، سەلەفی تەقلیدی و، باش وخراپ و، موشریك ویەكخواپەرستیان تێدایە ..هەروەها عەلمانی وجگە لە عەلمانی و .. موڕجیئە وجەهمی و، سوننییان تێدایە .. وەهەروەها تێیاندایە موعتەزیلەیە ئەوەی عەقڵ پێش دەخات بەسەر كیتاب وسوننە تێشیاندایە موخالەفەی ئەو موعتەزیلەیە دەكات .. ئەوان لە زۆر كاتدا ئامانج وهۆكارەكانیان ڕوون نییە .. هەروەك ئەوان خۆیان وتاكەكانیان لە فیقه وعەقیدەدا پەیوەست ناكەن بە مەزهەبێكی دیاریكراو ، بۆیە لەو لایەنە بوار بۆ مرۆڤ كراوەیە لەبەردەم هەوا وئارەزووەكانی و .. ئەمەش لە گەورەترینی ئەو هۆكارانەیە كەوا سەریكێشا وسەردەكێشێ‌ بۆ كەرت كەرتبوونی ئەم جەماعەیە بۆ چەندان جەماعەت وحیزبی جیاواز؛ بۆیە نزیكەی هیچ ساڵێك نییە ئیللا دەبینین ئەو جەماعە گەورەیە تووشی كەرت كەرتبوون وهەڵوەشانی نوێ‌ دەبێت !
    هەروەها ئەوەی كە دەگونجێت دەربارەی ئەم جەماعەیە بگوترێت ئەوەیە ڕێگە وسیاسەتی موداهەنە وموالاتی زۆرێك لە ڕژێمە حاكمە تاغووتییە كافرەكانیان گرتۆتەبەر و، دان بە شەرعییەتی ڕژێم و دەستوورە كوفرییە باتڵەكانی دەنێن و، لەهێندێك كاتدا – لەبەر تووندی مەیلیی بەلای ئەو ڕژێمە – واهەست دەكەی وەكو بەشێك بێت لەو ڕژێمە یاخود پایەیەك بێت لە پایەكانی .. سەرەڕای فەرامۆشكردنی ئەو ڕژێمە بۆیان !!

    جیهادیان تەڵاق دا و - سەرەڕای دەستگرتنیان بە درووشمە كۆنەكەیان "جیهاد ڕێگەمانە" -  ڕێگەی دیموكراتییەتیان گرتەبەر بەو تێگەیشتنە عەلمانییە ئیباحییەی كە بڵاوە لە وڵاتی كوفر .. ئەوەی بەدوای ئەدەبییاتیاندا بچێت زانینی ئەمە لەسەری قورس نابێت.
    لەبەر خۆبەگەورە زانین وحیزبایەتی پشتیانكردە زۆرێك لە كۆمەڵە ئیسلاميیەكان و ئەوانەی كاردەكەن لەپێناو كاروبارەكانی ئەم ئایینە و .. ڕوویانكردە زۆرێك لە حیزبە عەلمانییە كافرەكان بە ماستاوكردن وڕێككەوتن وهاوپەیمانی لەگەڵیان .. لە ژێر ناوی یەكڕیزى نیشتیمانی و .. پێویستیێتی پێكەوەژیانی هاوبەش و .. كاركردن لەپێناوی نیشتیمان و .. جگە لەمە لە بیانوو ومەبەستە باتڵەكان !
    بۆیە ئەوان ئەم وتەیەی خوای بەرز وبڵندیان عەكس كردۆتەوە، كە دەفەرمووێ‌:أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ.
    بەڵام حیزبی ئیخوان ئەوە بێگومان واقیعیان دەڵێت - واقیعیش لە زۆر كاتدا لەڕووی دەربڕینەوە لە وتەی زمان ڕاستترە -: ئەوان بەسۆز وبەزەیین بەرامبەر كافر و، تاغووتە ستەمكارەكان، بەهێز وتوندوتیژن بەرامبەر ئیماندارە یەكخواپەرستەكان !!
    لەبەر ئەو شتانەی پێشوو دەڵێم: جەماعەتی "الإخوان المسلمین" جەماعەتێكی گومڕا وسەرلێشێواون .. پێكهاتوون لە تێكەڵێكی هەوا وئارەزوو و ڕێبازەكان .. تێیدایە لە ئەهلی سوننە وجەماعەیە و .. جگە لەمەشی تێدایە .. بەڵكو موشریك ویەكخواپەرستیشی تێدایە .. درووشم وئامانجەكانیان تەم ومژاوییە .. بۆیە زۆركردنی  ژمارەیان و چوونە ڕیزیان بەدروستی نازانم ، هەروەكو بەڕاست وبەدروستی نازانم كە پێیان بگوترێت جەماعەتێك یان حیزبێكن لە ئەهلی سوننە وجەماعەن ، والله تعالی أعلم.
    سەرچاوە: پرسیار و وەڵامی ژمارە(771) لە زنجیرە فەتواكانی شێخ .


    پرسیاری دووەم: ئیخوانولموسلیمین لە عیراق كە خۆیان دەنوێنن لە حیزبی ئیسلامی عیراقی و، ئێستا لە حكومەتی عیراقی بەدوو وەزارەت بەشدارن .. ئایادروستە پێیان بگوترێت تائیفەی كوفر و ڕیددە؟
    وەڵام:  الحمد لله رب العالمین.
    ئەوان كۆمەڵێكی گومڕان و لايانداوە لە ڕێبازی ئەهلی سوننە وجەماعە، بەباشی نازانم ژمارەیان زۆر بكرێت ، هەروەكو بەباشی نازانم ناوبنرێن بە تائیفەی كوفر و ڕیددە ، ئەمەش واتای ئەوە نییە كە خۆمان بگرینەوە لە كافركردنی ئەوەیان كەوا كەوتۆتە ناو كوفری بەواح بەبێ‌ ڕێگرێكی شەرعی ڕەچاوكراو، والله تعالی أعلم.

    سەرچاوە: پرسیار و وەڵامی ژمارە(979) لە زنجیرە فەتواكانی شێخ .

    وەڵامدانەوەی: ئەبوو بەصیری طرطوسي
    وەرگێڕانی: باوكى سەلمان
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: دوو پرسیار و وەڵامی گرنگ دەربارەی جەماعەتی الإخوان المسلمین Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top