دواى ئەوەى لە ساڵەکانى 1798ى زایینى سوپاى فەڕەنسا میصرى داگیر کرد,
ناپلیۆن فەرمانى کرد بە شێخ البکری هاوڕێى خۆى! کە هەستێت بە سازدانى ئاهەنگى مەولود و 300 ریالى فەرەنسیشى دایە تا سەرفى بکات لەو ئاهەنگەدا.! وە فەرمانى کرد کە کوچەو کۆڵانەکان بڕازێنرێتەوە, نەک هەر ئەوەندە بگرە ناپلیۆن خۆشى بەشدارى ئەو ئاهەنگەى کرد هەر لە سەرەتاى دەست پێ کردنییەوە ئامادەبوو هەتا تەواو بوو...

شێخ عبدالرحمن الجبرتی مێژوونوس کە لەو زەمەنەدا ژیاوە هۆکارى ئەم گرنگى پێدانەى فەڕەنسییەکان بۆ یادى مەولود بۆ ئەو هەموو ناشەرعى و تێکەڵاوى سەماو ئەنجامدانى حەرامانە دەگێڕیتەوە کە لەو بۆنەیەدا ئەنجام دەدرا..( حقوق النبي صلى الله عليه وسلم بين الإجلال والإخلال)
ئەمە کارى ئەو ناپلیۆنە بوو کە بە سەدان هەزارى لە میصرىیەکان کوشت, کەچى بۆ گەوجاندنى خەڵکەکەى خۆى وا نیشان دەدات کە ڕێز لە ئیسلام دەگرێت...!!
کەواتە ئاساییە ئەگەر کەسانێک ببینین بانگەوازکارى ڕێبازى عەلمانییەتن و ئەصڵەن دین و بەرنامەکەى پێغەمبەرى خوایان(صلى الله علیه وسلم) قبوڵ نییە بکرێتە دەستورى ژیان و کارى پێ بکرێت..بێن و بەشدارى بکەن لە مەولودداو پیرۆزبایى لە خەڵکى عەوام بکەن بەو بۆنەیەوە..!! چونکە بێ بڕوایان شارەزان بەوەى هەر کاتێک بیدعەیەک زیندوو کرایەوە..سوننەتێک دەمرێنرێت..
حەمزە بەرزنجى
0 التعليقات:
إرسال تعليق