دوێنێ دو چەکداری دەمامکدار لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە چەکی کڵاشینکۆف هێرشیان کردە بارەگای ڕۆژنامەی "چارلی هێیدۆ" کە وێنەی سوکایەتیکردنی بە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە شێوەی کاریکاتۆردا بڵاو کرۆدتەوە.
ژمارەی کوژراوەکانی ئەو هێرشە ١٢ کەس بون و لە ناویاندا ٣ کەس لە وێنەکێشانی کاریکاتۆرەکە و ٢ پۆلیس هەیە. هەندێک لە شاهیدحاڵەکان گوتویانە کە هێرش بەرەکان عەرەب نەبون و، کەسانی فەرەنسی بون و بە زمانی عەرەبی قسەیان کردوە.
خالد ڕەنجدەر
ژمارەی کوژراوەکانی ئەو هێرشە ١٢ کەس بون و لە ناویاندا ٣ کەس لە وێنەکێشانی کاریکاتۆرەکە و ٢ پۆلیس هەیە. هەندێک لە شاهیدحاڵەکان گوتویانە کە هێرش بەرەکان عەرەب نەبون و، کەسانی فەرەنسی بون و بە زمانی عەرەبی قسەیان کردوە.
هۆکارەکانی پشتی ئەو هێرشە چڕ و ئاڵۆزن:یەکەم: فەرەنسا سەربازی لە چەند وڵاتێکی ئەفریقایی هەیە و، بەشدارن لە شەڕدا دژ بە خەڵکە نارەزاکەی ئەو وڵاتانە یان بەرامبەر ئەوانەی کۆدیتای سەربازی ئەنجام دەدەن. بۆیە دور نییە ئەو هێرشە کاردانەوە بێت لە سەر بونی هێزی فەرەنسا لەو وڵاتانە.
دوەم: لەو چەند ساڵانەی ڕابوردودا ڕێژەی دوژمنایەتی بەرامبەر موسوڵمانان لە فەرەنسا زیادی کردوە و، لەسەر شەقامەکان و بە ئاشکرا سوکایەتی بە موسوڵمانان دەکرێت، بە تایبەتی بە سەرپۆشی ژنان. لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجومەنی ئیسلامی فەرەنسا ئاماژە بەوە دەکات تەنها لە ساڵی ٢٠١٣ و بە پێی تۆمارەکانی پۆلیس (٢٢٦) هیرش کراوەتە سەر موسوڵمانان. هەواڵنێری ڕۆیتەر لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندوە کە "رەبیعە بنتوت"ی تەمەن ١٨ ساڵ لەسەر شەقام و بە نوێژی نیوەڕۆ دو کەس بەزۆر سەرپۆشەکەیان لەسەری کردۆتەوە و بە پاڵ خستویانەتە سەر زەوی و سوکایەتیان بە دینەکەی و بە سەرپۆشەکەی کردوە.
سێیەم: بە پێی ڕاپرسییەک کە ڕۆژنامەی (لۆفیگارۆ)ی فەرەنسی کردویەتی ٧٨% خەڵکی فەرەنسا دژ بە پۆشینی سەرپۆشن لە لایەن ئافرەتی موسوڵمانەوە لە دەزگا گشتیەکانی دەوڵەت و لە زانکۆ و قوتابخانەکاندا. لە ساڵی ٢٠٠٤دا باڵاپۆشی قەدەغە کرا و، لە ساڵی ٢٠١٠ پۆشینی نیقاب لە شوێنە گشتییەکاندا قەدەغە کرا. ئەنجومەنی باڵای تێکەڵکردنی بیانی بە کۆمەڵگەی فەرەنسی ڕاپۆرتێکی بۆ ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ ناردوە و تیایدا باسی هەستیاری قەدەغەکردنی حیجاب و کاردانەوەکان دەکات.
چوارەم: لە هەندێک وڵاتی ئەوروپادا بە ئاشکرا دژ بە ئیسلام و موسوڵمانان قسە دەکرێت و بابەت دەنوسرێت. لە کۆتایی ساڵی ڕابوردودا ٣ مزگەت لە سوید سوتێنرا و، لە شاری "درسدن"ی ئەڵمانیا (١٧) هەزار و (٥٠٠) دژە ئیسلام خۆپیشاندانیان کرد و، ناوی خۆپیشاندانەکەیان نابو (ڕێپێوانی ژمارە دە دژ بە ئیسلام). هەروەها لە شاری "ساکس" لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا نزیکەی (١٥) هەزار دژە ئیسلام خۆپیشاندانیان کردوە.
پێنجەم: کاریکاتۆرە سوکایەتی ئامێزەکان بە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە دانیمارکەوە دەستی پێکرد و، ڕۆژنامەی چەندین وڵاتی تری ئەوروپایی بڵاویان کردەوە. بەناوی بەرگری لە ئازادی ڕادەربڕین حکومەتەکانی ئەوروپا پشتیان گرت و، بواری ناڕەزایی ئاشتیانەیان بۆ موسوڵمانان نەهێشتەوە. هەروەها ئەو ئاژاوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەندێک وڵاتی ئەفریقای تێکەوتوە هۆکارێکن بۆ توڕەبونی موسوڵمانانی فەرەنسا.
خالد ڕەنجدەر
0 التعليقات:
إرسال تعليق