• نوێ

    الثلاثاء، 3 فبراير 2015

    سێ لایەنە (ئیسلامییەکە!!!)داوا لە هاوپەیمانان دەکەن بۆردومانەکان چڕتر بکات

    سێ لایەنە (ئیسلامییەکە!!!)داوا لە هاوپەیمانان دەکەن بۆردومانەکان چڕتر بکات
    لە بەیاننامەکیاندا هەر سێ فراکسیۆنى کۆمەڵ و بزوتنەوەو یەکگرتوو کە لەسەر ئیدانە کردنى هێرشەکانى ئەم دوواییەى کەرکوک دەریان کرد پێشمەرگە بە (موعجیزە) ناو دەبەن..!!! هەروەها داوا لە هاوپەیمانان و گاورو جولەکەو کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکەن بۆردومانەکانى چڕتر و کاریگەرتر بکاتەوە.!! کە تا ئێستا لەو بۆردومانانەیاندا بە سەدان ژن و منداڵ و کەسى مەدەنى کوژراون و لەتوپەت بوون...
    هەروەک خۆیان دەڵێن: سڵاو دەنێرن بۆ ڕۆحى پاکى کوژراوەکانى ئەم دواییەو بە شەهید ناویان دەبەن و خۆیان بە هاو سۆزى کەسوکاریان دەزانن..
    لە کۆتاییشدا داواى بەهەشتى نەبڕاوە دەکەن بۆ شەهیدانى قەڵغانى ئازادى و دیموکراسى!!!!

    دەقى بەیاننامەکە:

    (( بەناوی خوای گەورەو میهرەبان ))

    واجارێكی تر دەستی ڕەشی غەدری تیرۆرستان پەلاماری خاكی كوردستانی پیرۆز و كەركوكی ئازیزی هەمووانی دایەوە، لەو پەلاماردانە نامەردانەدا پۆلێ فەرماندە و پێشمەرگەی بە ئەزموون و قارەمان شەهید و برینداربوون، ئێمە لەو ڕاستیە دڵنیاین تا گەلەكەمان خاوەنی موعجیزەی پێشمەرگە بێت كوردستان هەمیشە پارێزراوەو دەستی چەپەلی دڵ ڕەشانی ناگاتێ، بەڵام داواكارین لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەستبارو هاوكاری گەلە ستەم دیدەكەمان بن كە بە ناهەق و ناڕەوا تیرۆر بەرۆكی گرتووە، بۆیە داواكارین بۆردومانەكان چڕترو كاریگەر تر بكەن بۆ لەناو بردنی یەكجاری تیرۆرستان، سڵاو دروود بۆ روحی پاكی شەهیدانی ئەم چەند ڕۆژەو سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەنێرین، هاوسۆز و هاوخەمی خانەوادە سەر بڵندەكانیانین كە ئازیزانی خۆیان بەخشیە خاك و خەڵكی كوردستان، بەهەشتی نەبڕاو بۆ شەهیدانی قەڵغانی ئازادی و دیموكراسی و ڕوو ڕەشی و نەفرەت بۆ تیرۆرستانی خوێن مژ.


    فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان



    2015-2-1
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: سێ لایەنە (ئیسلامییەکە!!!)داوا لە هاوپەیمانان دەکەن بۆردومانەکان چڕتر بکات Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top