سایتى چاودێر کە زمانحاڵى مەلا بەختیارى لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى کوردستانە هێرشێکى توند دەکاتە سەر سەلەفییەکان و کەناڵى ئاسمانى ئامۆژگارى و دکتۆر عبداللطیفى خاوەنى کەناڵەکەیان بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ڕێگاى ئەو کەناڵەوە بیرى سەلەفى جیهادى خۆى بڵاودەکاتەوە..!!!!
بابەتەکە بەناوى دوو کەسەوە نوسراوە لە ژێر ناونیشانى(حکومەتى هەرێمیش هیچ هەڵوێستێکى نییە لەچەند تەلەفزیۆنێکەوە بیرى سەلەفى جیهادى بڵاودەکرێتەوە)..!!تیایدا گلەیى لە حکومەت و پەرلەمان و داواکارى گشتى و وەزارەتى ئەوقاف دەکات کە هەڵوێستیان نییە لەو بارەیەوە..
سەیر لەوەدایە تاکە ڕەوتێک کە هەر لە سەرەتاى سەرهەڵدانییەوە بەرگرى لە دەستەڵاتدارانى هەرێم کردبێت و گۆڕانکارى بە بۆچونەکانىدا نەهێنابێت دەربارەى ئەوەى کاربەدەستانى ئەم وڵاتە وەلى ئەمرى شەرعیین و پیویستە گوێڕایەڵییان بکرێت و دروست نییە شۆڕشیان لە دژ بکرێت و بە ئاشکرا دژ بە هەڵگرانى ڕەوتى سەلەفى جیهادى وەستابێت و بە تەکفیى و خەواریج ناوزەدى کردبن ئەو کۆمەڵەن کە بە سەلەفى مەدخەلى ناسراون..کەچى عەلمانییەکان بە گشتى و بەرپرسانیان بە تایبەتى لێیان ڕازى نین و هەردەم بە گومانن لێیان..!!!
0 التعليقات:
إرسال تعليق