• نوێ

    الجمعة، 2 يناير 2015

    وەرە ببینە لەم وڵاتەدا چى ڕوودەدات...!!

    چى ماوە نەیبیستین؟... هەواڵەکان وتیان: شەوى 23 لەسەر 24 ى مانگى 12ى 2014 گەنجێکى شارى هەولێر بە ناوى(س-د) ژن و مێردێکى ئەندازیارى بە ڕەگەز لوبنانى کوشت و دواتر تەرمەکانیانى لە ژوورى نوستنیاندا سوتاند..!!!
    پیاوەکە ناوى(عبدالرحمن مصطفى) موالید 1983 و ئافرەتەکە ناوى(ضحى رشید رضوان) موالید 1991, ئەڵێن گوایە ڕووداوەکە بە هۆى بوونى کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە بووە..!! گەنجەکە خاوەنى بڕوانامەى ساختەى ئەندازیارىیەو باوکیشى خاوەنى دکتۆرایە لە زانستى دەرونى و دایکیشى مامۆستایە...!!!
    بەڵام دواتر لە دان پێدانانەکەى خۆیەوە دەرکەوت کە بکوژەکە پەیوەندى ناشەرعى لەگەڵ ژنە لوبنانیەکە هەبووەو تەصویرى کارە بەد ڕەوشتییەکەشیان کردووە...
    هەر کاتێک ئەم هەواڵە قێزەونانە دەبیستیت چەند حەقیقەتێکت بۆ دەردەکەوێت:
    -عەلمانییەکان چۆن ڕەوشتى گەنج و لاوى ئەم وڵاتەیان تێکدا..بە ڕاگەیاندنە فاسیدەکانیان..
    -ئەو فلیمە ئابڕوبەرو پڕ لە تاوانانەى نیشان دەدرێت بوونەتە هۆى ئەوەى گەنجان فێرى چۆنییەتى ئەنجامدانى جەریمە بکەن.
    -چی پۆخڵەواتى وڵاتانى دونیایە هێنایان و بەناوى کارى بینا کردنەوە لەم وڵاتەدا نیشتەجێیان کردن و کارەکانیان پێ سپاردن.
    -خواى گەورە بێ حیکمەت هیچ شتێکى حەرام نەکردووە, هەر لە نەزەڕێکەوە تا دەگاتە خەڵوەت و تێکەڵاوى کردن و پەیوەندى بەستن و دواتر زیناو قەتڵ..
    -زۆربوونى ئەم تاوانانە هۆکارەکەى جێبەجێ نەکردنى حوکمى خوایە..چونکە حوکمى شەرعى بەسەریاندا جێبەجێ ناکرێت تا ببنە چەند و عیبرەت بۆ کەسانێکى تر.
    -خەڵکى زۆر بێ باکە لە پەروەردە کردنى منداڵەکانى ئەگەر چى خۆشى بەناو ڕۆشنبیر بێت نەوەى ئاواى لێ دەکەوێتەوە.

    ڤیدۆى دانپێدانانەکە ببینە:





    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: وەرە ببینە لەم وڵاتەدا چى ڕوودەدات...!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top