• نوێ

    الخميس، 8 يناير 2015

    عەلى قەرەداغى زۆر بە توندى ئیدانەى هێرش کردنە سەر ئەو ڕۆژنامەیە دەکات کە سوکایەتى بە پێغەمبەرى ئیسلام کرد...!!!!

    عەلى قەرەداغى ئەمیندارى گشتى بەناو زانایانى جیهانى موسڵمانان کە کۆمەڵێکن لەسەر مەنهەجى ئیخوان موسلیمین لە جیهاندا..
    لە بەیاننامەیەکدا زۆر بە توندى ئیدانەى هێرشەکەى کردو ئەو پێى وایە هیچ خێرێکى نییە بۆ گەلان و بگرە فیتنە دروست دەکات لە نێوان ئاینەکاندا..!!!
    هەروەها داوا لە دەستەڵاتدارانى فەرەنساو گەلى فەرەنسى دەکات یەکبگرن لە ڕووى توندڕەوىدا ئیتر هەر کەسێک بێت و هەڵگرى هەر دین و فیکرێک بێت..!!
    ئەو وتى: ئیرهاب دینى نییەووێنەى ئەم جەریمانە دەبێت زیاتر پاڵ بنێت بە کەسە ژیرو سیاسەتمەداران و موفەکیرانەوە کە بگەنە ئەو قەناعەتەى چارەسەرى فیکرى تیرۆر بکەن لە ڕیگاى لەناوبردنى هۆکارو ڕەگەکانىو ئێمەش وەک یەکێتى زانایانى جیهانى بۆ زانایانى موسڵمانان ئامادەین هەموو توانامان بخەینە گەڕ لە پێناو چارەسەر کردنى ئەو کێشەیەدا کە جیهان پێوەى دەناڵێنێت, بەڵام سەرکەوتن بەسەر لەناو بردنى توندڕەوى و تیرۆردا پێویستى بە هاوکارى هەموو لایەک هەیە هەر یەکەو لە بوارى خۆىدا..!!
    سەیر لەوەدایە..لە بەیاننامەکەى ئەم زانایانەى ئیخواندا بە هیچ شێوەیەک نە لە دوور و نە لە نزیک باس لەو وێنە کاریکاتێرانە نەکراوە کە ڕۆژنامەکە دەرى کردبوون لەسەر خودى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم)...!!!!

    لینکى بابەتەکە: 
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: عەلى قەرەداغى زۆر بە توندى ئیدانەى هێرش کردنە سەر ئەو ڕۆژنامەیە دەکات کە سوکایەتى بە پێغەمبەرى ئیسلام کرد...!!!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top